فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان


فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان


~~~~~

حوكمی فرۆشتنی ئەڵقەی ئاڵتون بۆ پیاوان چییە ئەگەر زەرەنگەرەكە دڵنیا بێت لەوەی كە كڕیارە پیاوەكە لەدەستی دەكات؟

فرۆشتنی ئاڵتون بۆ پیاوان حەرامە ئەگەر فرۆشیارەكە بزانێت كە كڕیارە پیاوەكە لە دەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵا بوو بەسەر ئەوەی كە لە دەستی دەكات، چونكە ئاڵتون حەرامە بۆ پیاوانی ئەم ئوممەتە، ئەگەر بیفرۆشێت بە پیاوێك كە بزانێت لەدەستی دەكات، یاخود گومانی زاڵ بوو بەسەر ئەوەی كە خۆی لە دەستی دەكات ئەوا یارمەتی داوە لەسەر تاوان كردن كە خوای گەورە قەدەغەی كردووە كە دەفەرمێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ) [المائدة: 2]. واتە: ئێوە هاوكاری یەكتری بكەن لەسەر چاكەو لە خواترسان وخۆپارێزی لەتاوان، وە هاوكاری یەكتری مەكەن لەسەر تاوان و دوژمنكاری یەكتری. وە زەرەنگەریش حەڵاڵ نییە بۆی ئەڵقەی ئاڵتون دروست بكات بۆ ئەوەی پیاوان لە دەستی بكەن. (فقه وقتاوى البيوع: ص142).

فتوای الشیح محمد بن صالح العثیمین رحمه الله




~~~~~~~~~~~