حوكمی تەوەسول كردن بە پێغەمبەر (صلی الله‌علیه‌وسلم)

حوكمی تەوەسول كردن بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

(پ)حوكمی تەوەسول كردن چی یە بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)؟

( و )تەوەسول كردن بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) چەند بەشێكە:

یەكەم: تەوەسول بكات بە باوەڕهێنانی بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)، ئەمە تەوەسولێكی دروستە وەكو ئەوەی بڵێت: خوایە بۆخاتر باوەڕهێنانم بەتۆ و پێغەمبەرەكەت (صلی الله علیه وسلم) لێم خۆش بە، ئەمە ئاسایی یەو دروستەو هیچی تێدا
نی یە، خوای گەورە لە قورئاندا باسی ئەم جۆرەی كردووە كە دەفەرمێت: (رَبَّنَا إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِي لِلْإِيمَانِ أَنْ آَمِنُوا بِرَبِّكُمْ فَآَمَنَّا رَبَّنَا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّئَاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ الْأَبْرَارِ ) [آل عمران: 193]. واتە: ئەی پەروەردگارمان ئێمە گوێ بیستی بانگەوازكارێك بووین بانگەوازی دەكرد بۆ باوەڕهێنان بە تۆ (واتە: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئێمەش باوەڕمان هێنا، خوایە بۆخاتری ئەم باوەڕهێنانەمان بە تۆ وپێغەمبەرەكەت (صلی الله علیه وسلم) لە تاوانەكانمان خۆش بە و گوناهەكانمان بسڕەوە ولەگەڵ چاكەكاراندا بمانمرێنە. چونكە باوەڕهێنان بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) وەسیلەو هۆكارێكی شەرعی¬یە بۆ لێخۆش بوونی خوای گەورە لە تاوانەكان وسڕینەوەی گوناهەكان، ئەوتەوەسولی كردووە بە هۆكارێكی جێگیری شەرعی.

دووەم: تەوەسول كردن یە پاڕانەوەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، واتە: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دوعای بۆ بكات و لە خوا بپاڕێتەوە بۆی، ئەمیش بە هەمان شێوە دروستە، بەڵام ناگونجێت تەنها لە ژیانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) نەبێت، بەڵام پاش مردنی دروست نی یە، هەروەكو چۆن ئیمامی عومەر (خوای لێ ڕازی بێت) لە پاش وەفاتی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە بێ بارانیدا تەوەسولی كرد بە ئیمامی عباسی(خوای لێ ڕازی بێت) مامی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەك بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) چونكە كۆچی دوای كردبوو، وە فەرمووی: ( اللّهُمَّ إنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِنَبِيِّنَا فَتُسْقِينا، وإنا نَتَوَسَّلُ إليكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا )( (رواه البخاري، وانظر: مشكاة المصابيح: 1/ [13](1509).). واتە: ئەی پەروەردگار ئێمە پێش تر تەوەسولمان دەكرد بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە ژیانیدا تۆیش بارانت بۆ دەبارانین، وە ئێستا تەوەسول دەكەین بە مامی پێغەمبەرەكەمان (صلی الله علیه وسلم) تۆیش بارانمان بۆ ببارێنە. وە فەرمانی دەكرد بە ئیمامی عەباس(خوای لێ ڕازی بێت) كە هەڵسێت و لەخوا بپاڕێتەوە تا بارانیان بۆ ببارێنێت. بۆیە تەوەسول كردن لە ژیانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) بە پاڕانەوەكەی دروستەو هیچ شتێكی تێدا نی¬یە.

سێ یەم: تەوەسول كردن بەخاتری پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئیتر لە ژیاندا بێت یاخود مرد بێت جیاوازی نی¬یەو تەوەسولێكی بیدعی-یەو دروست نی یە، چونكە خاتری پێغەمبەر كەس سودی لێ نابینێت تەنها خۆی نەبێت، بۆیە دروست نی یە بۆ مرۆڤــ بڵێت: خوایە بۆ خاتری پێغەمبەرەكەت (صلی الله علیه وسلم) لێم خۆش بە، یاخود فڵانە شتم پێ ببەخشە، چونكە وەسیلە دەبێت هۆكار بێت، وە وەسیلە لە(وسل)ەوە وەرگیراوە بە مانای گەیشتن بە شتێك. بۆیە دەبێت وەسیلەكە بتگەیەنێت بە شتەكە، وە ئەگەر نەتی گەیاند بە شتەكە ئەوا وەسیلەیەكی بێ سوودە.لەسەر ئەم بنچینەیە دەڵێین: تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) سێ بەشە:
بەشی یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێی و شوێن كەوتنی، ئەمە دروستە لە ژیانی و لەپاش مردنی.

بەشی دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەی، واتە: داوا لە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بكات دوعای بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنی چونكە لەپاش مردنی ناگونجێت و ناشێت.

بەشی سێ یەم: تەوەسول كردن بە خاتر و پلەو پایەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لە لای خوای گەورە، ئەمەیان دروست نی یە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنی، چونكە وەسیلە نی یە ومرۆڤــ ناگەیەنێت بە مەبەستی چونكە لە كردەوەی خۆی نی یە. ئەگەر كەسێك بڵێت: هاتوم بۆ لای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لای گۆڕەكەی، وە داوام لێ كردووە داوای لێخۆشبوونم بۆ بكات لە خوای گەورە ئایا ئەم شتە دروستە یان نا؟ دەڵێین: دروست نی¬یە، ئەگەر بڵێت: ئەوە نی یە خوای گەورە دەفەرمێت: (وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا) [النساء: 64]. واتە: كاتێك كە ستەم لە خۆیان دەكەن و تاوان ئەنجام دەدەن و حوكم بۆ لای جگە لە خوای گەورە دەبەن، ئەگەر بێن بۆ لای تۆ ئەی محمد (صلی الله علیه وسلم) وداوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بكەن و تۆیش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكەیت لە خوای گەورە ئەوا دەبینن خوای گەورە لێخۆشبوو بە بەزەیی یە. پێی دەڵێین: بەڵێ خوای گەورە وا دەفەرمێت، بەڵام دەفەرمێت: (وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا). وة ئةم( إِذْ) ە بۆ ڕابردووە نەك بۆ داهاتوو، خوای گەورە نەیفەرمووە: ( وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْا ظَلَمُوا). بەڵكو فەرموویەتی: ( إِذْ ظَلَمُوا)، ئایەتەكە باسی شتێك دەكات كە لە ژیانی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوویداوە، وە داوای لێخۆشبوونی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە پاش مردنی شتێكی نەشیاو ونەگونجاوە، چونكە ئەگەر مرۆڤــ بمرێت هەموو كردەوەكانی دەبچڕێت تەنها سێ شت نەبێت: سەدەقەو خێرێكی نەبڕاوە، یاخود زانیاری یەكی بەسود، یاخود منداڵێكی چاك لەپاش خۆی دوعای خێری بۆ بكات. هەروەكو پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:
(صَدَقَةٌ جَارِية، أو عِلْمٌ يُنْتَفَعُ بِهِ، أو وَلَدٌ صَالِحٌ يَدْعُو لَهُ)( (صحيح الجامع الصغير: 1/ 793).) . بۆیە گونجاو نی یەو ناشێت هیچ مرۆڤێك لە پاش مردنی داوای لێخۆشبون بۆ كەس بكات، بەڵكو تەنانەت داوای لێخۆشبوون بۆ خۆیشی بكات، چونكە كردەوەكانی بچڕاوە((فتاوى مهمة لعموم الأمة: ص99-102).).

گوڵبژێرێك له فتواکانی زانای پایه به رز ، الشیخ محمدبن صالح العثیمین))

(کۆکردنه وه ووه رگێڕانی م/صلاح الدین عبدالکریم)

(مافی گشت موسڵمانێکه بڵاوی بکاته وه به مه رجێك ده سکاری نه کرێت . سایتی فه رمووده