پاداشتى چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ خێزان و باش بوون له‌ گه‌ڵی

پاداشتى چاكه كردن له گه ڵ خێزان و باش بوون له گه ڵی


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پيغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : ( إنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت عليها ، حتى ما تجعل في في امرأتك ) رواه البخاري ومسلم واته : ( تۆ هيچ شتێك نابه خشى كه مه به ستت ڕووى خوا بێ ئيللا پاداشتى له سه ر وه رده گرى ، هه تتا ئه وه ى ئه يخه يته ده مى خێزانه كه ته وه ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : (إذا سقى الرجل امرأته الماء أجر) السلسلة الصحيحة 2736 واته : ( ئه گه ر پياوێك ئاو با به خێزانه كه ى خۆى=بيخواته وه = پاداشت وه ر ئه گرێ ) .

وه پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه فه رموێ : (ألا عسى أحدكم أن يضرب امرأته ضرب الأمة ! ألا خيركم خيركم لأهله) السلسلة الصحيحة 2678 واته : ( ئاگادار بن له وانه يه كه سێكتان له خێزانه كه ى بدا هه ر وه ك كه سێك له جاريه ى خۆى بدا ! ئاگادار بن بزانن كه چاكترين كه ستان چاكترين كه ستانه بۆ خێزانى ).

له م فه رموودانه بۆمان ده ر ئه كه وێ كه چۆن ئيسلام هانمان ئه دا چاك بين له گه ڵ خێزانه كانمان و چاكترينمانى له گه ڵ خيزانه كانمان كردووه به چاكترين موسڵمان وه هانى داوين كه خزمه تى خێزانيشمان بكه ين و ئه و خزمه ته شمان بۆ به پاداشت ئه نوسرێ لاى خوا ئه گه ر لوقمه نانێك بخه ينه ده مى خێزانمان يان قومه ئاوێكى بده ينێ بۆمان به پاداشت ئه نوسرێ به ڕاستى خواى گه وره موسڵمانى به ڕێز كردووه وه ڕێزێكى زۆريشى بۆ ئافره ته كانمان له خوشك و دايك و كچ و خێزانمان داناوه نازانم له چ به رنامه و دينێكى ده ست كردى بيرى مرۆڤ ئه و ڕێزه هه يه بۆ ئافره ت !؟ به ڵام به داخه وه زۆرێك له موسڵمانان دوورن له ئيسلام و ئاگايان له م هه موو فه رمووده نيه له قورئان و سوننه تى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم كه فه رمانمان پێ ئه كه ن به چاكه كردن له گه ڵ خێزانمان و دايك و خوشك و كچه كانمان ، له به ر ئه وه به ناهه ق ئه زێتيان ئه ده ن و مافيان ئه خۆن و هه شه ئه يان كات به خزمه ت كارو له وه زياتريان پێ ڕه وا نابينێ ، به داخه وه زۆر له موسڵمانان دووركه وتونه ته وه له دينه كه يان بۆيه بوونه ته جێى گاڵته ى بێ بڕواكان و بوون به ماڵێكى قه ڵپ به سه ر ئيسلامه وه ئيسلاميش له كاره ناشيرنه كانيان به ريه و پێى ڕازى نيه ، دياره فه رمووده ى ترمان زۆره له و باسه به ڵام ئێمه بۆ هه ر باسه ئه وه نده فه رمووده ى ئاسان ئه بێ بۆمان ئه يهێنينه وه بۆ بير خستنه وه و ئاگادار كردنه وه ى خوشك و براكانمان داوا له خوا ئه كه ين كه ڕێنمويى هه موومان بكات بۆ ده ست گرتن به قورئان و سوننه ت .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~