به‌ سه‌رهاتى خوازبێنى كردنى خاتووعائيشه‌و سه‌وده‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

به سه رهاتى خوازبێنى كردنى خاتووعائيشه و سه وده بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~~~~~

عائيشه (رضى الله عنها) ده فه رموێت: ( كاتێ خه جيجه وه فاتى كرد، خه وله ى كچى حه كمى كوڕى ئه وقه س خێزانى عثمانى كوڕى مضعون هاوه ڵى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم): له مه ككه به پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) ووت: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)بۆ ژن ناهێنيت ؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموى : كێ ؟ ئه ويش ووتى: ئه گه ر ويستت لێ يه كچ هه يه وه ئه گه ر ويستت لێ هه بێ
ژنيش هه يه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى:
كچه كه يان كێ يه ؟ ووتى: كچى خۆشه ويسترين دروست كراوه لاى تۆ، عائشه ى كچى ئه بو به كره ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: ئه ى ژنه كه كێ يه ؟ ووتى: سه وده يه كه باوه ڕى پێت هێناوه و شوێنت كه وتووه له سه ر ئه و باوه ڕه ى كه تۆ له سه ريت، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) پێى
فه رموو : بڕۆ خوازبێنى هه ردووكيانم بۆ بكه . ئه فه رموێت: چووم بۆ ماڵى ئه بوبه كر، ئوم ڕومانى دايكى عائشه له ماڵ بوو پێم ووت: ئه ى ئوم ڕومان ئاى له و ده رگا خێرو به ره كه ته ى كه به ڕووى ئێوه دا كراوه ته وه ئه وه تا پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) منى ناردووه
بۆلاتان تا خوازبێنى عائشه بكه م ، ئوم ڕومانيش ووتى: خۆزگه ده خوازم به ڵام چاوه ڕێكه تا ئه بوبه كر ده گه ڕێته وه ، ئه وه بوو ئه بوبه كر گه ڕايه وه و (خه وله ) پێ ى ووت: ئه ى ئه بوبه كر خواى گه وره چ ده رگايه كى خێرو به ره كه تى به ڕوودا كردويته وه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ناردوومى تا خوازبێنى عائشه بكه م، ئه بوبه كر ووتى: ئايا بۆى ده شێت چونكه عائشه كچى براكه يه تى؟ ئه فه رموێت: ئه ويش گه ڕايه وه بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
وه
قسه كه ى ئه بوبه كرى بۆ گێڕايه وه ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى (بڕۆره وه بۆلاى و پێى
بڵێ تۆ برامى له ئيسلام دا ئه ويش ده شێ بۆ من) ئه فه رموێت:چووه وه بۆلاى ئه بوبه كر و پێى ڕاگه ياند، وه ئه بوبه كريش ووتى: با پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ته شريف بهێنێت ) (أخرجه: أحمد ( 6/210-211)(25769)).(له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هات ئه بوبه كر پێى فه رموو: من براى تۆم ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى : ((انت اخي في دين الله و كتابه، و هي لي حلال)) واته : تۆ براى منى
له ئاينه كه ى خواو كتێبه كه ى خوادا و ئه ويش
حه ڵاڵه بۆمن، وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)ماره ى كرد ...)( أخرجه: البخاري (5081)) . له ڕيوايه تێكى تردا : ( دواى ئه وه خه وله خێزانى عثمانى كوڕى مضعون ڕۆى بۆلاى سه وده و پێى ووت: ئاى سه وده خواى گه وره چ خێرو به ره كه تێكى به ڕوودا كردونه ته وه ؟ ووتى: چى بووه ؟ ووتى: پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ناردوومى بۆلاى تۆ خوازبێنيت بكه م ؟ ئه ويش ووتى: خۆزگه ده خوازم به ڵام بچۆ بۆلاى باوكم و ئه وه ى بۆى هاتووى پێى ڕابگه يه نه ؟ ده فه رموێت : باوكى پياوێكى به ساڵاچووى پيربوو نه يده توانى هه تا بچێت بۆ حه ج (خه وله ده فه رموێت) : چوومه ژووره وه
بۆ لاى و سڵاوم
لێ كرد به سڵاوى جاهيلانه ى خۆى وه ئه ويش ووتى: ئه وه كێيه ؟ ووتم: خه وله ى كچى حه كيمه ووتى: ها چيت ده وێت؟ ووتم:
محمدى كوڕى عه بدوڵا ناردوومى بۆلاى تۆ تا سه وده ى بۆ خواز بێنى بكه م، ئه ويش ووتى : هاوشانێكى به ڕێزه هاوڕێكه ت ده ڵێ
چى؟ خه وله ش ووتى: پێ ى خۆشه ، باوكى سه وده ش ووتى: ده بچۆ بۆم بانگ بكه ، منيش چووم بۆم بانگ كرد و پێ ى ووت: كچه كه م محمدى كوڕى عبدالله ى كوڕى عبدالمطلب ده يه وێ خوازبێنيت
بكات
محمديش پياوێكى هاوشانى به ڕێزه پێت خۆشه ماره ت بكه م بۆ محمد؟ ئه ويش ووتى: به ڵێ،
باوكى سه وده ش ووتى:
ده بچۆ محمدم بۆ بانگ بكه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
هات و باوكى ڕازى بوو، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) سه وده ى ماره كرد و گوێزايه وه ) ( أخرجه: أحمد (25769) وقال محققه : إسناده حسن، و قال الذهبـي في (سير إعلام النبلاء) ( 1/191): إسناده حسن ، و قال الحافظ في (الفتح) ( 7/176): إسناده حسن .).

(ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان فه رمووده صه حیحه کاندا)


~~~~~~~~~~~~~~