ڕێگاى ئافره‌تى موسڵمان به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رى به‌شى يه‌كه‌م

ڕێگاى ئافره تى موسڵمان به ره و به خته وه رى به شى يه كه م


~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله الذى خلق الانسان في أحسن تقويم والصلاة والسلام على محمد النبي الأمي الكريم.. وبعد:

خوشكى موسڵمانم:


گرنگترين شت كه مرۆڤى موسڵمانى پێ بناسرێته وه كه دڵى په يوه سته به خواى گه وره وه و شه ريعه ته كه ى جێ به جێ كردووه له ژيانيدا و فه رمانه كانى به جێ هێناوه بريتيه له پشووى ده روونى و ئارامى دڵ، بۆيه نابينرێت به خه نده وه نه بێت هه رچه نده له ناخۆشترين كات و ناهه موارترين بارودۆخدا بێت، چونكه ده زانن ئه و قه ده ره ى ڕوويان تێ ده كات بۆ ئه وه يه كه توشيان بێت، وه ئه وه ى كه ڕوويان تێ ناكات بۆ ئه وه يه كه توشيان نه بێت، وه دڵ گران نابن به
له ناوچوونى خۆشى، وه ڕووگرژ نابن به هاتنى ناخۆشى.

له وانه يه له دواى خۆشى ناخۆشى بێت و له دواى ناخۆشيش خۆشى بێت:

(وَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ وَعَسَى أَنْ تُحِبُّوا شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَكُمْ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) [البقرة: 216] . واته : له وانه يه شتێكتان پێ ناخۆش بێت كه توشتان بێت به ڵام بۆ ئێوه خێرى تێدا بێت، وه له وانه يه شتێكتان پێ خۆش بێت كه توشتان ده بێت به ڵام بۆ ئێوه خراپ بێت، خواى گه وره خۆى باشتر ده زانێت و ئێوه نازانن. جوانى و ڕازاوه يى دونيا فريويان نادات هه رچه نده ئه گه ر واز له به شى خۆيشيان بێنن: (وَابْتَغِ فِيمَا آَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْآَخِرَةَ وَلَا تَنْسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا) [القصص: 77] . واته : چه ندێك ده توانيت هه وڵ بده بۆ دوا ڕۆژت، وه به شى خۆت له دونيا له بير مه كه ، چونكه ده زانن دونيا ته مه نى كورته و هه ر ده بڕێته وه ، وه پڕه له ناخۆشى و نه هامه تى وشايه نى ئه وه نى يه كه مرۆڤـ خۆى بۆ توڕه بكات، وه دڵگران نابێت كه شتێكى تيا له ده ست بچێت چونكه يه كسان نى يه به وه ى كه له ڕۆژى دوايى مانه وه ى هه ميشه يى يه و به رده وامه ، وه به خششى واى تێدايه كه هيچ چاوێك نه يبينيووه و هيچ گوێيه ك نه يبيستووه و به دڵى هيچ كه سێكيشدا نه هاتووه ، بۆ باوه ڕداره ڕاستگۆكانه .

خوشكى موسڵمانم:

ئه گه ر دونيا پاڵێوراو بێت له لێڵى و ناخۆشى، وه خاڵى بێت له به ڵا كه ئه مه ش مه حاڵه ، ته نها به ناوهێنانى مردن هه موو شيرينييه كانى تاڵ ده بێت و هه موو زۆره كانى كه م ده كات و هه موو درێژييه كانى كورت ده بێته وه وه پاكييه كانى لێڵا ده بێت، ئه مه له كاتێكدا ئه گه ر مرۆڤـ ته مه نێكى درێژيش بۆ خۆى مسۆگه ر بكات، ئيتر چۆن مرۆڤـ له كاتێكدايه كه ڕۆژ بكاته وه له وه ده ترسێت كه نه گاته ئێواره وه ئه گه ر ئێواره بێ له وه ده ترسێت نه گاته به يانى، وه ئه گه ر هه ورى به ڵاو ناخۆشى يه كه م نه مێنێت يه كێكى تر به ڕێوه يه و دێت، له ناوچوونى خزمه كانى ده ی ترسێنێت ومردنى هاوڕێكانى دڵ ته نگى ده كات، وه كاتێك هه ست به ئازارى ئه ندامێك له ئه ندامه كانى له شى ده كات ياخود وا هه ست بكات كه لێدانى دڵى زيادى كردووه ياخود هه ست بكات ئاره زووى خواردنى كه مى كردووه وێنه ى مردن دێته پێش چاوى، زياتر ده ترسێت و نه خۆشييه كه ى زياد ده كات وناخۆشى دايده پۆشێت هه روه كو ئه وه ى كه بڵێيت ئه و ترسه به ربه سته له دابه زينى مردن ياخود دوورى ده خاته وه لێى. ئاى له لاوازى مرۆڤـ چه نده بێ پله و پايه يه ، ده بينيت گه نجێكه چالاكى و جوانى و زيندوويه تى له وپه ڕى ته واوێتيدايه ، ته مه نى به سه ر نابات تا پايزى ته مه نى ڕووى تێ ده كات و پشتى كووڕ ده كات و ڕووى لۆچ ده كات، كه مترين كۆشش ماندووى ده كات، وه كه مترين كار لاوازى ده كات و ده يڕوخێنێت. به ڕاستى تام وچێژى ژيان و جوانييه كه ى، وه لوتكه ى به خته وه رى و ته واوێتييه كه ى ده سته به ر نابێت ته نها به گوێڕايه ڵى خواى گه وره نه بێت كه هيچ شتێك داوا له مرۆڤـ ناكات ته نها دامه زراوى و به رده وامى له سه ر فه رمانه كانى وگرتنى ڕێگا ڕاسته كه ى نه بێت، بۆ ئه وه ى مرۆڤـ له سه ر ژيانێكى ئارامى ويژدانى و هێمنى ده روونى و پشووى گيانى و به رده وامى ڕووخۆشى بڕوات، وه ببورێت له وه ى كه سته مى لێ ده كات وه خۆش بێت له وه ى خراپه ى له گه ڵ ده كات، به به زه يى بێت له گه ڵ بچوك و ڕێز له گه وره بگرێت و پێداويستى خه ڵك جێ به جێ بكات وله خزمه تياندا بێت، وبه رگه ى ئازاره كانيان بگرێت هه روه ها كه مته رخه مى نه كات له فه رمانه كانى خواى گه وره له بچوك و گه وره دا به ڵكو سور بێت له سه ر هه ر كرده وه يه ك كه نزيكى بكاته وه له خواى گه وره ، وه ئه گه ر به ڵايه كى به سه ردا بێت ئارامگرو ڕه زامه ند بێت وه ئه گه ر مردنى بۆ بێت وا ده زانێ ڕزگار بوونه له ناخۆشيه كانى دونيا وه گه شتێكه به ره و ماڵى هه ميشه يى و نه مرى.

خوشكى موسڵمانم:.

له م چه ند په ڕاوه دا كۆمه ڵێك ڕێنمايى هه يه ئه گه ر له ژياندا جێ به جێى بكه يت وه سور بيت له ده ست گرتن پێيانه وه وه په شيمان بيت له وه ى كه له ده ستت چووه ، ژيانت ده گۆڕێ له به دبه ختى بۆ به خته وه رى وه له ته نگى به ره و فراوانى و ئارامى وه هه ست به چێژێكى ترى ژيان ده كه يت وه به شێوه يه كى ترو تێڕوانينێكى تر ژيان ده بينيت، وه ئه وه ى هانى دام بۆ نوسينى ئه م ڕێنماييانه ته نها ويستى خێرو به هيواى پاداشت و مه به ستى چاكسازييه خواى گه وره سه ركه وتووتان بكات بۆ ئه م گوڵزارانه .

قسه كردن

خوشكى موسڵمانم:

1- وريابه له زۆر بڵێى و زۆر قسه كردن چونكه خواى گه وره ده فه رمێت:
(لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ) [النساء: 114] . واته : خێرو چاكه نييه له زۆر له قسه و چپه چپه كانيان مه گه ر كه سێك كه فه رمان بكات به سه ده قه و چاكه يان چاكسازى نێوان خه ڵكى. بزانه ئه و قسانه ى كه ده يكه يت هه مووى ده ژمێردرێت و حسابه له سه رت:
(عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ) [ق: 17-18]. واته : فريشته له لاى ڕاست و چه پت دانيشتوون هيچ ووته يه ك له ده مت ده رناچێت ئيلا فريشته يه كى چاودێرو ئاماده ت له لايه و ده ينوسێت. با قسه كانت كورت بێت وبۆ ئه و مه به سته بێت كه له پێناويدا ده يكه يت.

2- قورئانى پيرۆز بخوێنه و سووربه له سه ر ئه وه ى كه ڕۆژانه به شێكت هه بێت بۆ خوێندن، وه هه وڵ بده به گوێره ى توانا لێى له به ر بكه يت بۆ ئه وه ى پاداشتت ده ست بكه وێت له ڕۆژى قيامه تدا، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى:
(يقال لصاحب القرآن: إقرأ وارق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا، فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها) (صحيح سنن الترمذي: 2329). واته : له ڕۆژى قيامه تدا به خاوه نى قورئان ده ووترێت قورئان بخوێنه و به رز به ره وه بۆ پله كانى سه ره وه ى به هه شت وه به ته رتيل بخوێنه هه روه كو چۆن له دونيا ده تخوێند، چونكه شوێنى تۆ له دوا ئايه ته كه ده يخوێنيت.

3- جوان نى يه هه رچيت بيست باسى بكه يت، چونكه ئه مه بوارێكه بۆ كه وتنه ناو درۆوه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: (كفى بالمرء كذباً أن يحدث بكل ما سمع) (رواه مسلم، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4482). واته : به سه بۆ مرۆڤـ كه به درۆزن بژمێردرێت كه هه رچى بيست باسى بكات.

4- خۆت بپارێزه به خۆ به رز گرتن و شانازى كردن به وه ى كه نيته بۆ خۆ به رز كردن و خۆ هه ڵكێشان له پێش چاوى خه ڵكى، خاتو عائيشه (خواى لێ ڕازى بێت) فه رمووى: ئافره تێك ووتوويه تى: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) من لاى خه ڵكى ده ڵێم: هاوسه ره كه م پێم ده دات به ڵام وانى يه ونامداتێ؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: (المتشبع بما لم يعط كلابس ثوبي زور) (متفق عليه، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 6675). واته : تێرى پێ نه دراو وه ك له به ر كردنى پۆشاكى درۆيه .

5- به ڕاستى يادى خواى گه وره كاريگه رييه كى گه وره ى هه يه له ژيانى گيانى و ده روونى و لاشه يى وكۆمه ڵايه تى موسڵماندا، سووربه له سه رى ئه ى خوشكى موسڵمانم وه يادى خواى گه وره بكه له هه موو كات و حاڵه تێكدا، چونكه خواى گه وره مه دحى به نده دڵسۆزه كانى خۆى ده كات و ده فه رمێت:
(الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ) [آل عمران: 191] . واته : ئه وانه ى يادى خواى گه وره ده كه ن به پێوه و به دانيشتنه وه و له سه ر لايه كانيان. عبدالله كوڕى بسر (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمێت: پياوێك ووتى: ئه ى پێغه مبه رى خودا (صلی الله علیه وسلم) شه ريعه تى ئيسلام زۆره له سه رم شتێكم پێ بڵێ ده ستى پێوه بگرم؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:
(لا يزال لسانك رطباً من ذكر الله) (صحيح سنن الترمذي: 2687) . واته : با به رده وام زمانت پاراو وته ڕ بێت به زيكرى خواى گه وره .

6- ئه گه ر ويستت قسه بكه يت ئاگاداربه له خۆبه گه وره زانين و زمان لوسى و ڕۆچوون له قسه كردن، چونكه ئه مه سيفه تێكى ڕق لێبوو نه ويستراوه لاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه ده فه رمێت:
(وإن أبغضكم إلي وأبعدكم مني مجلساً يوم القيامة: الثرثارون والمتشدقون والمتفيهقون) (صحيح سنن الترمذي: 1648) . واته : به قينترين و ڕق لێبووترين كه ستان لاى من و دوورترينتان له من له ڕۆژى قيامه تدا ئه و كه سانه ن كه زۆر بڵێ و ڕۆچون له قسه دا.

7- پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه به پێشه واى خۆت له هه موو شتێكدا له كه م قسه كردن و درێژ بيركردنه وه و كه م پێكه نين و ڕۆنه چوون تێيدا له (سه مماكه وه ) فه رمووى: به (جابر بن سمرة)م (ڕه زای خوای لێبێت) ووت: ئايا تۆ له گه ڵ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دانيشتووى؟ فه رمووى: (نعم، فكان طويل الصمت، قليل الضحك، وكان أصحابه (ڕه زای خوایان لێبێت) يذكرون الشعر وأشياء من أمورهم فيضحكون وربما تبسم) (المسند: 5/86، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 4822، صحيح سنن الترمذي: 2850، ومختصر الشمائل المحمدية). واته : به ڵێ زۆر بێده نگ بوو، كه م پێده كه نى، وه هاوه ڵانى (ڕه زای خوایان لێبێت) باسى شيعرو كاروبارى خۆيان ده كرد و پێده كه نين، به ڵام له وانه يه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) خه نده ى بكردايه . وه قسه كردنت با به چاكه بێت، ئه گه ر نا بێ ده نگى باشتره بۆت پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: (من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيراً أو ليصمت) (البخاري: 8/60) . واته : هه ركه سێك باوه ڕى هه يه به خواى گه وره و ڕۆژى دوايى باچاك بڵێت يان بێ ده نگ بێت.

8- ووريابه قسه به خه ڵكى نه بڕيت يان وه ڵاميان بده يته وه به ڕه قى، يان به كه مى بزانيت، وه با باش گوێ گرتن ئه ده بت بێت، وه با باش وه ڵام دانه وه ت دروشمى كه سايه تيت بێت.

9- ووريابه له گاڵته كردن به قسه ى خه ڵكى و به كه م زانينيان وه كو كه سێك كه سه ر زمان بگرێت يان ووته ى باش بۆ ده رنه بڕێت، چونكه خواى گه وره ده فه رمێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَى أَنْ يَكُونُوا خَيْرًا مِنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِنْ نِسَاءٍ عَسَى أَنْ يَكُنَّ خَيْرًا مِنْهُنَّ)
[الحجرات: 11] . واته : ئه ى ئه و كه سانه ى باوه ڕتان هێناوه با كه س له ئێوه گاڵته به كه سێكى تر نه كات چونكه له وانه يه گاڵته پێكراو لاى خواى گه وره باشتر بێت له گاڵته پێكه ر، وه با هيچ ئافره تێكيش گاڵته به هيچ ئافره تێكى تر نه كات، چونكه له وانه يه ئافره تى گاڵته پێكراو لاى خواى گه وره باشتر بێت له ئافره تى گاڵته پێكه ر. وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت: (المسلم أخو المسلم، لايظلمه ولا يخذله ولايحقره بحسب امريء من الشر أن يحقر أخاه المسلم) (رواه مسلم، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 7242).
واته : موسڵمان براى موسڵمانه نابێت گاڵته ى پێ بكات و سه رشۆڕى بكات و ڕقى لێ بێت، چونكه به سه بۆ مرۆڤـ كه به خراپ بژمێردرێت كه ڕقى له برايه كى موسڵمانى بێت.

10- ئه گه ر گوێت له قورئانى پيرۆز بوو ئه وه بێده نگ به و قسه كانت ببڕه ئه گه ر هه ر بابه تێك بوو، وه كو ئه ده بێك به رامبه ر فه رمووده ى خواو ڕێز گرتن لێى و جێ به جێ كردنى فه رمانه كه ى كه ده فه رمێت: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآَنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) [الأعراف: 204] . واته : ئه گه ر قورئان خوێنرا ئه وا گوێى لێ بگرن و بێ ده نگ بن به ڵكو خواى گه وره ڕه حمتان پێ بكات.

11- كۆشش بكه بۆ كێشانى قسه كانت له دڵى خۆتدا و بزانه باشه يان نا پێش ئه وه ى زمانت ده رى په ڕێنێت، وه سووربه له سه ر ئه وه ى قسه كانت چاك بێت و له ڕٍێگاى كارى چاك وباشدا بێت، دوور بێت له خراپه و ئه وه ى ده تگه يه نێت به تووڕه بوونى خواى گه وره ، چونكه قسه كردن لێپرسراوێتييه كى گه وره يه ، چه نده ها قسه هه يه كه خاوه نه كه ى ده خاته به هه شته وه ، وه چه نده ها قسه هه يه كه خاوه نه كه ى فڕێ ده داته ناو قوڵايى ئاگرى دۆزه خه وه . پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت:
(إن العبد ليتكلم بالكلمة من رضوان الله لا يلقي لها بالاً يرفعه الله بها درجات، وإن العبد ليتكلم بالكلمة من سخط الله لا يلقي لها بالاً يهوي بها في جهنم) (البخاري: 6487) . واته : به نده ى وا هه يه قسه يه ك ده كات له ڕه زامه ندى خواى گه وره داو به خۆى نازانێت و گرنگى پێ نادات، به ڵام خواى گه وره چه نده پله پێى به رزى ده كاته وه ، وه به نده ى وا هه يه قسه يه ك ده كات له توڕه بوونى خواى گه وره دا و به خۆى نازانێت و گرنگى پێ نادات به هۆيه وه ده خرێته ناو ئاگرى دۆزه خه وه . وه موعازى كوڕى جه به ل (ڕه زای خوای لێبێت) پرسيار ده كات له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئايا ئێمه لێمان ده گيرێت و لێمان ده پرسرێته وه سه باره ت به و قسانه ى كه ده يكه ين؟ پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:
(ثكلتك أمك يا معاذ، وهل يكب الناس في النار على وجوههم إلا حصائد السنتهم) (صحيح سنن الترمذي: 2110) . واته : له بار دايكت بچويتا ئه ى موعاز، ئايا كاتێك كه مرۆڤـ له سه ر ڕوو ده خرێته ناو ئاگرى دۆزه خه وه هه ر له به ر زمانى نى يه .

12- زمانت به كار بهێنه كه به خششێكى گه وره يه له لايه ن خواوه بۆ فه رمان كردن به چاكه و به رهه ڵستى كردن له خراپه و بانگه واز كردن بۆ چاكه ، خواى گه وره ده فه رمێت:
(لَا خَيْرَ فِي كَثِيرٍ مِنْ نَجْوَاهُمْ إِلَّا مَنْ أَمَرَ بِصَدَقَةٍ أَوْ مَعْرُوفٍ أَوْ إِصْلَاحٍ بَيْنَ النَّاسِ) [النساء: 114] . واته : خێرو چاكه له زۆر قسه و چپه چپه كانياندا نى يه مه گه ر كه سێك فه رمان بكات به خێر ياخود چاكه ياخود چاكسازى له نێوان خه ڵكيدا.

فێربوون

خوشكى موسڵمانم:

13- فێربوون كارێكى چاكه و ڕێگايه كى باشه ، له شيفائى كچى عبدالله وه (خواى لێ ڕازى بێت) فه رمووى: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) هاته ژووره وه بۆ لامان و منيش لاى حه فصه بووم(خواى لێ ڕازى بێت) پێى فه رمووم: (ألا تعلمين هذه-يعني حفصة-رقية النملة كما علمتيها الكتابة) (رواه أحمد: 6/372، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2650) 0 واته : ئايا حه فصه فێرى دوعاى نه مله ناكه يت (برينێكه كێم وزوخاو ده كات له لايه كانه وه ده رده چێت) هه روه كو چۆن فێرى خوێندن ونوسينت كرد .

14- مه به ست له فێر بوون ماناى به ده ست هێنانى بڕوانامه و پله به رزى و به ده ست هێنانى فه رمانێك له فه رمانگه و كارگه نييه ، به ڵكو فێربوونى كاروبارى دين و زانينى حوكمه كانێتى، وه جوان خوێندنه وه ى قورئانى پيرۆزه ، تا ئافره ت بتوانێت په روه ردگارى بپه رستێت له سه ر چاوڕۆشنى، هه روه كو مه به ستى فێربوون زانينى ڕێگاكانى په روه رده ى ڕاسته هه روه كو چۆن ڕه نگى دابۆوه له ژيانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)ء ژيانى هاوه ڵانى و پێشينه چاكه كانى ئه م ئوممه ته (ڕه زای خوایان لێبێت)
تا ئافره ت به به خته وه رى بژى.

15- دوور بكه وه ره وه له به كه م زانين و گاڵته كردن به و خوشكانه ت كه فێر نه بوونه ، وه له خۆ به رز كردنه وه و خۆبه گه وره زانين له وانه ى له خوار خۆتن له فێربوون و زانيارى. وه با خۆ به كه م زانين و باڵ نزم كردنه وه ت زياتر به رزت بكه نه وه له پله كانى فێربوون، ئه گه ر وانه بوويت ئه وا زانست و زانيارييه كه ت ده بێته به ڵا به سه رته وه ، له كه عبى كوڕى ماليكه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمێت: گويم له پێغه مبه رى خوا بوو (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو:
(من طلب العلم ليجاري به العلماء، أو ليماري به السفهاء ويصرف به وجوه الناس إليه أدخله النار) (صحيح سنن الترمذي: 2138) . واته : هه ر كه سێك زانستێك فێربێت بۆ ئه وه ى شان به شانى زانايان بێت، ياخود ده مه قاڵێ-ى خه ڵكانى گێل و گێژى پێ بكات و ڕوووى خه ڵكى پێ بگێڕێت بۆ لاى خۆى ئه وا خواى گه وره ده يخاته ناو ئاگرى دۆزه خه وه .

گوێ گرتن و بيستن

16- گوێت پاك ڕابگره له گوێ گرتن له مۆسيقا و گۆرانى و قسه ى خراپ.

پۆشاك

17- تۆ موسڵمانى بێگومان ده بێت پۆشاكه كه ت هه موو سيفات و مه رجى شه رعى تێدا بێت: فراوان بێت و شۆڕ بێت و ئه ستوور بێت و سه ره نج ڕاكێش نه بێت و ڕه نگاو ڕه نگ نه بێت و له پۆشاكى پياو نه چێت و له پۆشاكى ئافره تى بێ باوه ڕ نه چێت.

18- با سه رده ست و مليوانى جله كانت زۆر فراوان نه بێت، چونكه ئافره ت له كاتى ڕۆيشتن و هاتن و سواربوونى سه ياره و دابه زينى له وانه يه شوێنێكى ده ربكه وێت.

كۆبونه وه و دانيشتنه كان

19- ئاگاداربه -خوا بت پارێزێت- له ئاماده بوونى دانيشتنى خراپ و تێكه ڵ بوون به خه ڵكى خراپ، وه خێراو په له بكه -خوا چاودێرت بكات- بۆ دانيشتنى باش.

20- ئه گه ر دانيشتيت له ناو كۆمه ڵه خوشكێكتدا ياخود به ته نها بوويت با يادكردنى خواى گه وره به رده وام له سه ر زمانت بێت، تا به خێر بۆتان بگه ڕێته وه وپاداشتتان ده ست بكه وێت، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمێت:
(من قعد مقعداً لم يذكر الله تعالى فيه كانت عليه من الله تِرة، ومن اضطجع مضجعاً لايذكر الله فيه كانت عليه من الله تِرة) (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 78). واته : هه ركه سێك له شوێنێكدا دابنيشێت ويادى خواى گه وره نه كات، ئيللا له لايه ن خواى گه وره وه توشى كه مى
ده بێت، وه هه ركه سێك له شوێنێكدا ڕابكشێت ويادى خواى گه وره نه كات، ئيللا له لايه ن خواى گه وره وه توشى كه مى
ده بێت . وه ئه گه ر ويستت هه ڵسيت له شوێنێكا له يادت نه چێت بڵێيت:
(سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك أتوب إليك) (صحيح سنن الترمذي: 2730). تا خواى گه وره له هه ر تاوانێكت خۆش بێت كه له و شوێنه دا كردبێتت .

21- خوشكى موسڵمانم دانيشتنه كانت پاك ڕابگره له غه يبه ت ودووزمانى، وه كو جێبه جێ كردنێك بۆ فه رمانى خواى گه وره و ترسان له سزاكه ى، چونكه ئه مانه سيفاتى خراپ وڕق لێ بوون، خواى گه وره ده فه رمێت:
(وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ) [الحجرات: 12] . واته : باكه س له ئێوه غه يبه تى يه كترى نه كات، ئايا يه كێك له ئێوه پێى خۆشه گۆشتى براكه ى به مردوويى بخوات؟! بێگومان پێتان ناخۆشه .

22- ئه گه ر له يه كێك له ئاماده بووانه وه هه ڵه ياخود شتێكى خراپ ده ركه وت ئه وا ئه ركى سه رشانى تۆيه كه له پاش ده رچونى ئامۆژگارى بكه يت به ووته يه كى ناسك وشێوازێكى جوان.

سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك أتوب إليك

(له نوسینی : الشيخ: عبدالعزيز المقبل)( وه رگێڕانى: دايكى ئالاء)

به شى يه كه م


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~