چونه‌ لاى فاڵچيان و قاوه‌ گره‌وه‌و ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى زانينى غه‌يب ئه‌كه‌ن

حوكمى چونه لاى فاڵچيان و قاوه گره وه و ئه وانه ى بانگه شه ى زانينى غه يب ئه كه ن


~~~~~~~~~~~~~~~~

پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( من أتى عرافا فسأله عن شيء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة ) رواه مسلم واته : ( هه ر كه سێ بچێته لاى فاڵ گره وه يه ك ئه وه ى بانگه شه ى زانينى غه يب ئه كا
وه پرسيارى لێ بكات له شتێك ئه وه نوێژى قبوڵ نابێ چل شه وان ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( من أتى عرافا أو كاهنا فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد ) صحيح الجامع 5939 واته : ( هه ر كه سێ بچێته لاى فاڵ گره وه يه ك يان ئه وه ى بانگه شه ى غه يب ئه كا ئه ڵێ ئه زانێ چى ڕوو ئه دا له داهاتوو
وه به ڕاستى بخاته وه له وه ى ئه يڵێ و به ڕاستى بزانێ ئه وه كوفرى كردووه به وه ى دابه زيوه له سه ر محمد صلى الله عليه وعلى اله وسلم =كه قورئانه
) .

چى له م دوو فه رمووده وه ر ئه گرين

1-
ئه وه ى ته نها بۆ پرسيار بچێته لاى فاڵ گره وه كان ته نها پرسياريان لێ بكات و بڕوايان پێ نه كا ئه وه تاوانێكى زۆر گه وره ى ئه نجام داوه و چل ڕۆژ نوێژى قبوڵ نابێ !.

2- ئه وه ى پرسياريان لێ بكاو به ڕاستيان بزانێ ئه وه كوفرى كردووه به قوڕئان چونكه له قورئان له چه ندين ئايه ت ئاماژه به وه كراوه كه ته نها خوا غه يب ئه زانێ .

ئيتر با ئاگادار بين چونكه ئێستا ئه مه بۆته جۆره كاسبيه ك و خه ڵكێك ڕووى تێ كردووه به داخه وه ش خه ڵكى زۆريش بڕوايان پێ ئه كاو ئه چێته لايان بۆ چاك بونه وه له نه خۆشى و نوشته كردن و چه ندين شتى تريش زۆر به داخه وه خه ڵكى ئه وه نه نه فام هه يه كه كه سى وا كه خۆى شه له له و له سه رجێگا كه وتووه و كه ڕو ڵاڵه به وه تێگه يشتوون كه ئه گه ر سه ردانى بكه ن ئيتر شيفايان بۆ دێو مرازيان دێته دى ! باشه ئه وه بۆ بير ناكه نه وه ئه ى خوا عه قڵى نه داوينه تێ ؟! باشه ئه و بۆ ناتوانێ خۆى چاك بكا !؟ ده با به س به دواى خورافات و شتى پڕو پوچ بكه وين با بگه ڕێينه وه بۆ دينى ڕاسته قينه ى ئيسلام تا له دونياو قيامه تمان به خته وه ر بين وه له ڕيزى ئه وانه نه بين كه بێ عه قڵ بين و ببين به عه بدى عه بدان !.

(فه رمووده صه حیحه کانی پێغه مبه رصلی الله علیه وسلم)


~~~~~~