غەیری خوا مەبەست بوون لە عیبادەت دا

غەیری خوا مەبەست بوون لە عیبادەت دا


~~~~

له مه رجه كانى قبوڵ بوونى كرده وه ى چاك ئه وه يه دووربێ له ڕياء
ڕوپاماى كردنء، په يوه ست بێ به سوننه ته وه . جا ئه وكه سه ى هه ڵده ستێ به كردنى عيباده تء په رستنێك بۆئه وه ى خه ڵكى بيبينێ، ئه وه موشريكه به شيركى بچوك، وه كرده وه كه شى به تاڵ ده بێته وه و سودى لێ وه رناگرێ.وه كو كه سێك نوێژ بكات بۆئه وه ى خه ڵك بيبينن. ( إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ) النساء: ١٤٢
(واتە: « دووڕوەكان بە خەیاڵی خۆیان دەیانەوێ فێڵ لە خوا بكەن كە تەنهابە زمان ئیمانیان هێناوە، بەڵام خودا ئەوان تەفرە دەداو بە ئاسانی فڕو فێڵەكانیان پوچەڵ دەكاتەوە، ئەم مونافیقانە هەركات هەڵسن بۆ نوێژ بە تەمەڵی و تەوەزەلی یەوە ڕاست دەبنەوە و، نوێژیش دەكەن بۆ ئەوەی خەڵكی بیان بینن، وەیادی خوداش ناكەن مەگەر كەمێك نەبێ»

بەهەمان شێوە ئەگەر كردەوەیەكی چاكی كرد بۆئەوەی باسەكەی بگاتە خەڵكی و لەناو خەڵكدا باس بكرێ و ناوبانگی پێ دەربكا، ئەوا بەدڵنیایەوە كەوتۆتە ناو شیركەوە و دوچاری هاوبەش پەرستی بووە، وە هەڕەشەی توند و بە ئێشیش كراوە لەو كەسەی ئەم كارە بكات . هەروەكو «عبدالله»ی كوڕی«عباس» لە پێغەمبەرەوە(صلی الله علیه وسلم) دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: « مَنْ سَمَّعَ سَمَّعَ اللَّهُ بِهِ وَمَنْ رَاءَى رَاءَى اللَّهُ بِهِ». واتە « هەركەس كردەوەی خۆی ئاشكرا بكات بۆ
روپامای كردن، ئەوا خودا لە ڕۆژی قیامەتدا شەرمەزار و سوكی دەكات، وەهەركەس كردەوەكانی خۆی ئاشكرا بكات بۆ ئەوەی لەناو خەڵكدا پێی بەرزبێتەوە، ئەوا خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا نهێنییەكانی نێودڵی ئاشكرادەكات »( رواه مسلم4/2289).

وە هەركەس عیبادەت و پەرستنێك
ئەنجام بدات و مەبەستی پێ ی خوداو خەڵكی بێ، ئەوا كردەوەكەی بەتاڵ دەبێ و بەهەدەردەڕوا و لێ ی وەرناگیرێ . هەروەكو لە«حدیث»ە قودسی یەكەدا هاتووە: « أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنْ الشِّرْكِ مَنْ عَمِلَ عَمَلًا أَشْرَكَ فِيهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُهُ وَشِرْكَهُ». خودای گەورە دەفەرموێ: من دەوڵەمەندترم لەوەی كەس بكرێ بەشەریك و هاوبەشم لە عیبادەت و پەرستن دا، جا هەركەس عیبادەت و كردارێك بكات و لەمەبەست و نیەتەكەی دا كەسیكی تر بكاتە شەریكم، ئەوا واز لە خۆی و هاوتاكەی دێنم ».( رواه مسلم رقم 2985)

* وەهەر كەس كردارێكی كرد و عیبادەتێكی ئەنجام دا، سەرەتا نیەت و مەبەستەكەی بۆ خوا بوو، بەڵام پاشان ڕیای تێ كەوت و توشی بوو، ئەگەر پێی ناخۆش بوو، وەهەوڵی دا نەیهێڵی، ئەوا كردەوەكەی تەواو و قبوڵە.

بەڵام ئەگەر دڵی پێی خۆش بوو، وەحەزی پێ ی كرد، ئەوا قسەی زۆربەی زانایان لەسەر ئەوەن كە كردەوەكەی بەتاڵە .

ماڵپه ڕی فه رمووده :. ئاماده کردنی د.كاوە ئەكرەم سەنگاوی


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~