حیكمەت لە ناردنی پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام)

حیكمەت لە ناردنی پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام)


~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله والصلاة وسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن والاه :

به ڕاستى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) و مه به سته كه يان ئه و چرا ڕۆشنايه يه كه هه ميشه له هه موو كات و ساتێكدا شه وه زه نگى بێ ئاگايى بێ باوه ڕى ڕه وانۆته وه و مرۆڤه كانى له خه وى قوڵى نه فامى و گومڕايى ووشيار كردوه ته وه تا له ڕاستى ڕێزو به هاى خۆيان تێ بگه ن و به چاكيش درك به و ڕاستييه بكه ن كه له پێناويدا دروست كراون وپێغه مبه رانى(عليهم الصلاة والسلام) له پێناودا نێردراون، جا به پشتيوانى خوداى گه وره له م چه ند لاپه ڕه كه مه دا هه وڵ ده ده ين گرنگ ترين هۆى هاتنى پێغه مبه ران (عليهم الصلاه والسلام)باس بكه ين و بزانين حيكمه ت له هاتنى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة السلام) چى-يه .

حیكمەتی یەكەم:

په رستنى خوداى گه وره به تاك و ته نها و به بێ شه ريك: به ڕاستى په رستنى خوداى گه وره به تاك و ته نها يه كێكه له هه ره گه وره ترين حيكمه ته كانى هاتنى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام)به ڵكو هه ر به و هۆيه وه گه ردونى دروست كردووه ، هه ر بۆ ئه و مه به سته ئه رزو ئاسمان و بوونه وه ر و به هه شت و دۆزه خى دروست كردووه ، به ڵام سه ره ڕاى ئه وه هێشتا چه ند به ناو موسڵمانێك هه ن كه چاويان به وه دا هه ڵنايه ت كه له سه ره تاوه ته فسيرو وورده كارييه كانى ماناى (لا إله إلا الله)
باس بكرێت، به ڵام بيانه وێت و نه يانه وێت حيكمه ت له هاتنى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام)و ڕێبازو پێشه ى پێغه مبه ران ڕوون كردنه وه ى ووشه ى ( لا إله إلا الله) بووه ، به ڵگه شمان خوداى گه وره ده فه ر مووێت:
(وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ) [الأنبياء: ٢٥].
واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه و سلم) ئێمه سروشمان (وحى) مان بۆ هيچ پێغه مبه رێك له پێش تۆ نه ناردووه ته نها بۆ ئه وه نه بێت هيچ شتێك شايه نى په رستن نى يه ته نها من نه بێت، واته : (الله) كه واته خودا به تاك وته نها بپه رستن .
له م فه رمووده يه ى خوداى گه وره بۆمان ده رده كه وێت كه گرنگترين حيكمه تى هاتنى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) يه ك خواپه رستى خوداى گه وره بووه و گه وره يى(لا إله إلا الله) مان بۆ ده رده خات كه پێويسته له پێش هه موو شتێكدا فێرى بين و پايه و مه رجه كانى له خۆماندا بهێنينه دى، كه واته : ئامانجى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) له هه ر زه مان و سه رده مێكدا ڕاست كردنه وه ى بيروباوه ڕى خه ڵكى بووه و خوداى گه وره و شێوازى په يوه ست بوونى به نده به خوداى خۆيه وه و مل كه چ بوون به وه ى كه سود و زيان هه ر به ده ستى خۆيه تى و هه ر خۆى شايسته ى په رستنه .

حیكمەتی دووەم:

ڕاگرتنى ئايين وه ك خۆى به بێ جياوازى و ناكۆكى :به ڕاستى هيچ يه كێك له ئايينه ئاسمانييه كان ڕێگه يان نه داوه به وه ى كه خه ڵكى پارچه پارچه يى و جياوازى دروست بكه ن له ناو ئه و ئايينه ياندا، چونكه هه ميشه خۆ جياكردنه وه له موسڵمانان به گشتى له هه ر سه رده مێكدا سه ر ده كێشێت بۆ دووبه ره كى و ناكۆكى، خوداى گه وره ش ئامۆژگارى پێشه وايانى مرۆڤايه تى ده كات به وه ى خۆيان به دروور بگرن له م سيفه ته وه ك ده فه ر مووێت: (شَرَعَ لَكُمْ مِنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ )


[الشورى:
١٣] . واته : خوداى گه وره بۆ ئێوه ئايينێكى داناوه كه به (نوح) يشى(عليهم الصلاة والسلام) سپاردووه و ئه و سروشه ى كه بۆ تۆشمان ناردووه و ئه وه ش كه ئيبراهيم و موسا و عيسامان (عليهم الصلاة والسلام) پێ ڕاسپاردووه ئه وه يه كه كاروبارى ئايينى مه نهه جى ژيانتان به چاكى ڕاگرن و ناكۆك و له يه ك جودا مه بن تێيدا .
لێره وه بۆمان ده رده كه وێت كه يه كێك له و حيكمه تانه ى خوداى گه وره ئامۆژگارى پێغه مبه رانى پێ كردوه كۆبوون له ئايينداو خۆ جيانه كردنه وه يه له موسڵمانان به گشتى .
پێغه مبه ريش (صلی الله علیه و سلم) ده فه ر مووێت:
(الأنبياء أولاد علات أمهاتهم شتى ودينهم واحد) .( (صحيح الجامع الصغير: 1452
واته : پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) هه موو كوڕى يه ك باوكن ودايكيان جياوازه وبنچينه ى ئاينه كه شيان هه ريه كه كه يه كخواپه رستى يه .

حیكمەتی سێ یەم:

مژده دان به ڕه زامه ندى خوداى گه وره و هۆشدارى دانى خه ڵكى له سه ركێشى و ياخى بوونى خوداى گه وره .هه ر له و ساته ى پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) هه ستيان به به رپرسيارێتى كردووه گرنگى يان داوه به وه ى گه له كه يان به ره و كرده وه چاك و جوانه كان به رن و ببنه به ربه ستێك له ئاستى هه موو كرده وه يه كى خراپ و ناشيرين، وه بۆ ئه وه ى ئه م مه به سته يان بێته دى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) ڕێگه ى مژده دان و ترساندنيان گرتۆته به ر، وه ك خوداى گه وره سه باره ت به نوح (عليهم الصلاة والسلام)
ده فه ر مووێت:
(وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُبِينٌ أَنْ لَا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ) [هود: ٢٥ – ٢٦] . واته : به ڕاستى ئێمه نوح مان (عليهم الصلاة والسلام) نارده ناو گه له كه ى پێى ووتن من ترسێنه رێكى ئاشكرام بۆ ئێوه ، پێتان ڕاده گه يه نم كه جگه له خوداى گه وره شتى تر مه په رستن چونكه من ده ترسم له ڕۆژێك كه تووشى سزايه كى سه خت بن تێيدا . هه روه ها خوداى گه وره له سه ر زارى موسا وه (عليهم الصلاة والسلام) ده فه ر مووێت :( إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَى مَنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى ) [طه: ٤٨]. واته : به ڕاستى ئێمه سورش مان بۆ هاتووه كه سزاو سه رگه ردانى تووشى كه سانێك ده بێت كه په يامى پێغه مبه ران به درۆ بزانن و پشتى لێ هه ڵ بكه ن .
وه عبدالله ى كوڕى عه مرى كوڕى عاص (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه ر مووێت: ڕۆژێكيان گوێمان لێ بوو بانگده ر فه رمووى ( الصلاة الجامعة) هه تا هاوه ڵان (ڕه زای خوایان لێبێت) هه موويان كۆبوونه وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه و سلم) پێيانى فه رموو: (إنه لم يكن نبي قبلى إلا كان حقا عليه أن يدل أمته على ما يعلمه لهم و ينذرهم شر ما يعلمه لهم ......) (صحيح الجامع الصغير: 2403) .
واته : به ڕاستى هيچ پێغه مبه رێك له پێش مندا نه هاتووه ئيللا پێويست بووه له سه رى كه چ شتێك ده بێته مايه ى به خته وه رى گه له كه ى پێيان ڕابگه يه نێت و هه رشتێك ده بێته مايه ى سه رگه ردانى گه له كه ى ئاگاداريان بكاته وه لێى هه روه ها خوداى گه وره زۆر به جوانى حيكمه تى ناردنى هه موو پێغه مبه رانمان (عليهم الصلاة والسلام) بۆ روون ده كاته وه وه ك ده فه رمووێت:
(وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ)

[الكهف: ٥٦].
واته : ئێمه پێغه مبه ران (عليهم الصلاه والسلام) نانێرين ته نها بۆ ئه وه نه بێت كه مژده ى به هه شت به باوه ڕداران بده ن و هه ڕه شه ى دۆزه خ له سه رپێچى كاران بكه ن .ئه وه تا خوداى گه وره به جوانترين شێوه ڕووناكى ده خاته سه ر په يامى پێغه مبه ر محمد (صلی الله علیه و سلم)
(الر كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَى صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ)
[إبراهيم: ١]. واته : ئه ى محمد (صلی الله علیه و سلم) ئێمه پيرۆزترين كتێبمان بۆ تۆ داگرتووه بۆ ئه وه ى خه ڵكى له تاريكيه كانى شيرك و سته م كردن ونه زانين ده ربهێنيت به ره و ڕووناكى باوه ڕو چاكه كردن و به خته وه رى.

له كۆتاييدا ده ڵێم ئه و حيكمه تانه ى له پێناويدا پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) ڕه وا نه كراون گه ر بمانه وێت حه قى باس كردنى بده ين ڕه نگه به ده يان هه زار لاپه ڕه ش كۆتايى نه يات، خوداى گه وره يارمه تيمان بدات بۆ زياتر تێگه يشتن له مه به ست و حيكمه تى هاتنى پيغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) خوداى گه وره ش يارمه تى ده رو سه ر خه رمان بێت .

وصلى الله وسلم على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اتبعهم الى يوم الدين.

سه رچاوه كان:

1.





قورئانى پيرۆز

2.





تفسير القرآن العظيم ـ ابن كثير ـ

3.





منهج الأنبياء في الدعوة الى الله ـ ربيع بن هادي المدخلي ـ

(ئامادەكردنی: مامۆستا زانا عادل صابر)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~