تازه‌ كردنه‌وى كه‌عبه‌ى پيرۆز

تازه كردنه وى كه عبه ى پيرۆز

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

( ابن هشام ) ده فه رموێت : ( كاتێ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ته مه نى ( 35 )
ساڵ بوو ، قوڕه يش
هه موويان كۆبوونه وه بۆ بنيات نانى كه عبه تا سه رله نوێ تازه ى بكه نه وه و نيازيان وابوو كه به رزى بكه نه وه و سه ربانى بۆ دروست بكه ن چونكه كه عبه سه ره تا به رزه كه ڵه كێك بوو وه سه ربانى نه بوو ، وه به ئه ندازه ى باڵاى پياوێك بوو ، ده يان ويست به رزى بكه نه وه ، چونكه
هه ندێك له چه ته كان ده ركيان كردبوو به گه نجينه كه ى ناو كه عبه و دزى بوويان و له
لاى ده رياى سووريش به له مێك وه لا كه وتبوو تێك شكابوو لاى (جدة) وهى پياوێكى بازرگانى ڕۆم بوو، قوڕه يش
پێيان وابوو كه ئه و داره بهێنن و ديسان
كه عبه ى پێ بنيات بنێنه وه ، چونكه له شارى مه ككه دا كابرايه كى دارتاشى (قبطي) لێ بوو، بۆيه به پێويستيان زانى كه عبه ى پێ بنيات بنێنه وه )( أخرجه :ابن هشام في ( السيرة )( 1/ 239 )، و البيهقي في ( الدلائل)( 2 /61 )، و الطبري في ( التأريخ ) ( 2/ 286)) ( أبي طفيل) ده فه رموێت :( كه عبه له زه مانى نه فاميدا كه ڵه كێكى به رد بوو ، ديواره كانى كۆن بوو
وه كه له به ره كانى بزنى پێوه ده چوو ، سه قفى نه بوو بۆيه سه ره تا به رگێكيان بۆ كه عبه دروست كرد بۆ ئه وه ى كه ئاژه ڵ نه چێته ناوى ، و (حجر الأسود)يش وه ك ڕێزێك
دانرابوو له سه ر ديواره كه ى ، وه كه عبه ش ئه و كاته چوار گۆشه نه بوو به ڵكو خڕ بوو وه كو ئه ڵقه و ته نها دوو ڕوكنى هه بوو، كه شتى يه ك له ووڵاتى ڕۆمه كانه وه به ڕێكه وت تا گه يشته نزيك ( جدة ) له وێ شكا و په كى كه وت و قوڕه يش
ويستيان بچن داره كه ى بهێنن و چاويان به ڕۆمى يه كى دارتاش كه وت داواى داره كانى كه شتيه كه يان
لێ كرد و ئه ويش پێى به خشين ، ڕۆمييه كه شيان هێنا و داره كه شيان هێنا بۆ بنيات نانه وه ى كه عبه ، قوڕه يش
ووتيان:
به م داره ى كه هێناومانه
ماڵه كه ى خواى خۆمانى پێ بنيات
ده نێين و دروستى ده كه ين ، له كاتێكدا ويستيان ئه و كه ڵه كه ديوارانه ى كه عبه بڕوخێنن بينيان له سه ر ئه و كه ڵه كه گه ورانه ڕه شمارێكى گه وره هه بوو سه رى پشتى ڕه ش بوو وه سه رسنگى زۆر سپى بوو ، كاتێ كه نزيك ده بونه وه له كه عبه تا بيڕوخێنن، ماره كه په لامارى ده دان و شاڵاوى بۆ ده بردن و ئه وانيش ده ترسان ، و پاشان پاڕانه وه له
خوا ى گه وره
و ووتيان: خوايه
ئێمه ته نها ڕێز و ته شريف نه بێت بيگه يه نين به ماڵه كه ى تۆ نيازى هيچ شتێكى ترمان نى يه ئه گه ر پێت خۆشه ئه مه مان لێ دوور بخه ره وه و په روه ردگار ئه گه ر ڕازى نيت چى ده كه يت بيكه
به ويستى خۆت ، ئه ڵێن : گوێيان له شتێك بوو له ئاسمان هاته خوار و ته ماشايان كرد باڵنده يه كى ڕه شى گه وره يه سه ر پشتى و سه رسنگ و هه ردوو قاچى سپى يه و زۆر گه وره تر بوو له مرۆڤ ، هات
به هه ردوو چنگى په لامارى ماره كه يدا و هه ڵى گرت
، دوورى خسته وه بۆ شوێنێكى زۆر دوور و فڕێى دا )( أخرجه : ابن هشام في ( السيرة ) ( 1/240 )، و البيهقي في ( الدلائل النبوة ) ( 2/61 )) .( ابن إسحاق ) ده فه رموێت :( كاتێ كۆبوونه وه بۆ ڕوخاندنى كه عبه و تێكدانى ديواره كانى ئه بو وه هبى كوڕى عه مرى كوڕى عائذ هات و ويستى به ردێك له كه عبه لابدات به رده كه له ده ستى كه وته خواره وه و چووه شوێنى خۆى له ناو كه ڵه كه كه دا، و ئه ويش ڕووى كرده
كۆمه ڵانى قوڕه يش
و پێى ووتن : هۆ كۆمه ڵانى قوڕه يش
به هيچ شێوه يه ك پاره ى حه رام تێكه ڵاوى ئه و پاره يه مه كه ن كه ئاماده تان كردووه بۆ دروست كردنه وه ى
كه عبه ، به و شێوه يه ڕازى بوون كه ماره يى ئافره تى داوێن پيس و پاره ى سوو وه پاره يه ك كه له زوڵم دا په يدا كرابێت تێكه ڵ به و پاره يه ى نه كه ن كه بۆ دروست كردنه وه ى كه عبه
ئاماده يان كردووه ، خه ڵكان زۆر ده ترسان له وه ى كه چۆن ئه و كه ڵه كه ديوارانه تێك بده ن و بيڕوخێنن چونكه ئه مه ماڵى خواى گه وره يه ، تا ئه وه بوو ( وه ليدى كوڕى موغيره ) ووتى: ئه وا من ده ست پێشخه رى ده كه م له ڕوخاندنيدا ، قاچى هه ڵگرتوو چووه سه ر ديوارى كه عبه و ووتى : خواى گه وره خۆت ده زانيت كه ته نها مه رامى خێر نه بێت هيچ نيازو مه رامێكى ترمان نيه به حه ره مى ماڵى خۆت ، لايه كى ڕوخاند و ئه و شه وه هيچ كه س نه يده وێرا نزيك بكه وێته وه له كه عبه ، و ووتيان:
ته ماشاى وه ليد ده كه ين ئه گه ر خوا غه زه بى لێ گرت و له ناوى برد تا به يانى دياره پێى خۆش نى يه كه كه عبه دروست بكه ينه وه ، ئه گه ر هيچيشى لێ نه هات دياره پێى ڕازى يه و ئێمه ش به شدارى ده كه ين ، ئه وه بوو به يانى هه مووى چاوه ڕآى وه ليد بوون ، كه بينيان وه ليد سه لامه ته و هيچى لێ نه هاتووه و چوو خه ريكى كاره كه ى دوێنێى بوو تا ته واوى بكات پاشان هه ر هه موويان به يه كجار چوون و يارمه تيان دا له هه ڵوه شاندنه وه ى كه عبه دا و هه ڵيان كه ند تا گه يشتنه بناغه كه ى پێغه مبه ر
ئيبراهيم (علیه السلام) كه چه ند به ردێكى سه وز بوو به يه يكه وه لكابوو وه كو سمى ووشتر) (أخرجه : الطبراني في (الكبير ) ، و أحمد (5/ 454 – 455 )، وقال الهيثمي:في (مجمع الزوائد ) (3/289 )) ،
پاشان قوڕه يش
ڕوخانديان و به به رده كانى شيوى شارى مه ككه دروستيان كرده وه ، ئه و به ردانه يان به سه ر شان هه ڵ ده گرت ، دروستيان كرد و به رزيان كرده وه
به ئه ندازه ى بيست گه ز به ئاسماندا، وه له كاتێكدا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

له گه ڵيان به ردى له
(ئه جناد)ه وه ئه هێنا پۆشاكێكى خه ت خه تاوى له به ردا بوو پۆشاكه كه ى له به ر خۆى دانا و كرديه سه رشانى بۆ ئه وه ى به رده كه ئازارى شانى نه دات ، هاوارى لێ كرا : ئه ى محمد عه وره تت داپۆشه ، ئيتر دواى ئه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

عه وره تى به هيچ شێوه يه ك نه بينراوه ، وه ماوه ى
نێوان بنياتنانه وه ى كه عبه تا هاتنى ( وحى ) بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

ماوه ى ته نها ( 5 ) ساڵ بوو ). وه له ڕيوايه تێكى تردا له ( جابيرى كوڕى عبدالله )ه وه (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت : (پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به ردى له گه ڵ ده گوێزانه وه و په شته ماڵێكى له به ردا بوو كاتێ مامى پێى ووت : ئه ى برازام ئه وه بۆچى پۆشاكه كه ت ناكه يته وه و بيكه يته سه رشانت تا به ردى بخه يته سه ر بۆ ئه وه ى سه رشانت ئازارى پێ نه گات ؟ ئه ويش په شته ماڵه كه ى له خۆى كرده وه و كاتێك ويستى بيكاته سه رشانى به پشتدا كه وت و بورايه وه ، دواى ئه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)


هه رگيز به ڕووتى نه بينراوه )( أخرجه : البخاري ( 3829 )، و مسلم ( 340)).له ڕيوايه تێكى تردا له ( أبي طفيل ) ه وه (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت : ( كاتآ كه عبه دروست كرايه وه خه ڵكى هه موويان به رديان ده هێنا بۆ دروست كردنه وه ى كه عبه
سه رله نوێ ، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

هاوكارى ده كردن و كاتێ پۆشاكه كه ى دانا له به ر خۆيدا و كردى يه سه ر شانى هاوارى لێ كرا: عه وره تت دابپۆشه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

به رده كه ى فڕێدا و پۆشاكه كه ى له به ر كرده وه ....)( أخرجه: احمد (5/455)(23794)).له ڕيوايه تێكى تردا له ( عباس )ه وه (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت : (كاتێ به ردمان ده گوێزايه وه بۆ كه عبه قوڕه يش
هه موو كه سانێكيان دوو دوو به رديان ده هێنا و ئافره تانيش ئاويان ده كێشا بۆ دروست كردنه وه ى كه عبه ، وه من و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

كاتێ كه به ردمان به سه ر شان ده گوێزايه وه كراسه كانمان له به ر خۆمان داده نا و ده مانخسته سه ر شانمان و به ڕووتى ده ڕۆيشتين ، ئه گه ر خه ڵكانێكمان لێ نزيك ببوايه وه خۆمان داده پۆشى ، جارێكيان كه ده ڕۆيشتين پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

له پێشه وه بوو جلێكى له به ردا بوو دايكه ند و به پشتا كه وت و منيش به رده كه م له سه ر شانم فڕێدا و ته ماشام كرد چاوى ئه بڵه ق بووه به ره و ئاسمان ووتم: ئه وه چيته ؟، ئه ويش هه ستا و په شته ماڵه كه ى دايه وه به خۆيدا و فه رمووى : ( من داوام لێكراوه كه هه رگيز به ڕووتى نه گه ڕێم ) ، ده فه رموێت منيش ئه م ووته يه م ده شارده وه له خه ڵكى نه وه ك بڵێن محمد شێت بووه تاكو خواى گه وره پێغه مبه رايه تى پێغه مبه رى(صلی الله علیه وسلم)
ئاشكرا كرد )( أخرجه :أحمد (2385)). دواى دروست كردنه وه ى كه عبه و خۆ ئاماده كردن بۆ جێگير كردنه وه ى ( حجر الأسود ) له و كاته دا قوڕه يش
بوو به ده مه قاڵه و په يدا بوونى شه ڕ و سه رهه ڵدانى ناكۆكى و دووبه ره كايه تى له ناوياندا، ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت : (هۆزه كانى قوڕه يش
دواى ئه وه ى هه موو به رده كانيان كۆكرده وه بۆ دروست كردنه وه ى كه عبه هه موو خێڵێك به جيا به ردى بۆ خۆى ده هێنا بۆ ئه وه ى سه روه رى به جيا بۆ خۆى تۆمار بكات ، كه دروستيان كردو گه يشتنه شوێنى جێگير كردنى به رده ڕه شه كه هه موو تيره و هۆزێك ده يويست ئه و سه روه رى يه بۆ خۆى بێت تا هاوپه يمانيه تى يه كتريان ده كرد بۆ
دژايه تى كردنى يه كترى تا وه خت بوو شه ڕ دروست ببێت له ناوياندا ، ( هه ندێك ئه هلى ڕيوايه ت ده گێڕنه وه ) كه ( ئومه يه ى كوڕى مه غيره ) به ته مه نترينى كه سانى ناو قوڕه يش
بوو ، سوڵحى كردن به وه ى پێى ووتن : هه ر كه سێك به يانى زوو هاته مزگه وته كه ( واته كه عبه ) ئه وا ئه وه بكه ن به حه كه م له نێوانى خۆتاندا و له قسه ى ده رمه چن هه مويان به م پێشنياره ڕازى بوون و به يانيش يه كه م كه س هاته مزگه وتى كه عبه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

بوو كه ته ماشايان كرد ووتيان: ئه وه ئه مينى ده ست پاكه ، ئێمه ڕازى ده بين ئه وه محمده ، كاتێ نزيك بوويه وه لێيان هه واڵه كه يان بۆ گێڕايه وه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى : پۆشاكێك بهێنن ، كاتآ هێنايان به ده ستى موباره كى خۆى به رده ڕه شه كه ى خسته سه ر پۆشاكه كه و پاشان داواى كرد له هه موو هۆزه كانى قوڕه يش
كه هه ريه كه ى چمكێكى بگرن، ئه وه بوو هه موويان
هه ڵيان گرت و به رزيان كرده وه كاتێ گه يشته جێى خۆى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

به ده ستى خۆى ( حجر الأسود)ى له و جێگه يه دانا.....) (أنظر : سيرة ابن هشام (1 / 242 )) . له ڕيوايه تێكى تردا (عبدالله ى كوڕى سائيب ) (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت : ( كه عبه مان نۆژه ن كرده وه تا گه يشتينه شوێنى دانانى به رده ڕه شه كه كه له شێوه ى سه رى پياودا بوو، زۆر بريقه دار بوو به چه شنى ئاوێنه بوو كه مرۆڤ خۆى تيا ده بينى، هه موو هۆزێك له هۆزه كانى قوڕه يش
ده يان ووت: ده بێ ئێمه بيكه ينه شوێنى خۆى و كه س به شداريمان نه كات . ( له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت : قوڕه يشى يه كان كاتێ كه ده مه قاڵه يان بوو تا نزيك بوو شه ڕێكى گه وره به رپا ببێت له نێوانياندا ، ووتيان: يه كه م كه س كه دێته ژووره وه له ده رگاى به نى شه يبه وه ئه وه بكه ن به حه كه م له نێوانتاندا، ئه و ڕۆژه يه كه م كه س كه هات پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)

بوو كه ناويان ده برد به (الأمين) ووتيان: ئه وه موحه مه دى متمانه پێكراو و ده ست پاكه و ڕازين به هه موو بڕيارێكى، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

پۆشاكێكى داوا كرد پاشان ئاماده كرا و ڕاخرا و به دستى موباره كى به رده كه ى خسته سه ر و هه موو تيره و هۆزه كانى شارى مه ككه ى بانگ كرد و هه ر يه كه ى چه مكێكيان گرت پاشان
هه ڵيان گرت و به ده ستى موباره كى خۆى به رده كه ى خسته جێى خۆى ) (أخرجه : أحمد ( 3 / 422 ) رقم ( 15504)) .وه له ڕيوايه ته كه ى (ئيمامى عه لى ) دا (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت : ( كاتێ
كه عبه ڕووخا دواى جورهوم قوڕه يش دروستيان كرده وه و كاتێ گه يشتنه شوێنى دانانى ( حجر الأسود ) له ناو خۆياندا بوو به ده مه قاڵه يان له سه ر ئه وه ى
كاميان
دايبنێن ، ڕێكه وتن دادوه رێك دابنێن تا
دادوه ر بێت له نێوانياندا ، ( ده فه رموێت ) پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

هات و به و شێوه ى
پێشووباسكرا ڕێكى خستن ) . قوڕه يش
به و جۆره كه عبه يان دروست كردوه به ڵام پاره و خه رجى ته واويان نه بوو تا كه عبه له سه ر بناغه ى پێغه مبه ر إبراهيم (علیه السلام) دروست بكه نه وه ، له به ر ئه وه به شێك له كه عبه يان بۆ بنيات نه نراو وازيان لێ هێنا و ناويان لێنا (حيجر) ، پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)

ئه وه ى گێڕايه وه و ويستى وا بوو كه ديسان كه عبه بڕوخێنێ و بنياتى بنێته وه به ڵام ويسته كه ى خۆى نه هێنايه دى له به ر به رژه وه ندى ئيسلام
و موسوڵمانان. ( عائيشه ) ( رضى الله عنها ) ده فه رموێت : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)


فه رمووى: ( يا عائشة لولا أن قومك حديثوا عهد بجاهلية لأمرت بالبيت فهدم فادخلت فيه ما اخرج منه و الزقته بالأرض...) واته : (عائشه ) له به ر ئه وه نه بووايه كه قوڕه يش هێشتا نزيكن له نه فاميه وه و تازه موسوڵمان بوون ئه وا فه رمانم ده دا كه عبه بڕوخێنن و ئه وه ى كه لێيان ته رك كردووه بيكه مه وه سه رى و ده رگاكه ى بلكێنم به زه وىيه وه و دوو ده رگاى ڕۆژهه ڵات و ڕۆژئاواى بۆ دروست بكه م و بيگه يه نمه وه سه ر بناغه كه ى ئيبراهيم (علیه السلام)) (أخرجه: البخاري (1856)، واللفظ له، و مسلم في (الصحيح)( 1333)) .هه روه ها له ڕيوايه تێكى تردا هه ر له ( عائيشه )وه ( رضى الله عنها ) ده فه رموێت : ( پرسيارم كرد له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)


ئايا ( حيجر ) ( به شێكه له
كه عبه يان له ده ره وه ى كه عبه يه ؟) پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمووى: به ڵێ به شێكه له كه عبه ، ووتم : ئه ى بۆچى نه يان كرده ناو كه عبه وه ؟
پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

فه رمووى : ( إن قومك قصرت بهم النفقه ) واته : قه ومه كه ت خه رجى يه كه يان ده رى نه هێنا تا ئه ويش بكه نه ناو كه عبه وه ، ووتم : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

ئه ى بۆ ده رگاكه يان به رز دروست كردووه ؟ فه رمووى : (فعل ذلك قومك ليدخلوا من شاؤوا .....) )
واته : خزمه كانت وايان كرد بۆ ئه وه ى
ته نها كه سانێك كه خۆيان بيانه وێت بچێته ناوى و كه سى تر نه چێته ناوى ، به ڵام له به ر ئه وه نه بێت كه
خزمه كانت تازه موسوڵمانن و نزيكن له زه مانى نه فامييه وه ، ئه ترسم كه دڵيان بگۆڕێت ، من ئه و به شه بكه مه وه سه ر كه عبه و ده رگاكه ى بلكێنم به زه وى يه وه گه ر وانه بووايه به و جۆره دروستم ده كرده وه ) (أخرجه : البخاري (1584 )) . مه قامى ئيبراهيم هه ر له زه مانى ئيبراهيم (علیه السلام) و زه مانى پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

لكا بوو به ديوارى كه عبه وه تا ئيمامى عومه ر له زه مانى خۆيدا دوورى خسته وه له كه عبه . ( قتاده ) (ڕه زای خوای لێبێت)
ده فه رموێت: ( مه قامى ئيبراهيم (علیه السلام) هه ر له كۆنه وه لكا بوو به ديوارى كه عبه وه تا ئيمامى عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت)
دوورى خسته وه له كه عبه ) (أخرجه :
عبدالرزاق بإسناد صحيح ، كما قال الحافظ في :( الفتح )( 8 / 169 )) .

(ژيانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)

له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~