ژن هێنانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

ژن هێنانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~~~~~~

( ابن هشام ) ده فه رموێت : ( كاتێ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ته مه نى گه يشته ( 25 ) ساڵا (خه ديجه ى كچى خوه يليدى ) خواست، ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت : (خه ديجه ى كچى خوه يليد ) ئافره تێكى بازرگانى ناو شارى
مه ككه بوو و خاوه ن پاره بوو وه
سه روه ر و شكۆمه ند بوو ، پياوانى به كرێ ده گرت و شه راكه تى له گه ڵدا ده كردن بۆ سه ر مه رزى شام ، قوڕه يش
هه ر هه موويان سه رقاڵ بوون له و كاته دا به بازرگانى يه وه ، وه كاتێ هه واڵى پياوێكى ده ست پاك و داوێن پاكى پێگه يشت كه ناوى ( محمد )ه پآى خۆش بوو كه كه سانێكى وا بگرێت به كرێ و كاربكات له ماڵه كه يدا و هه ر له به ر ده ست پاكى و خوڕه وشت جوانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) خه ديجه ناردى به دواى دا و پێشنيارێكى خسته به رده م كه به شدارى بكات له بازرگانيه كه يدا بۆ مه رزى شام و په يمانيشيدا به پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر ئه و ڕازى بێت و به شدارى ئه و بازرگانى يه بكات ئه وا له هه موو كه س چاكتر پاداشتى بداته وه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ڕازى بوو به و پێشنياره ، وه له گه ڵ خزمه تكاره كه ى خه ديجه دا كه ناوى ( مه يسه ره ) بوو به ڕێكه وت به ره و مه رزى شام ) (1) .پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئايا قازانجى له م كاركردنه دا چى بوو؟ وه ڵامى ئه م پرسياره ته نها له يه ك فه رمووده دا هاتووه كه ( ضعيف )ه و له ( جابر )ه وه يه كه ده ڵێت : ( كرێى خۆم وه رده گرت له خه ديجه له و دوو سه فه ره دا به شداريم كرد بۆلاى مه رزى شام بۆ جه ره ش هه موو سه فه رێ به قه لوسێ ( واته ووشترێكى 3 ساڵ ) ) (2)
. ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت : ( ( خه ديجه ى كچى خوه يليد) ئافره تێكى زۆر ژير و ووريا بوو ، له گه ڵ ئه وه ى كه خواى گه وره ده يويست زياتر ڕێزى پێ ببه خشێت
ئه ويش له ڕێگه ى كردنى به هاوسه رى
پێغه مبه ره كه ى خۆى ، كاتێ كه مه يسه ره گه ڕايه وه و
هه واڵى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)
گه ياند به خه ديجه ى خاوه نى ، خه ديحه ش وه كو ده گێڕنه وه پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم)
بانگ كرد و پێى ووت : ئه ى ئامۆزا من تۆم زۆر چووه به دڵدا له به ر نزيكى و خزمايه تى وه له به ر پله به رز و خوڕه وشت جوانى و ده ست پاكى و ڕاست
گۆييت ، پاشان خۆى پێشنيارى كرد بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
تا بيخوازێت ، خه ديجه ش ئه و ڕۆژه گه وره ترين و ناودار ترين ئافره تى بازرگانى ئه هلى مه ككه بوو چ له سه روه ت و ساماندا و چ له سه روه رى و سه ربه رزىدا و خه ديجه زۆرى پێ خۆش بوو كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ڕازى بێت و
بيخوازێت، پێغه مبه ريش (صلی الله علیه وسلم)

ئه م مه سه له يه ى دركاند لاى مامه كانى و پاشان ( حه مزه ى كوڕى عبد المطلبى ) براى شيرى و مامى خۆى له گه ڵ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به ڕێكه وتن بۆلاى (خه ديجه ى كچى خوه يليد ى كوڕى ئه سه د ) له وێ خه ديجه يان خواست بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
) (3) . له ڕيوايه تێكى (ضعيف)ى ( ابن عباس ) دا (ڕه زای خوای لێبێت) هاتووه كه خه ديجه خۆى واى كرد كه باوكى قايل بكات به وه ى كه ڕازى بێت له سه ر ئه و كاره بۆ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
وه ك ده فه رموێت: ( پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
دواى ئه وه ى داواى خه ديجه ى كرد باوكى ڕازى نه بوو كه خه ديجه بدات به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
، خه ديجه ش ده عوه تێكى ئاماده كرد بۆ پياوانى قوڕه يش
و شه رابێكى زۆرى بۆ ئاماده كردن و پاشان پياوانى به رزى قوڕه يشى هاتن بۆ ئه و ده عوه ته و نانيان خوارد و شه رابيان زۆر خوارده وه تا هه موو سه رخۆش بوون پاشان خه ديجه له ناو هه موو كه سانى قوڕه يش دا كه له وآى بوون به باوكى ووت كه محمدى كوڕى عبدالله هاتووه بۆ داوام و تۆش ڕازى ببه و ئه ويش ڕازى بوونى خۆى ڕاگه ياند و خه ديجه ش پۆشاكێكى تازه ى كرد به به رى باوكيدا چونكه عاده ت وابوو ئه و زه مانه كه ده بوو كچ شتێ بكات بۆ باوكى و پاشان كاتێ باوكى خه ديجه
سه رخۆشى يه كه ى به ريدا و هاته وه هۆشى خۆى و ته ماشاى كرد به رگێكى تازه ى له به ردايه ووتى : ئه مه چى يه من بۆ وام ؟ خه ديجه ش ووتى : ئه ى منت ماره نه كرد له محمدى كوڕى عبدالله ؟ ووتى : چۆن من ماره ت ده كه م له كابرايه كى بێ باوك ، نه خێر شتى وا ناكه م ، خه ديجه ش ووتى: بۆ شه رم ناكه يت له خۆت
ئه ته وێ له لاى قوڕه يش
خۆت به بێ ئه قڵا بزانيت و ئه ته وى خه ڵكان بزانن تۆ سه رخۆش بوويت وا و وابووى ........ ، قسه ى بۆ كرد تا ڕازى بوو به شوكردنى به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) )(4)، وه ماره ييه كه ى وه كو ( ابن هشام ) ده فه رموێت :
( ( 20) ووشترى دوو ساڵان
بوو ) (5) . ته مه نى خه ديجه له دوو ڕيوايه تدا هاتوه ، ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت:( خه ديجه كاتێ كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
خواستى ته نها ته مه نى ( 28) ساڵ بوو )(6) ، وه له ڕيوايه تێكى (ئيمامى واقيديدا ) ده فه رموێت : ( له ته مه نى ( 40 ) ساڵيدا بوو )(7) ، دياره ڕيوايه ته كه ى ( ابن إسحاق ) له پێشتره و نزيكتره له ڕاستى يه وه ، چونكه واقيدى ( متروك)ه وه حه ديسى لێ وه رناگيرێت . ( ابن إسحاق ) ده فه رموێت : ( خه ديجه ش يه كه م ئافره ت بوو كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

بيخوازێت و تا له لاى بوو به هيچ جۆرێك ژنێكى ترى نه هێنا به سه ريدا ، هه موو منداڵه كانيشى كه خواى گه وره پێى به خشى بوو له خه ديجه بوو جگه له ( إبراهيم ) ، ئه وانيش ( قاسم ) كه كونيه ى بوو( واته به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ئه وترا (أبوالقاسم) (له گه ڵ كوڕه كه يدا كه ناوى ( عبدالله ) بوو كه نازناوى (طيب و طاهر) ى لێ نرابوو له گه ڵ چوار كچه به ڕێزه كه يدا ( رقيه و زينب و أم كلثوم و فاطمه ) ) .

(1) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/233).

(2) أخرجه :الحاكم( 3/182)، و صححه ووافقه الذهبـي، و ضعفه الشيخ الألباني في (السلسلة الضعيفة )








( 1483) و ( ضعيف الجامع )( 2) ،( وة ئةم فةرموودةية تةنها لةبةر زانياريتان هيَناومانة و( لايحتج به )) .

(3) أنظر : سيرة ابن هشام (1/ 235)، والبيهقي في ( دلائل النبوة )( 2/66)، و الطبري في ( التأريخ )







( 2/ 280) عن طريق ابن إسحاق.

(4) أخرجه : أحمد (1/312) (2849) وقال محققه : اسناده ضعيف ، و البيهقي في ( دلائل النبوة ) ( 2/73 )،

و الطبراني في (الكبير) ( 12838 )، و قال الهيثمي: في ( مجمع الزوائد ) ( 9/220 ) رواه أحمد و الطبراني ورجالهما رجال الصحيح ، وقال ابن أثير (أسد الغابة) (7/81) قيل: أن عمها عمرو بن أسدٍ قد زوجها ، وإن أباها ماتت قبل ذالك.

(5) أنظر : سيرة ابن هشام ( 1/236).

(6) أخرجه : الحاكم ( 3/182) .

(7) أخرجه : ابن سعد في ( الطبقات )( 8/ 17 ) .

(ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صه حیحه کاندا)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~