نمونه‌ى سه‌رخستنى خوا بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

نمونه ى سه رخستنى خوا بۆ پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم)


~~~~~~~~~~~~

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆ جه نگێك ده رده چێت له ژێر دارێكدا ده خه وێت، هيچ شتێك به ئاگاى ناهێنێته وه ته نها هاوارى بێباوه ڕێك نه بێت .. شمشێره كه ى به ڕوويدا به رزكردۆته وه و ده ڵێت: ئێستا كێ هه يه به رگريت لێ بكات له من؟ پێغه مبه رى خۆشه ويست (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: خودا به رگريم لێ ده كات، بۆيه يه كسه ر شيره كه له ده ستى بێباوه ڕه كه ده كه وێته خواره وه و بێباوه ڕه كه ش ده كه وێته زه وی وبه م جۆره خوداى گه وره پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) ده پارێزێت(صحيح الجامع الصغير: 2243، وسلسلة الأحاديث الصحيحة: 2489) . ڕۆژێك پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده چێت بۆلاى جوله كه كانى خه يبه رو له سێبه رى ديوارێكدا داده نيشێت، ئه وانيش پيلانى كوشتنى داده نێن، بۆيه يه كێكيان ده چێته سه ر ديواره كه و به ردێكى مه زن هه ڵده گرێ، كاتێك ويستى فڕێى بداته خواره وه خوداى گه وره فه رمان ده كاته پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) له جێگاى خۆى هه ڵده ستێت و به رده كه ى ده كه وێته سه ر زه وی و خوداى گه وره له مردن ده يپارێزێت. له گه ڵ هه موو ئه مانه شدا ئافره تێكى جوله كه ژه هر ده كاته ناو گۆشتى مه ڕێكه وه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگاى له و ژه هره نابێت تاكو لێى ده خوات، بۆيه ژه هره كه كارى لێ ده كات، به رده وام كاريگه رى ئه و ژه هره له سه ری
ده بێت تاكو به هۆى ئه وه وه كۆچى دوايى ده كات(رواه البخاري، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 7929). ئه مه ى باسكرا حاڵى پێغه مبه رانى خودايه ، پێغه مبه رى وا هه بووه خوداى گه وره سه ركه وتنى به په له ى بۆ ناردووه و پێغه مبه رى واش هه بووه سه ركه وتنه كه ى دوا كه وتووه .

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )

~~~~~~~~~~~~~~~~~