حوكمى هه‌ڵواسينى نوشته‌و به‌ خۆ وه‌كردنى به‌ مه‌به‌ستى خۆ پارێزى له‌ چاوو نه‌فه‌س يان نه‌خۆشى يان به‌ مه‌به‌ستى شيفا و هه‌ر شتێكى تر

حوكمى هه ڵواسينى نوشته و به خۆ وه كردنى به مه به ستى خۆ پارێزى له چاوو نه فه س يان نه خۆشى يان به مه به ستى شيفا و هه ر شتێكى تر


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( إن الرقى ، و التمائم ، و التولة شرك ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 331 واته : ( دوعا به سه ردا خوێندنه وه روقيه كردن ، وه نوشته كان ، وه التوله : جۆرێكه له سيحر به مه به ستى نزيك كردنه وه ى ژن و مێرد يان له يه ك كردنيان ئه كرێ= شيركه ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( من علق تميمة فقد أشرك ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 492 واته : ( هه ر كه سێ نوشته يه ك هه ڵواسێ ئه وه شه ريكى بۆ خوا داناوه .

نوشته چيه ؟

نوشته : هه موو ئه و شتانه ى خه ڵك هه ڵى ده واسێ به ديوارو سه ياره و يان به خۆوه بكرێ له مل يان له ده ست بكرێ به مه به ستى شيفاو خۆ پاراستن له چاوو نه فه س و ئه م شتانه وه ك ئه وه ى كه ئه بينين كه سێك خانوو دروست ئه كا به ردێكى شين به ديوارى يان ڕووى خانوه كه ى هه لئه واسێ ، يان كه سێك مناڵى ئه بێ مۆريه كى شين كه ڕه سمى چاوى تێدا به ملى مناڵه كه يان به يه خه ى هه ڵئه واسێ يان زۆر ماڵ هه ن ڕه سمى چاو له ماڵ هه ڵئه واسن يان مۆرى يان په ڕۆى سه وز يان داو هه ڵئه واسن ئه مانه هه مووى هاوبه ش دانانه بۆ خوا و نه فاميه چونكه له غه يرى خوا كه س ناتوانێ سوود به كه س بگه يه نێ يان زيانى پێ بگه يه نێ و له سه رى لادا .

ئه ى نوشته ئه گه ر به قورئان بێ ؟

هه ندێك له زانايان ڕێگايان داوه كه نوشته به قورئان ئه بێ به ڵام زانايانى تر ئه مه يان ڕه د كردۆته وه و ئه ڵێن دروست نيه وه ئه وه ش ڕاسته كه دروست نيه
له به ر ئه م هۆيانه :

1- فه رمووده كه ئه ڵێ هه موو نوشته يه ك له فه رمووده كه نه هاتووه كه ئه مه جيا بكاته وه ئه گه ر به قور ئان بێ.

2- بۆ ڕێگرتن له وه ى ئه مه سه رنه كێشى بۆ شتى خراپ چونكه ئه وانه ى شه عوه زه و سيحر ئه كه ن خه ڵك ئه خه ڵه تێنن ئه ڵێن ئێمه نوشته به قورئان ئه كه ين كه چى ئه وان شه يتانن و درۆ ئه كه ن له نوشته كانيان هاوار له شه يتانه كان ئه كه ن و كوفر به خوا ئه كه ن .

3- زۆر جار كه سانێك بێ ڕيزى ئه كا به قورئانه كه بۆ نموونه ئه يخاته ملى مناڵێك ئه و مناڵه ش پيسى ئه كا يان ئه كه وێته شوێنى پيس .

وه له و جۆره نوشتانه ئه وه يه كه كه سانێك ناوى خوا هه ڵئه واسن يان قورئان به ڕازاوه يى هه ڵ ئه واسن جا لێشيان بپرسى ئه ڵێ مه به ستمان نوشته نيه بۆ جوانيه ! ئه مه چ نه فاميه كه كه ى قورئان و ناوى خوا بۆ ئه وه ئه بێ تۆ ماڵى پێ بڕازێنيه وه ئه وه بێ ئه ده بيه له گه ڵ خواى ئه رزو ئاسمان خوا موسڵمانان دوور بخاته وه له هه موو جۆره كانى هاوبه ش دانان و هه موو بيدعه و خورافاتێك .

تێبينى : نوشته له گه ڵ دوعا به سه ر داخوێندنه وه جياوازه نوشته به هيچ شێوه يه ك دروست نيه هه ڵواسينى به ڵام دوعا به سه ردا خوێندنه وه دروسته ئه گه ر به قورئان بێ يانى كه سێك قورئان بخوێنێ به سه ر كه سێكا يان دوعاى بۆ بكا دوعايه ك كه ته نها له خوا بپاڕێته وه نه ك له مردوو يان له شه يتانه كان وه دوعاكه ى ماناى ئاشكرا بێ نه ك پسكه پسك بێو كه س تێى نه گات .

(فه رمووده صه حیحه کانی پێغه مبه رصلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~