تاوانى سوێند خواردن به‌ غه‌يرى خوا

تاوانى سوێند خواردن به غه يرى خوا

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پێغه مبه ر صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : ( الا ان الله ينهاكم ان تحلفوا بآبائكم ، من كان حالفا فليحلف بالله او ليصمت ) رواه البخاري واته : ( ئاگادار بن خوا نه هيتان لێ ئه كات كه سوێند به باوكتان بخۆن ، كه سێك سوێند بخوا با سوێند به خوا بخوا ئه گينا بێده نگ بێت ) . وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : ( من حلف بغير الله فقد اشرك ) صحيح الجامع 6204 واته : ( هه ر كه سێك سوێند به غه يرى خوا بخوا
ئه وه هاوبه شى بۆ خوا بڕيار داوه ) .وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : ( من حلف فقال في حلفه باللات والعزى فليقل لا اله الا الله ) رواه البخاري واته : ( كه سێك سوێند بخوا بڵێ سوێند به لات و عوززا
دوو بت بوون كافره كان ئه يان په رستن
با بڵێ لا اله الا الله).

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : (من حلف بالامانة فليس منا) السلسلة الصحيحة 94 واته : ( كه سێك سوێند به ئه مانه ت بخوا ئه وه له ئێمه نيه ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : ( من حلف بملة غير الاسلام كاذبا متعمدا فهو كما قال ) رواه البخاري ومسلم واته : ( كه سێك سوێند بخوا به غه يرى دينى ئيسلام به درۆ و به ئه نقه ست ئه وه وه ك ئه وه وايه كه ووتى).

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێت : ( من حلف فقال : انا بريء من الاسلام ، فان كان كاذبا فهو كما قال ، وان كان صادقا فلن يرجع الى الاسلام سالما ) صحيح الجامع 6421 واته : ( كه سێك سوێند بخوا بڵێ : من به ريم له ئيسلام ، ئه گه ر سوێنده كه ى درۆ بێ ئه وه وه ك ئه وه وايه كه ووتى ، وه ئه گه ر ڕاست بكات له سوێنده كه ى ئه وه ناگه ڕێته وه بۆ لاى ئيسلام به سه لامه تى ) .

له سووده كانى ئه م فه رموودانه

1- بۆمان ڕوون بۆوه كه سوێند خواردن به غه يرى خوا يه كێكه له تاوانه گه وره كان و جۆرێكه له جۆره كانى هاوبه ش (شرك) دانان بۆ خوا سبحانه وتعالى.

2- بۆمان ده ركه وت كه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم چۆن نه هى كردووه له وه ى سوێند به شتێ بخۆى له غه يرى خوا جا به هه ر شتێ بێ به ڕۆژ و مانگ بێ يان به گۆڕى فلان و فلان يان به سه رى باوك و به پێغه مبه رو به هه ر دروستكراوێك .

3- بۆمان ده ر كه وت كه كه سێ سوێند به دينێكى تر بخوا غه يرى ئيسلام ئه گه ر درۆ بێ ئه وه ئاوايه كه ووتى به ڵام ڕاستيش بێ ئه وه به سه لامه تى ناگه ڕێته وه بۆ ئيسلام ! وه ك كه سێ بڵێ ئه بم به گاور ئه و شته وانه بێ يان بڵێ من جووم ئه گه ر ئه وه ى ده ڵێم وا نه بێ ! ئه گه ر درۆى كردبێ ئه وه بووه به وه ى ووتويه تى ! ئه گه ر ڕاستيش بوبێ ئه وه سه لامه ت نابێ له تاوان !.

4- كه سێك سوێندى به غه يرى خوا خوارد با په شيمان بێته وه يه كسه ر بڵێ لا اله الا الله .

دياره ئه م فه رموودانه ش فه رمووده ى پێغه مبه ره صلى الله عليه واله وسلم ئه ويش له لاى خوا بۆى هاتۆته خواره وه له به ر ئه وه با به خۆمانا بچينه وه له غه يرى خوا سوێند به هيچ شتێك نه خۆين نه به سه رى باوكمان نه به گۆڕى كه سێك نه به سه رى شێخێك و نه به شه رف و نه به نيشتيمان و هيچ دروستكراوێك چونكه ئه وه نه هى لێكراوه له سه ر زمانى پێغه مبه رمان صلى الله عليه واله وسلم ئه گه ر ڕاست بكه ين ئه ومان خۆش ئه وێت و شوێنى ئه كه وين با به قسه ى بكه ين!.

ئه گه ر سوێند بخۆى له سه ر شتێ دواى ببينى ئه و سوێنده زيانت پێ ئه گه يه نێ

له عبد الرحمن كوڕى سمره خوا لێى ڕازى بێت ئه فه رموێ : پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم پێى ووتم : ( واذا حلفت على يمين ، فرايت غيرها خيرا منها ، فات الذي هو خير ، وكفر عن يمينك ) متفق عليه واته : ( وه ئه گه ر سوێندت خوارد له سه ر شتێك ، دواى بينيت غه يرى ئه و شته خێرى تێدايه ، ئه وه خه يره كه بكه =سوێنده كه ت بشكێنه = ، وه كه فاره تى سوێنده كه ت بده ) .

وه پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێت : ( من حلف على يمين ، فراى غيرها خيرا منها ، فليكفر عن يمينه ، وليفعل الذي هو خير ) رواه مسلم واته : ( كه سێك سوێندى له سه ر شتێ خوارد ، وه بينى غه يرى ئه و شته چاكتره بۆى ، با كه فاره تى سوێنده كه ى بدات ، وه ئه وه بكا كه بۆى چاكه و خێره ) .

وه پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێت : ( اني والله ان شاء الله لا احلف على يمين ، ثم ارى خيرا منها الا كفرت عن يميني ، واتيت الذي هو خير ) متفق عليه واته : ( وه من والله ئه گه ر خوا ويستى له سه ر بێت و بيه وێ
ان شاء الله
سوێند ناخۆم له سه ر شتێ ، پاشان بۆم ده ركه وێ كه شكاندنى خێرى تێدا بۆم و باشتره ئيللا كه فاره تى سوێنده كه م ئه ده م ، وه ئه وه ئه كه م چاكه و خێرى تێدا بۆم ) .

له سووده كانى ئه م فه رموودانه

هه ر كه سێ سوێند بخوا له سه ر هه ر شتێ كه تاوان بێ ئه وه ئه بێ ده ست به جێ په شيمان بێت و كه فاره تى سوێنده كه ى بدات ، وه ئه گه ر كه سێ سوێندى خوارد له سه ر شتێ دواى بۆى ده ركه وت سوێنده كه ى زيانى هه يه بۆى با سوێنده كه ى بشكێنێ و كه فاره ته كه ى بدات ، با كه س وا نه زانێ ئه مه شتێ باش ئه كا له و كاتانه به رده وام بێ له سه ر سوێنده كه ى نه خێر ئه وه شتێكى خراپه ، كه س پله و پايه ى له پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم به رز تر نيه ئه و سوێندى خواردووه به خوا كه ئه گه ر سوێندى خوارد و بۆى ده ركه وت شتێكى باشتره سوێنده كه ى بشكێنێ ئه وه كه فاره تى سوێنده كه ى ئه دات و سوێنده كه ى ئه شكێنێ ، وه ئێمه ش له سه رمانه و خوا فه رمانى پێ كردوين به وه ى شوێنى پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم بكه وين ، چه ند كه س ئه بينين به داخه وه له سه ر تاوان سوێند ئه خوا وه ك ئه وه ى سوێند ئه خوا ئه ڵێ سه ردانى ئه و خزمه ناكه م يان يارمه تى ناده م يان سه لامى لێ ناكه م وه شتى وا كه ئامۆژگاريشى بكه ى ئه ڵێ سوێندم خواردووه ! ده ئه گه ر ئه وه نه له خوا ترسى بۆ سوێند بۆ تاوان ئه خۆى !؟ ئه گه ر سوێنديشت خوارد ده ى كه فاره ته كه بده و په شيمان به ره وه ئه وه بۆت خێرى تێداو لاى خوا باشتره .

(فه رمووده صه حیحه کانی پێغه مبه رصلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~