تێگه‌یشتن له‌ تكا كردن (الشفاعة)

تێگه یشتن له تكا كردن (الشفاعة)

يه كه م: تێگه يشتن له ووشه ى (الشّفاعة) له زمانه وانيدا: يُقال شفع الشيء: ضمَّ مثله إليه، فجعل الوتر شفعًا القاموس المحيط، باب العين، فصل الشين ص947، والنهاية في غريب الحديث، 2/485، والمعجم الوسيط 1/487.. ئه وترێت شفع الشيء : واتا : هاوشێوه ى دايه پاڵى و له تاكێتيه وه كردى به جوت .وه (الشّفاعة) له زاراوه ى شه رعدا: واتا: ئه وه يه كه سێك بكرێته ناوه ندو تكاكار به ئومێدى سود پێ گه ياندن و لابردنى ناخۆشى و ناڕه حه تى و زيان .( شرح لمعة الأعتقاد للشيخ محمد صالح العثيمين ، ص 80 .)له دانايى و لێزانى بانگه واز كردنى ئه و كه سانه ى كه دڵى خۆيان په يوه ست كردووه به غه يرى خواى په روه ردگاره وه و داواى شه فاعه تيان لێ ئه كه ن ئه وه يه بۆيان ڕوون بكرێته وه كه شه فاعه ت كردن ته نها موڵكى خواى تاكو ته نهايه :( قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ )(الزمر: ٤٤) واتا: ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ شه فاعه ت هه مووى هى خواى په روه ردگاره ، موڵك وسامانى ئاسمانه كان و زه وى هى خۆيه تى، پاشان له قيامه تدا گه ڕانه وه تان بۆ لاى خواى په روه ردگاره و لێپرسينه وه تان له گه ڵدا ده كات له سه ر كرده وه كانتان .

دووه م: وه ڵامى ئه و كه سانه ى كه دڵى خۆيان په يوه ست كردووه به غه يرى خواى په روه ردگاره وه و داواى شه فاعه تيان لێ ئه كه ن به چه ند ووته يه كى لێزانانه ئه درێته وه :

1. دروست كراو (المخلوق) وه كو خواى په روه ردگار نييه ، هه ركه سێك بڵێت: پێغه مبه ران و(عليهم الصلاة والسلام) پياو چاكان و فريشته كان لاى خواى په روه ردگار ڕێزو پله و پايه ى به رزيان هه يه شه فاعه تمان بۆ ده كه ن لاى خواى گه وره هه ر وه ك چۆن كه سێك بيه وێت بچێته لاى سه رۆك و ده سه ڵاتداران ده بێت له ڕێگه ى ناوداران وجێگره كان و وه زيره كانه وه بێت و ئه وان بكه نه ناوه ند تا كاره كانيان بۆ جێ به جێ بكرێت؟ ئێمه ش داوا له پياوچاكان و خاوه ن ڕێزو پله و پايه به رزه كان ئه كه ين تا تكامان بۆ بكه ن لاى خواى په روه ردگار، به ڕاستى ئه م ووته يه به تاڵ ترين و پوچه ڵا ترين ووته يه ، له به ر ئه وه ى خواى گه وره و خاوه ن ده سه ڵات و گه وره ى هه موو پاشاكانى لێك چواندووه به ده سه ڵاتداره كان كه پێويستيان به ده م سپى و جێگرو وه زير ده بێت بۆ ته واو كردنى موڵك و به ڕێوه برنى كاره كانيان و جێ به جێ كردنى هێزو ده سه ڵاتيان چونكه به بێ ئه وان كاره كانيان ناڕوات . بۆيه ناوه ند و واسته له نێوان سه رۆك وده سه ڵاتدار و خه ڵكيدا له يه كێك له م سێ ڕووه وه يه :

يه كه م: يان ئه وه تا ئه و ناوه ند و واستانه يان بۆ ئه وه يه تا حاڵى ئه و كه سانه يان پێ ڕابگه يه نن كه نايانناسن .

دووه م: يان ئه وه تا ئه و سه رۆك وپاشا و ده سه ڵاتدارانه بێ هێزو بێ ده سه ڵاتن له به ڕێوه بردنى ژێر ده سته كانياندا بۆيه له به ر بێ هێزى و بێ ده سه ڵاتييان ئه بێ هه ر يارمه تيده رو جێگريان هه بێت .
سێ يه م:
يان ئه وه تا ئه و سه رۆك وپاشا و ده سه ڵاتدارانه نايانه وێت يارمه تى ژێر ده سته كانيان بده ن وچاكه يان له گه ڵدا بكه ن، به ڵام كاتێك تكاكارێك قسه يان له گه ڵدا بكات و ئامۆژگاريان بكات تا يارمه تى ژێر ده سته كانيان بده ن، ئه وانيش دڵيان نه رم ببێت و هه ستيان بجوڵێت و پێويستيه كانيان بۆ جێ به جێ بكات . خواى په روه ردگار وه كو هيچ يه كێك له به نده بێ هێزه كانى نييه ، گه وره و به رزو بڵنده هيچى لێ شاراوه نييه ، بێ پێويسته له هه موو دروست كراوه كانى ، زياتر به سۆزو به به زه ييه له دايكێك به رامبه ر به منداڵى خۆى ، وه ڕوون و ئاشكرايه كه تكاكاران لاى سه رۆك وپاشا و ده سه ڵاتدارانى دونيا جارى واهه يه خۆيان وه كوسه رۆك وپاشا و ده سه ڵاتداران موڵك و ده سه ڵاتى سه ربه خۆيان هه يه ، وه جارى وا هه يه شه ريكن له گه ڵياندا، وه جارى وا هه يه تكاكاران يارمه تيده رو جێگريانن، بۆيه كاتێك سه رۆك وپاشا و ده سه ڵاتداران تكاى تكاكاران قه بوڵ ئه كه ن له به ر يه كێك له م سێ هۆكاره يه :

1-جارى وا هه يه پێويستيان به و ناوه ندو تكاكارانه ئه بێت .

2-وه جارى واهه يه له ترساندا تكاى تكاكاران قه بوڵ ده كه ن .

3-وه جارى وا هه يه له به ر پاداشتى چاكه يانه .

بۆيه تكاى تكاكاران هه ندێكيان له لاى هه ندێكيان له م جۆرانه يه ، هيچ كه س تكاى كه س وه رناگرێت و قه بوڵى ناكات يان ئومێدێكى پێيه تى يان له ترساندايه ( ئه مه له نێوان به نده كاندايه )، به ڵام خواى په روه ردگار نه ئومێدى به هيچ كه سێكه و نه له هيچ كه سێكيش ئه ترسێ و نه پێويستى به هيچ كه سێ كيشه (: فتاوى ابن تيمية 1/126-129.)، بۆيه خواى په روه ردگار هه موو جۆره دڵ په يوه ست بوونێكى به غه يرى خۆى بنبڕكردووه و ناشياوى و نادروستێتى ڕوون كردۆته وه ، هه روه ك فه رمويه تى:( قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ وَمَا لَهُمْ فِيهِمَا مِنْ شِرْكٍ وَمَا لَهُ مِنْهُمْ مِنْ ظَهِيرٍ وَلَا تَنْفَعُ الشَّفَاعَةُ عِنْدَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَنْ قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ) (سبأ: 22-23) واتا: ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)به هاوه ڵ بڕيارده ران بڵێ: بپاڕێنه وه و هاوار بكه ن بۆ ئه وپه رستراوانه ى كه جگه له خواى په روه ردگار ئومێدتان پێيانه كه سودو قازانجتان پێ بگه يه نن و زيانتان لێ دوور بخه نه وه ، ئاگاداربن ئه و په رستراوانه (جگه له خواى په روه ردگار) به ئه ندازه ى ده نكه گه رديله ك موڵك و ده سه ڵاتى سه ربه خۆيان نييه نه له ئاسمانه كان و نه له زه ويدا، وه نه به شه ريكايه تيش موڵك و ده سه ڵاتيان هه يه له ئاسمانه كان و زه ويدا، وه خواى په روه ردگار ئه وپه رستراوانه ى نه كردۆته يارمه تيده رى خۆى تا يارمه تى بده ن و كاره كانى بۆ به ڕێوه به رن، وه تكاكردن و شه فاعه ت كردنى هيچ كه سێك سودى نييه لاى خواى په روه ردگار مه گه ر خواى په روه ردگار خۆى ڕێگه به كه سانێك بدات تا شه فاعه ت بكه ن، (حَتَّى إِذَا فُزِّعَ عَنْ قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ ) بۆ ڕوون بونه وه ى ته فسيرى ئه م ئايه ته بڕوانه ( تفسير القرآن العظيم، للإمام ابن كثير"رحمه الله تعالى "3/707، يان هه ر ته فسـيرێـكى تـر). ئه م ئايه ته پيرۆزه هه موو ئه و ده رگايانه ى به سه ر ڕووى هاوه ڵ بڕيارده راندا داخستووه كه لێيه وه توشى هاوه ڵ بڕياردان بوونه بۆ خواى په روه ردگار به جوانترين داخستن و ڕێگرى لێ كردن ، كه سێك كاتێك دڵى په يوه ست ده كات به په رستراوێكه وه و ئومێدى سودو قازانجى پێى هه بێت:
ئه بێت ئه و په رستراوه خاوه نى هه موو هۆكارێكى سود گه ياندن بێت به و كه سه ى كه ده يپه رستێت، يان ئه بێت شه ريكى خاوه ن موڵكه كان بێت ، يان ئه بێت پشت و وه زيرو يارمه تيده رى ئه و
په رستراوه بێت، يان ئه بێت خاوه نى پله و پايه و ڕێز بێت تا تكا بكات لاى (خواى په روه ردگار)، وه ئه گه ر ئه م چوار كاره له هيچ ڕويه كه وه نه بوون (له و په رستراوانه دا) ئه وكاته هۆكارى شيرك بڕياردان نامێنـێت و بن بڕ ئه بێت (: التفسير القيم، لابن القيم ص408.)

(نوسينى :د. سعيد بن علي بن وهف القحطاني)

(وه رگێڕانى :مامۆستا .شاخوان جواد أحمد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )