سەرەتای پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

سەرەتای پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~

خوای گەورە پێش ئەوەی پێغەمبەرایەتی ببەخشێت بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە شاری مەككە دا بەردێكی هێنا بووە زمان و سڵاوی لە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەكرد پێش بوونی بە پێغەمبەر :- ( جابری كوڕی سەمرە ) (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرموێت : پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) فەرمووی: (( إني لأَعلم حجرا بمكة كان يسلم علي قبل أن أبعث إني أعرفه الآن ) واتە : ( من بەردێك دەزانم كە لە مەككەدا سەلامی لێ دەكردم پێش ئەوەی ببم بە پێغەمبەر و ئێستاش دەیناسمەوە ) (1) ، لە ڕیوایەتێكی تردا هەر لە جابرەوە (ڕه زای خوای لێبێت) دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیه وسلم) كە فەرموویەتی : (( ان بمكة لحجرا كان يسلم على ليالي بعثت اني لاعرفه اذا مررت به )) واتە:
( بەردێك هەیە لە مەككە سەلامی لێ دەكردم لە شەوانی بوونم بە پێغەمبەردا ، گەر بەلایدا تێبپەڕم دەیناسمەوە ) (2).

پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پێش ئەوەی ببێت بە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ڕووناكی دەهاتە بەرچاوی ئەویش ڕوناكی مەلائیكە بوو ، وە گوێشی لە دەنگ بووە( دیارە دەنگی مەلائیكە بووە ( والله أعلم
) وە ترساوە لەوەی كە تێك چوو بێت !! وەك (ابن عباس) (ڕه زای خوای لێبێت) دەفەرموێت: ( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بە خەدیجەی فەرموو : (( إني أرى ضوئاً و أسمع صوتا وأنا أخشى أن يكون بي جنن )) واتە : من ڕوناكیەك دەبینم و دەنگێك دەبیستم دەترسم كە تێك چووبم ، خەدیجەش دەیفەرموو: نەخێر خوای گەورە هەرگیز وات پێ ناكات ، وەرە با بچین بۆلای ( وەرەقەی كوڕی نوفەل ) پاشان چوون بۆلای وەرەقە و ، بۆیان گێڕایەوە ، وەرەقەش ووتی : گەر
ئەوە ڕاست
بێت ئەو فریشتەیەی هاتووە بۆلای تۆ هەر ئەو فریشتەیەیە كە هاتوە بۆلای موسا (علیه السلام) و ئەگەر تۆ ببیت بە پێغەمبەر و من زیندوببم باوەڕت پێ دەهێنم و سەرت دەخەم ) (3) .

پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم)
سەرەتای پێغەمبەرێتی بە خەوی ڕاست
دەستی پێ ی كرد كە وەك بەرەبەیان دەهاتە دی ، لە ( عائیشە ) وە (رضي الله عنها) دەفەرموێت:( پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) هەر خەوێكی ببینیایە وەك ڕووناكی ڕۆژ لە بەرەبەیاندا دەهاتە دی ) (4) . وە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) زۆر حەزی بە گۆشە گیری دەكرد و هەموو جارێ دەچووە ئەشكەوتی
( حرا ء ) و تیایدا دەمایەوە بۆ عیبادەت كردن و بیركردنەوە لە ئاسمان و زەوی و كاروباری خەڵكان و گەڕانەوەیان بۆلای خوا .


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

(1) أخرجه : مسلم(2277)، و الترمذي ( 3624)،
وأحمد ( 5/89 ، 105)، والطياليسي
(2450)، و الدارمي (17)، والطبراني في ( المعجم الكبير)( 1907)، و ابن سعد في ( الطبقات )( 1/157)،
و ابن حبان( 6482) .

(2) أخرجه : أحمد ( 5/105)(21005) وقال محققه : حديث حسن .

(3) أخرجه :أحمد( 1/312 ) رقم ( 2845) و قال محققه الأرناؤوط : إسناده على شرط مسلم، وصحح إسناده أيضاً احمد شاكر ، و ابن سعد في ( الطبقات)( 1/195)، و الطبراني في (المعجم الكبير)( 12839)،
و قال الهيثمي في ( مجمع الزوائد )( 8/255): رواه احمد متصلا و مرسلا ، ورجال أحمد رجال الصحيح .

(4) أخرجه : البخاري (6982) .

ژیان نامه ی پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له قورئان و فه رمووده صحیحه کاندا


~~~~~~~~~~~~~~~~~