چ كاتێك ووتنى (لا إله‌ إلاّ الله) سوود به‌ مرۆف ده‌گه‌يه‌نێت، وه‌ چ كاتێك سوودى پێ ناگه‌يه‌نێت؟

چ كاتێك ووتنى (لا إله إلاّ الله) سوود به مرۆف
ده گه يه نێت، وه چ كاتێك سوودى پێ ناگه يه نێت؟

پێشتر باسى ئه وه مان كرد كه ووتنى (لا إله إلاّ الله) پێويسته زانينى ماناكه و ئيش كردن به ناوه ڕۆكه كه ى له گه ڵادا بێت، به ڵام چونكه چه ند ده قێك هه يه گومانى پێ ده برێت كه ته نها ووتنى به ده م به سه هه ندێ له خه ڵكى خۆيان هه ڵواسيوه به م گومانه وه ، بۆيه واى پێويست كرد كه ئه م شته ڕوون بكرێته وه تا ئه م گومانه نه مێنێت لاى كه سێك كه حه قى بوێت، شێخ سليمان بن عبدالله )ڕه حمه تى خواى لێ بێت( له سه ر فه رمووده كه ى عتبان ده فه رمووێت: كه تێيدا هاتووه : ( فإن الله حرم على النار من قال (لا إله إلاّ الله) يبتغي بذلك وجه الله )( رواه البخاري: 11/206)، و(مسلم: برقم: 33).واته : بةرِاستى خواى گه وره حه رامى كردووه له سه ر ئــــاگرى دۆزه خ هه ركه سێك بسووتێنێت كه بڵێت (لا إله إلاّ الله )مه به ستى به مه ڕه زامه ندى خواى گه وره بێت.ده فه رمووێت: بزانه چه ند فه رمووده يه ك هاتووه ڕووى ده ره وه ى وايه كه هه ركه سێك هه ردوو شايه تمانه كه بهێنێت ئه وا حه رام ده كرێت له سه ر ئاگرىدۆزه خ كه بيسوتێنێت، وه كو ئه م فه رمووده يه و فه رمووده كه ى انس(ڕه زای خوای لێبێت) كه ده فه رمووێت:((كان النبي(صلی الله علیه وسلم) ومعاذ(ڕه زای خوای لێبێت)رديفه على الرحل، فقال: يا معاذ، قال: لبيك يارسول الله و سعديك، قال: (مامن عبد يشهد لا إلة إلاّ الله وأن محمدا رسول الله إلا حرمه الله على النار))( رواه البخاري: 1/399) .واته : پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له سه ر ووشترێك بوو معاذيش(ڕه زای خوای لێبێت)له پشتى يه وه سوار ببوو، فه رمووى: ئه ى معاذ، ئه ويش فه رمووى: به ڵێ: وه ڵام و به خته وه رى بۆ تۆ ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)، ئه ويش فه رمووى: (هيچ به نده يه ك نى يه شايه تى بدات به (لا إله إلاّ الله و محمد رسول الله) ئيللا خواى گه وره حه رامى ده كات له سه ر ئاگرى دۆزه خ و نايكاته ناوى -يه وه .ولمسلم عن عباده (ڕه زای خوای لێبێت)مرفوعاً: (ومن شهد أن لا إلة إلاّ الله وأن محمداً عبده ورسوله حرمه الله على النار )( صحيح مسلم بشرح النووي: 1/228-229). واته : هه ر كه سێك شايه تى بدات به وه ى كه (لا إله إلاّ الله ومحمد عبده ورسوله) ئه وا خواى گه وره ئاگرى دۆزه خى له سه ر حه رام ده كات ونايكاته ناوى يه وه . وه فه رمووده ى تر هاتووه كه تێيدايه هه ر كه سێك هه ردوو شايه تمانه كه بڵێت ئه وا ده چێته به هه شته وه ، وه تێيدا نى يه بڵێت ئاگرى دۆزه خ حه رام ده كرێت له سه رى، له وانه فه رمووده كه ى عباده (ڕه زای خوای لێبێت)كه به م نزيكانه باس كراوه فه رمووده ى ابو هريره (ڕه زای خوای لێبێت)كه له گه ڵ پێغه مبه ر بوونه (صلی الله علیه وسلم) له غه زاى ته بوك فه رموده كه كه تێيدا هاتووه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (أشهد أن لا إلة إلاّ الله الله وأني رسول الله لا يلقى الله بهما عبدا غير شاك فيحجب عن الجنة)( صحيح مسلم مع شرح النووي: 1/244).واته : شايه تى ئه ده م به (لا إلة إلاّ الله و محمد رسول الله) هيچ كه سێك نى يه به م شايه تمانه وه بگات به خواى گه وره وه گومانى تێيدا نه بێت په رده له نێوان ئه و وبه هه شته دا نابێت، واته ده چێته به هه شته وه .

ئه وه ى كه شێخ الاسلام ابن تيميه فه رموويه تى:

ده فه رمووێت: ( شيَخ سليمان بن عبدالله): باشترين شت كه ووترا بێت له ماناكه يدا ئه وه يه كه شێخ الاسلام ابن تيميه وجگه له ويش ووتويانه : كه ئه م فه رموودانه ته نها بۆ كه سێكه كه وتبێتى و له سه رى مردبێت، هه روه ك و چۆن به به ستراوه يى هاتووه به شتى تره وه كه بيڵێت به دڵسۆزى و نييه ت پاكى يه وه له دڵى يه وه ، وه دڵنيا بێت تێيدا و گومانى تێيدا نه بێت به ڕاستگۆيى ودڵنيايى يه وه بيڵێت، چونكه ڕاستێتى يه كخواپه رستى بريتى يه له ڕاكێشانى گيان بۆ لاى خواى گه وره به وه ى كه تۆبه بكات له تاوانه كان تۆبه يه كى ڕاسته قينه ، ئه گه ر بمرێت له سه ر ئه م حاڵه ته ئه وا به هه شت به ده ست ده هێنێت، چونكه :

* فه رمووده كان مته واترن له سه ر ئه وه ى كه وا هه ر كه سێك ووتبێتى (لا إله إلاّ الله) كێشى ده نكه جۆيه ك ياخود كێشى خه رته له يه ك ياخود كێشى گه ردێك چاكه له دڵيدا بێت ئه وا له ئاگرى دۆزه خ ده رده كرێت.

* وه فه رمووده كان مته واترن له سه ر ئه وه ى كه زۆر كه س له وانه ى كه ده ڵێن: (لا إله إلاّ الله) ده خرێنه دۆزه خه وه پاشان ده رده كرێن لێى.

* وه فه رمووده كان مته واترن له سه ر ئه وه ى كه خواى گه وره حه رامى كردووه له سه ر ئاگرى دۆزه خ كه شوێنه وارى كڕنووش بسوتێنێت له مرۆڤدا، وه ئه و كه سانه كه نوێژيان ده كردو كڕنووشيان بۆ خوا ده برد.

* وه فه رمووده كان مته واترن له سه ر ئه وه ى كه حه رام كراوه له سه ر ئاگرى دۆزه خ هه ركه سێك بڵێت (لا إله إلاّ الله) وه هه ركه سێك شايه تى بدات به (لا إله إلاّ الله محمد رسول الله)، به ڵام به ستراوه ته وه به چه ند به سته ره وه يه كى قورس، وه زۆر خه ڵكى كه ده يڵێن نه دڵسۆزى ده زانن نه دڵنيايى، وه هه ر كه سێك ئه مانه نه زانێت ئه وا لێ ى ده ترسرێت له كاتى مردندا تاقى- بكرێته وه ده رباره ى (لا إله إلاّ الله) و نه توانێت بيڵێت، وه زۆر خه ڵكى تر ده يڵێن به لاسايى كردنه وه و دابء نه ريت ده يڵێن و باوه ڕ تێكه ڵ خۆشى دڵيان نه بووه ، وه زۆربه ى ئه وانه كه تاقى ده كرێنه وه له كاتى مردن و له ناو گۆڕ وێنه ى ئه م كه سانه يه هه روه كو چۆن له فه رمووده كه دا هاتووه : ( سمعت الناس يقولون شيئاً فقلته)( صححه الشيخ الألباني في: (صحيح الجامع الصغير: 2/ 5722) . واته : گوێم لێ بوو خه ڵكى شتێكيان ده وت منيش وه كو ئه وان ووتم. وه زۆربه ى ئيشى ئه م كه سانه بريتى يه له لاسايى كردنه وه و شوێن كه وتنى هاوشێوه ى خۆيان كـــــــه ئه مانه نزيــــــك ترين خه ڵكين له م ئايه ته وه كه خواى گه وره ده فه رمووێت:(إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ) {سورة الزخرف: 23}. واته : ئێمه باوك و باپيرانى خۆمان له سه ر داب و نه ريتێك بينيوه له په رستنى ئه م بتانه ، وه ئێمه شوينى شوێنه وارى ئه وان ده كه وين.
وه له م كاته دا هيچ دژ به يه ك وه ستانێك نابێت له نێوان فه رمووده كاندا، ئه گه ر كه سێك به دڵسۆزى و دڵنيايى يه كى ته واوه بيڵيت ئه وا به رده وام نابێت له سه ر تاوان، چونكه ته واوێتى و دڵسۆزى و دڵنيايى وا پێويست ده كات كه خواى گه وره ى له هه موو شت له لا خۆشه ويست تر بێت، ئه و كاته يش هيچ حه زو ئاره زوو ويستێك له دڵيدا نامێنێت بۆ ئه و شتانه ى كه خواى گه وره قه ده غه ى كردووه ، وه پێ ناخۆش بوونيشى نامێنێت بۆ فه رمانه كانى خواى گه وره ، كه ئه مه يش ئه و كه سه يه كه ئاگرى دۆزه خ حه رام ده كرێت له سه رى كه بيسووتێنێت، هه رچه نده ئه گه ر پێش ئه مه تاوانيشى هه بێت، چونكه ئه م باوه ڕه و ئه م تۆبه يه و ئه م دڵسۆزى يه و ئه م خۆشويستنه و ئه م دڵنيايى يه هيچ تاوانێكى ناهێڵنه وه و ده يسڕنه وه هه روه كو چۆن شه و به ڕۆژ ده سڕێته وه .. قسه كه ى ته واو بوو (ڕه حمه تى خواى لێ بێت)( بڕوانه
تيسير العزيز الحميد بشرح كتاب التوحيد: ص66-76).

ئه وه ى كه شێخ محمد بن عبدالوهاب فه رموويه تى(بڕوانه : (مجموعة التوحيد: ص120-121):

ده فه رموێت: ( گومانێكى تريان هه يه ده ڵێن: پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) به رهه ڵستى كرد له ئوسامه (صلی الله علیه وسلم) كه ئه و پياوه ى كوشت كه ووتى (لا إله إلاّ الله) وه فه رمووى: (أقتلته بعدما قال لا إله إلاّ الله؟!)، واته : ئايا كوشتت له پاش ئه وه ى كه ووتى: (لا إله إلاّ الله)؟! . وه چه ند فه رمووده يه كى تريش ده رباره ى ده ست هه ڵگرتن له و كه سه ى كه بڵێت (لا إله إلاّ الله)، وه مه به ستى ئه م كه سه نه زانانه ئه وه يه كه هه ر كه سێك بڵێت (لا إله إلاّ الله) كافر ناكرێت، وه ناكوژرێت هه ر چه نده چه ندێك شت بكات و بكات. وه به م كه سه نه زانانه ده وترێت كه زانراوه و ئاشكرايه كه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كوشتارى جوله كه ى كردو ئافره تيانى به جاريه برد له گه ڵ ئه وه ى كه ده يانووت: (لا إله إلاّ الله)، وه هاوه ڵانى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كوشتارى به نى حه نيفه يان كرد له كاتێكدا كه شايه تيان ده دا به (لا إله إلاّ الله محمد رسول الله)، وه نوێژيان ده كردو بانگه شه ى ئيسلاميان ده كرد، هه روه ها ئه و كه سانه ى كه عه لى كوڕى ابى طالب(ڕه زای خوای لێبێت)
سووتانديانى، وه ئه م نه زانانه دان به وه دا ده نێن كه هه ركه سێك باوه ڕى به زيندووبوونه وه نه بێت و به رهه ڵستى بكات ئه وا كافر بووه و ده كوژرێت هه رچه نده ئه گه ر بڵێت: (لا إله إلاّ الله)، وه هه ركه سێك به رهه ڵستى پايه يه ك له پايه كانى ئيسلام بكات ئه وا كافر ده بێت و ده كوژرێت هه رچه نده بڵێت: (لا إله إلاّ الله)، كه واته چۆن سوودى پێناگه يه نێت ئه گه ر به رهه ڵستى شتێك له لقه كانى دين بكات، وه سوودى پێ ده گه يه نێت ئه گه ر به رهه ڵستى يه كخواپه رستى بكات كه بنچينه و سه رى دينى پێغه مبه رانه (عليهم الصلاة والسلام) ؟! به ڵام دوژمنانى خوا له ماناى فه رمووده كان تێ نه گه يشتوون. وه (ڕه حمه تى خواى لێ بێت) ده فه رمووێت: ( به ڵام فه رمووده كه ى ئوسامه (ڕه زای خوای لێبێت)
ئه وه پياوێكى كوشت بانگه شه ى ئيسلامى كرد به هۆى ئه وه ى واى گومان برد كه ئه و پياوه بانگه شه ى ئيسلامى نه كرد ته نها له ترسى خوێن و ماڵه كه ى نه بێت، وه پياو ئه گه ر موسڵمان بوونى خۆى ئاشكرا كرد ئه وه پێويسته ده ستى له سه ر هه ڵبگريت هه تا شتێكى لێ ده رده كه وێت كه پێچه وانه ى ئيسلام بوونى بێت، خواى گه وره له م ڕووداوه دا ئه م ئايه ته ى دابه زاند:(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَتَبَيَّنُوا){سورة النساء: 94}.واته : ئه ى باوه ڕداران ئه گه ر ده رچوون بۆ جيهاد كردن و كوشتارتان كرد له پێناو خواى گه وره دا ئه وا لێكۆڵينه وه بكه ن و دڵنيا بن له وه ى كه به رامبه ره كه تان موسڵمانه يان نا . ئايه ته كه به ڵگه يه له سه ر ئه وه ى پێويسته ده ستى له سه ر هه ڵبگيرێت و دڵنيايى بكرێت ئه گه ر له پاش ئه مه شتێكى لێ ده ركه وت و ئاشكرا بوو كه پێچه وانه ى ئيسلام بوو، ئه وا ده كوژرێت، چونكه ده فه رموێت: (فتبينوا) واته : لێكۆڵينه وه و دڵنيايى بكه ن، كه ئه گه ر بيگوتايه (لا إله إلاّ الله)و نه كوژرايه ئه وا لێكۆڵينه وه ماناى نه ده بوو، هه روه ها فه رمووده كه ى تر و هاوشێوه ى ماناكه ى ئه وه يه كه باسمان كرد كه هه ركه سێك ئيسلام بوون و يه كخواپه رستى ئاشكرا بكات ئه وه پێويسته ده ستى له سه ر هه ڵبگيرێت مه گه ر شتێكى لێ ده ربكه وێت و ئاشكرابێت كه ئيسلام بوون و يه كخواپه رستى يه كه ى هه ڵبوه شێنێته وه .

وه به ڵگه له سه ر ئه م شته ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) كه فه رمووى: (أقتلته بعد ما قال لا إلة إلاّ الله ؟!) . واته : ئايا كوشتت له پاش ئه وه ى كه ووتى: (لا إله إلاّ الله)؟! وه كه فه رموويه تى: (أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا لا إله إلاّ الله). واته : فه رمانم پێكراوه له لايه ن خواوه كه كوشتارى خه ڵكى بكه م هه تا ده ڵێن: (لا إله إلاّ الله) . هه ر ئه و پێغه مبه ره يه (صلی الله علیه وسلم) ده رباره ى خه وارج ده فه رمووێت: (أينما لقيتموهم فاقتلوهم، لئن أدركتهم لأقتلهم قتل عاد)( صححه الشيخ الألباني في: (صحيح الجامع الصغير: 2/ 6618).واته : (له هه ر شوێنێك گه يشتن به خوارج ئه وا بيان كوژن، وه ئه گه ر من پێيان بگه م ئه وا وه كو كوشتنى عاد ده يان كوژم) له گه ڵ ئه وه ى له زۆربه ى خه ڵكى زياتر (لا إله إلاّ الله) يان ده وت. تا هاوه ڵان(ڕه زای خوای لێبێت)خۆيان پێكه م بوو له ئاست و به رامبه ر ئه وان، له گه ڵ ئه وه ى كه زانيارى له هاوه ڵانه وه فێر بوون، نه (لا إله إلاّ الله) سوودى پێ گه ياندن، نه زۆرى په رستن، نه بانگه شه كردنى ئيسلام، كاتێك كه سه رپێچى كردنى شه ريعه تيان لێ ده ركه وت، به هه مان شێوه له وه ى كه باسمان كرد له كوشتار كردنى جوله كه و كوشتارى هاوه ڵان (ڕه زای خوای لێبێت)بۆ به نى حه نيفه .ئه وه ى كه الحافظ بن رجب فه رموويه تى:
الحافظ ابن رجب له ناميلكه كه يدا به ناونيشانى (كلمة الإخلاص)( كلمة الإخلاص لابن رجب: ص13-14) له سه ر ئه و فه رمووده يه ى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم):( أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله) ده فه رمووێت: ئيمامى عومه ر و كۆمه ڵێك له هاوه ڵان(ڕه زای خوای لێبێت)
وا تێگه يشتن كه هه ركه سێك هه ردوو شايه تمانه كه بڵێت ئه وه قه ده غه ى سزاى دونياى لێ ده كات ته نها به ووتنى، بۆيه ڕاوه ستان له كوشتار كردنى ئه وانه ى كه زه كاتيان نه ئه دا، وه أبو بكرى صديق(ڕه زای خوای لێبێت)
وا تێگه يشت كه هيچ شتێك كوشتاريان قه ده غه ناكات ته نها دانى زه كاته كه نه بێت، چونكه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: ( فاذا فعلوا ذلك منعوا مني دماءهم إلا بحقها وحسابهم على الله ). واته / ئه گه ر ووتيان (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله ) وه نوێژيان كردو زه كاتيان دا ئه وا خوێنيان پارێزراوه و قه ده غه ده بێت له من ته نها به مافى (لا إله إلا الله) نه بێت (ئه گه ر يه كێك به ناحه ق بكوژێت ياخود له پاش زه واجێكى شه رعى زينا بكات ياخود له دين هه ڵگه ڕێته وه ئه وا ده كوژرێته وه و كوشتن مافى خۆيه تى) وه حسابيان له لاى خودايه .
وه ده فه رمووێت: (الزكاة حق المال)((صححه الشيخ الألباني في: صحيح سنن الترمذي: كتاب الإيمان، باب ما جاء: أمرت أن أقاتل الناس حتى يقولوا لا إله إلا الله، رقم: 2607).).واته / زه كات دان حه قى ماڵ و سامانه ، وه ئه مه ى ابوبكرى صديق(ڕه زای خوای لێبێت)لێى تێگه يشت زياتر له يه كێك له هاوه ڵان(ڕه زای خوای لێبێت)به ڕاشكاوى له پێغه مبه ريان(صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه ته وه له وانه ابن عمر و انس و جگه له مان (ڕه زای خوای لێبێت) ، وه فه رموويه تى: (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة )(( المصدر السابق)). واته / فه رمانم پێ كراوه له لايه ن خواى گه وره وه كه كوشتارى خه ڵكى بكه م هه تا شايه تى ده ده ن به (لا إله إلا الله و محمد رسول الله) و نوێژ بكه ن و زه كات بده ن . وه ئه م ئايه ته يش به ڵگه يه له سه ر ئه م شته كه خواى گه وره ده فه رمووێت: ( فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ) {التوبة: 5} . واته : ئه گه ر تۆبه يان كردو نوێژيان كرد وزه كاتيان دا ئه وه ڕێگه يان به رده ن و مه يانكوژن، هه روه كو چۆن ئه م ئايه ته ى تريش به ڵگه يه كه خواى گه وره ده فه رموێت: ( فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّين) {التوبة: 11}. واته : ئه گه ر تۆبه يان كردو گه ڕانه وه بۆ لاى خوا ونوێژيان كرد وزه كاتيان دا ئه وا ده بن به براتان له ديندا . واته : برايه تى له ديندا جێگير نابێت ته نها به جێ به جێ كردنى فه رزه كان نه بێت له گه ڵ يه كخواپه رستى دا، چونكه تۆبه كردن و گه ڕانه وه له هاوبه ش بڕياردان به ده س نايات ته نها به يه كخواپه رستى نه بێت، كاتێك أبو بكر(ڕه زای خوای لێبێت) ئه م شته ى بۆ هاوه ڵان(ڕه زای خوای لێبێت) ڕوون كرده وه ئه وانيش گه ڕانه وه بۆ سه ر قسه كه ى أبو بكر(ڕه زای خوای لێبێت) وبه ڕاستيان دانا، وه كه زانرا سزاى دنيا لاناچێت له سه ر كه سێك كه هه ردوو شايه تمانه كه جێبه جێ بكات به ره هايى، به ڵكو سزا ده درێت به كه م و كوڕى خستنه مافێك له مافه كانى ئيسلام به هه مان شێوه سزاى قيامه تيش .هه روه ها ده فه رموێت:((كلمة الإخلاص: ص9-11)) كـۆمه ڵێك له زانــــايان ده فـــــه رمـوون: (مه به ست له م فه رموودانه ئه وه يه كه ووتنى (لا إله إلاّ الله) هۆيه كه بۆ چوونه به هه شت و ڕزگار بوون له دۆزه خ و داخوازى ئه مه ده كات) . وه وه ڵاميان ده درێته وه به وه ى كه داخوازى ئيشى خۆى ناكات ته نها به كۆبوونه وه ى مه رجه كانء نه مانى به رهه ڵستى يه كانى نه بێت، هه ندێجار داخوازى يه كه ى جياواز ده بێت له گه ڵيدا له به ر فه وتانى مه رجێك له مه رجه كانى، ياخود بوونى به رهه ڵستى-يه ك له به رهه ڵستى يه كانى، كه ئه ميش ووته ى (حه سه نى بصرى و وهب بن منبه )ه كه ئه مه يش ئاشكراتره . پاشان له حه سه نى بصرى گێڕدراوه ته وه كاتێك كه (فرزدق) خێزانه كه ى به خاك سپاردووه پێى فه رمووه : چيت بۆ ئه م ڕۆژه ئاماده كردووه ئه ويش ووتى: شايه تمانى (لا إله إلاّ الله) له حه فتا ساڵه وه ، حسن پێ ى فه رموو: باشترين ئاماده كراوه به ڵام (لا إله إلاّ الله) چه ند مه رجێكى هه يه : ئاگادارت ده كه مه وه له له كه دار كردنى نامووسى ئافره تانى باوه ڕدار.

وه وترا به حسن: كه سانێك ده ڵێن: هه ركه سێك بڵێت (لا إله إلاّ الله) ده چێته به هه شته وه ، فه رمووى: هه ركه سێك بڵێت (لا إله إلاّ الله) مافه كانى و فه رزه كانى جێ به جێ بكات ئه وا ده چێته به هه شته وه . وه يه كێك پرسيارى له (وهب بن منبه ) كرد ئايا (لا إله إلاّ الله) كليلى به هه شت نى يه ؟ ئه ويش فه رمووى: به ڵێ كليلى به هه شته به ڵام هه موو كليلێك ددانى هه يه ئه گه ر كليلێك بهێنيت ددانى هه بێت ئه وا ده رگاكه ت بۆ ده كاته وه ، وه ئه گه ر ددانى نه بێت ئه وا ده رگاكه ت بۆ ناكاته وه ...
وه وابزانم ئه وه نده ى كه قسه ى زانايانم هێنايه وه به سه بۆ وه ڵام دانه وه ى ئه م گومانه كه كه سانێك خۆيان پێوه ى په يوه ست كردووه كه وا گومان ده به ن كه هه ركه سێك بڵێت (لا إله إلاّ الله) كافر نابێت هه رچه نده چه ندێك له جۆره كانى هاوبه ش بڕياردانى گه وره جێ به جێ بكات، كه ئه مڕۆ به به رده وامى ده كرێت له سه ر نه زرگاو گۆڕى پياو چاكان كه ووشه ى (لا إله إلاّ الله) هه ڵده وه شێنێته وه ته واوى هه ڵوه شانه وه ، وه دژى ده وه ستن ئه وپه ڕى دژ ڕاوه ستان، كه ئه مه يش ڕێگه ى خه ڵكى له ڕێ ده رچووه كه ده قه كورته كان وه رده گرن و وا ده زانن به ڵگه يه بۆيان، وه واز ده هێنن له ده قه درێژه كان كه ئه م ده قه كورتانه ڕوون ده كه نه وه و ئاشكراى ده كه ن وه كو ئه و كه سانه ى كه باوه ڕدێنن به هه ندێك له قورئان و كوفر ده كه ن به هه ندێكى ترى، خواى گه وره ده رباره ى ئه م جۆره له خه ڵكى ده فه رمووێت: ( هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ رَبَّنَا لا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لا رَيْبَ فِيهِ إِنَّ اللَّهَ لا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ). {آل عمران: 7-9}.واته : خواى گه وره ئه و خوايه يه كه ئه و قورئانه ى دابه زاندۆته سه رت ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا هه ندێك له ئايه ته كانى (محكم)ن، واته : (يه ك ڕاڤه كردنيان هه يه ، وه ماناكه يان دياره و ئاشكرايه ، وه بوارى گۆڕينى ماناو لادان و شاردنه وه و دوو دڵى تێدا نى يه )، كه ئه م ئايه تانه بنچينه ى قورئانن و پشتيان پێ ده به سترێت،
وئه و ئايه تانه ى پێچه وانه يان بێت ده گه ڕێنرێنه وه بۆ ئه م ئايه تانه ، وه هه ندێك ئايه تى ترى قورئان (متشابه )ن، واته : (زياتر له يه ك ڕاڤه كردنيان هه يه ، وه بوارى گۆڕينى ماناو لادان و شاردنه وه يان هه يه )، فه رمانمان پێ كراوه به باوه ڕهێنان به ئايه تى (متشابه )و ئيش كردن به ئاياتى (محكم) به ڵام ئه وانه ى لادان له حه ق له دڵياندايه شوێنى ئايه تى متشابه ده كه ون، وه گومان بۆ باوه ڕداران دروست ده كه ن و ده يكه ن به به ڵگه بۆ ئه و بيدعه يه ى كه خۆيان له سه رين كه مه به ستيان ئه وه يه خه ڵكى تووشى فيتنه بكه ن له دينه كه يانداو دڵيان تێك بده ن، وه مه به ستيان ڕاڤه كردنێتى به و شێوه يه ى كه خۆيان ده يانه وێت و بگونجێت له گه ڵ ڕێگه خراپه كه ياندا له كاتێكدا هيچ كه سێك له ڕاڤه كردنه كه ى نازانێت ته نها خواى گه وره نه بێت، وه ئه وانه ى كه دامه زراون له زانستدا ده ڵێن باوه ڕمان پێى هه يه هه مووى له لايه نى په روه ردگارمانه وه يه ، به ڵام هيچ كه سێك بير ناكاته وه ته نها خاوه ن عه قڵه كان نه بێت، هه روه ها زانا دامه زراوه كان ده ڵێن خوايه دڵمان لا نه ده يت له سه ر حه ق به وه ى شوێنى ئايه تى (متشابه )ى بخه يت هه روه كو چۆن ئه وانه له ڕێى ڕاست ده رچوون كه شوێنى ئايه تى (متشابه ) كه وتن له پاش ئه وه ى ڕێنماييت كردين بۆ حه ق، وه له لايه ن خۆته وه ڕه حمه تێكى فراوانمان پێ ببخشه هه ر تۆ به خشه رى ڕه حمه تى، خوايه تۆ زيندوو كه ره وه ى خه ڵكيت بۆ لێپرسينه وه له ڕۆژێكدا كه هيچ گومانێكى تێدا نى يه ، به ڕاستى خواى گه وره وه فاى هه يه به رامبه ر په يمانه كانى و په يمان ده باته سه ر، خوايه حه قمان به حه ق نيشان بده و شوێنكه وتنيمان پێببه خشه ، وه به تاڵيشمان به به تاڵ پێ نيشان بده و دووركه وتنه وه يمان پێ ببخشه .

(دانراوى زاناى پايه به رزصالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان)

(وه رگێڕانى مامۆستا . صلاح الدين عبد الكريم)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )