چه‌ند سوودو ئامۆژگارييه‌ك له‌م چیرۆکه‌ له‌سه‌رسوتاندنی مێروو.‌

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چیرۆکه له سه رسوتاندنی مێروو.


~~~~~~~~

هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ(ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: پێغه مبه رێك له پێغه مبه ران (علیه السلام) هه وارى خست له بن دارێكدا، مێروله يه ك گه ستى (گازى لێگرت)، ئينجا پێغه مبه ره كه (علیه السلام) فه رمانى كرد كه جل وجێگه و خواردنه كه يان هه ڵ بگرن له بن ئه و داره دا، پاشا فه رمانى كرد شاره مێروله كه يان سوتان، خواى په روه ردگار وه حى بۆنارد، ئه ى بۆچى ته نها يه ك مێروله ت نه سوتان (ئه و مێروله يه ى كه گازى لێگرتى)، وه له ڕيوايه تێكى تردا هاوه ڵى خۆشه ويست (أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رمووێت: پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: مێروله يه ك گازى له پێغه مبه رێك له پێغه مبه ره كان گرت، ئينجا پێغه مبه ره كه فه رمانى كرد كه شاره مێروله كه بسوتێنن، وه خواى په روه ردگار سروشى بۆنارد، ئايا مێروله يه ك گازى لێگرتى، به ڵام تۆ ئوممه تێك (گه لێك)كت له ناو برد كه ته سبيحات و ستايشى خوايان ده كرد .

چه ند سوودو ئامۆژگارييه ك له م چيرۆكه دا.

(1) له ئايينى ئوممه تانى پێش ئوممه تى ئيسلامدا دروست بووه كه مێروله بسوتێنرێت، به ڵام له شه رعى ئه م ئوممه ته دا دروست نييه و قه ده غه كراوه كه سزاى مارو مێرو بدرێت به ئاگر، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: « إِنَّهُ لاَ يَنْبَغِى أَنْ يُعَذِّبَ بِالنَّارِ إِلاَّ رَبُّ النَّارِ »(صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُو دَاوُد وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (2425) .) .واته : بۆ هيچ كه س دروست نييه كه سزاى خه ڵكى بدات به ئاگر جگه له خواى گه وره .

(2) كوشتنى مێروله قه ده غه كراوه ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: (نَهَى عَنْ قَتْلِ أَرْبَعٍ مِنَ الدَّوَابِّ النَّمْلَةُ وَالنَّحْلَةُ وَالْهُدْهُدُ وَالصُّرَدُ) (صَحيح: أَخْرَجَهُ أَبُودَاوُد وَابن مَاجَة وَصَحَّحَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع(6968).) .واته : قه ده غه كراوه له كوشتنى چوار گيانه وه ر ئه وانيش: مێروله و هه نگ و په پووسڵێمانكه و واشه .

(3) مێروله ته سبيحات وستايشى خواى گه وره ده كات .

(4) هه ندێك له زانايان ده فه رموون: ئه گه ر مێروله له ماڵدا هه بوو، ئه وا ئه توانيت گازى لێ نزيك بكه يته وه بۆ ئه وه ى ئاگادار ببێته وه و بڕوا، وه به ويستى خوا ده ڕوات، وه ئه گه ر هه ر نه ڕۆيشت وبێزارى ده كردى، ئه وا ده توانيت بيكوژيت نه ك بيسوتێنيت(شَرْح رِيَاض الصَّالِحِينَ، لِلشَّيْخِ الْعَلاَّمَة: مُحَمَّد بن صَالِح الْعُثَيمين (رَحِمَهُ اللَّه) .) .

له به کوردی کردنه وه یی مامۆستا ابوبکر احمد


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~