فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
چه‌ند ئادابێكى سه‌لام كردن چه‌ند ئادابێكى سه‌لام كردن{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( السلام قبل السؤال ، فمن بدأكم بالسؤال قبل السلام فلا تجيبوه ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 816 واته : ( سه‌لام كردن پێشى پرسياره ، هه‌ر كه‌سێ ده‌ست پێ‌بكا به پرسيار كردن لێتان پێشى سه‌لام كردن ئه‌وه وه‌ڵامى مه‌ده‌نه‌وه) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( ليس منا من تشبه بغيرنا ، لا تشبهوا باليهود و لا بالنصارى ، فإن تسليم اليهود الإشارة بالأصابع ، و تسليم النصارى الإشارة بالكف ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2194 واته : ( له ئێمه نيه كه‌سێك خۆى بچوێنێ به غه‌يرى ئێمه ، خۆتان به جوله‌كه‌و ديانه‌كان مه‌چوێنن ، وه سه‌لام كردنى جوله‌كه به ئيشاره‌ت كردنه به په‌نجه ، وه سه‌لام كردنى ديانه‌كان ئيشاره‌ت كردنه به ده‌ست له‌پ ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( يسلم الراكب على الماشي و الماشي على القاعد و القليل على الكثير ) متفق عليه واته : ( سوار سه‌لام ئه‌كا له پياده وه پياده سه‌لام ئه‌كا له دانيشتوو وه كۆمه‌ڵى كه‌م سه‌لام ئه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵى زۆر ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( يسلم الراكب على الماشي و الماشي على القاعد و الماشيان أيهما يبدأ بالسلام فهو أفضل ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1146 واته : ( سوار سه‌لام ئه‌كا له پياده وه پياده سه‌لام ئه‌كا له دانيشتوو وه دوو كه‌سى پياده كامه‌يان ده‌ست پێشخه‌رى بكا له سه‌لام كردن ئه‌وه باشتره ) {nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( يجزي عن الجماعة إذا مروا أن يسلم أحدهم و يجزي عن الجلوس أن يرد أحدهم ) صحيح الجامع 8023 واته : ( دروسته‌و به‌شيان ئه‌كات ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تێك تێپه‌ڕن يه‌كێكيان سه‌لام بكا وه له‌وانه‌ى دانيشتوون دروسته‌و به‌شيان ئه‌كا كه يه‌كێكيان وه‌ڵامى سه‌لام بداته‌وه ) {nl}وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تر هاتووه : ( عن ان‌س بن مالك ان رسول الله صلى الله عليه وعلى اله وسلم مر على غلمان فسلم عليهم ) رواه مسلم واته : ( له ان‌س ى كوڕى مالك ئه‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم به لاى چه‌ند مناڵێك تێپه‌ڕى سه‌لامى لێ‌كردن ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێت : ( إذا دخلتم بيتا فسلموا على أهله فإذا خرجتم فأودعوا أهله بسلام ) صحيح الجامع 526 واته : ( ئه‌گه‌ر چوونه ماڵێكه‌وه سه‌لام بكه‌ن له ئه‌هلى ئه‌و ماڵه وه ماڵ ئاوايى بكه‌ن له‌و ماڵه به سه‌لام كردن ) .{nl}وه له عبدالله ى كوڕى عمر خوا لێيان ڕ‌ازى بێ ئه‌فه‌رموێ : ( فقلت لبلال : كيف رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يرد عليهم حين كانوا يسلمون عليه و هو يصلي ؟ قال : يقول هكذا ، و بسط كفه ) سلسلة الاحاديث الاصحيحة 185 واته : ( به بيلالم ووت : چۆن پێغه‌مبه‌رى خوات بينى صلى الله عليه وعلى اله وسلم وه‌ڵامى سه‌لامى ئه‌دانه‌وه له كاتى كه نوێژى ئه‌كرد و سه‌لاميان لێ ئه‌كرد ؟ فه‌رمووى : ئاوا به‌و شێوه ، ده‌ستى پانكرده‌وه يانى به ده‌ست و ئيشاره‌ت وه‌ڵامى دانه‌وه ) . {nl}وه له ان‌س ى كوڕى مالك خوا لێى ڕ‌ازى بێ ئه‌گێڕێته‌وه : ( قلنا يا رسول الله أينحني بعضنا لبعض قال لا قلنا أيعانق بعضنا بعضا قال لا ولكن تصافحوا ) رواه ابن ماجة وحسنه الالباني سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واته : ( ووتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئايا بۆ يه‌كتر سه‌ر نه‌وى كه‌ين و خۆ دانه‌وێنين كه بگه‌ين به يه‌ك ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر ووتمان ئايا ده‌ست له ملى يه‌ك كه‌ين و باوه‌ش به يه‌كا بكه‌ين ئه‌گه‌ر به‌يه‌ك بگه‌ين ؟ فه‌رمووى : نه‌خێر به‌ڵام ته‌وقه بكه‌ن ) .{nl}وه له ڕيوايه‌تێكى تر هه‌ر له ان‌س ى كوڕى مالك خوا لێى ڕ‌ازى بێ ئه‌گێڕێته‌وه : ( قال رجل : يا رسول الله أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال : فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : لا ، قال : فيلتزمه و يقبله ؟ قال : لا ، قال : فيصافحه ؟ قال : نعم إن شا‌ء ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 160 واته : ( پياوێك ووتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم يه‌كێك له ئێمه ئه‌گات به براده‌ره‌كه‌ى ئايا بۆى بچه‌مێته‌وه سه‌رى بۆ نه‌وى بكه ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : نه‌خێر ، پياوه‌كه ووتى : ئه‌ى باوه‌شى پيا بكا‌و ماچى بكا ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : نه‌خێر ، پياوه‌كه ووتى ئه‌ى ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ بكا ؟ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ويستى ) . {nl}(فه‌رمووده صه‌حیحه‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم) |