پێشه‌وا عه‌لى كوڕى ئه‌بو طالب(ڕه‌زاى خواى لێبێت)

پێشه وا عه لى كوڕى ئه بو طالب(ڕه زاى خواى لێبێت)


~~~~~~~

ئه م هاوه ڵه زۆر به ڕێزه ى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)يه كێكه له و كه سانه ى هه رله سه ره تاوه موسوڵمانى خۆى ڕاگه ياندووه چاكه ى هه يه به سه ر هه موو كه سێكه وه له چه ند ڕووه يه كه وه له وانه ،ئامۆزاى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)وه زاواى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)وه كه سێكه له وانه ى كه موژده ى به هه شتى پێدراوه ،وه له كاتى كۆچدا پێشه وا عه لى خۆى كرد به فيداى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)له ناو جێگه كه يدا مايه وه ،به شدارى زۆربه ى جه نگه كانى كردووه ،هه ربۆيه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده رباره ى ئه م پياوه ده فه رموێت:( مَن سَبَّ عَليّاَ فَقَد سَبنَّي )فضائل الصحابة لابن حنبل 2/594 ىان ده فه رموێت:(
مَن اذى عَليَّا فَقَد اذاني )حديث صحيح صححه الشيخ الالباني في سلسلة الصحيحة 2295 پێشه وا عه لى(ڕه زاى خواى لێبێت)وه ك هه ر سێ جێنشينه كه ى پێش
خۆى ده سه ڵاتى ئيسلامى پێ به خشراو كارو بارى موسوڵمانانى له ئه ستۆگرت و هه ڵبژێردرا،بۆيه پێشه وا عه لى (ڕه زاى خواى لێبێت)به وه ناسرابوو كه زۆر يادى مردنى ده خسته وه بيرى هاوه ڵان و كه سه نزيكه كه كاني،ئامۆژگارى ده كردن له سه ر به رده وام بوون له سه ردينى خواو كۆتايى هاتنى ته مه ن به خێر،هه ر وه ك پێشه وا له شارى كوففه وتارێكى داو فه رمووى::( أيها الناس ،ان اخوف ما اخاف عليكم:طول الامل ،واتباع الهوى،فأما طول الامل فينسي الاخرة،وأما اتباع الهوى فيصد عن الحق، الا ان الدنيا قد ولت مدبرة،والاخرة مقبلة،ولكن منهما بنون،فكونوا من ابناء الاخرة،ولا تكونوا من ابناء الدنيا،فان اليوم عمل ولا حساب، وغدا حساب ولا عمل) تهذيب حلية الاولياء 1/82 والزهد الكبير 462 واته :ئه ى خه ڵكينه به ڕاستى ئه وه ى كه زۆر لێى ده ترسم له سه رتان دوو شته :يه كه م هيوا درێژى به ژيان،دووه م:شوێن كه وتنى ئاره زوو،جا هه ركه سێك هيوا درێژبوو به ژيتن ئه وه تووشى به ڵاى له بير چوونه وه ى دوا ڕۆژده بێت،وه هه ركه سيش تووشى به ڵاى شوێن كه وتنى ئاره زوو بوو ئه وه ،ڕێگر ده بێت له به رامبه ر حه ق و ڕاستيدا،ئاگادارتان ده كه مه وه دونياپشت تێ كه رو پشت شكێنه ،وه دواڕۆژيش له پێشه و هاتنى ديارى كراوه ،جا ئێمه له ناويدا هه موو كوڕى ئه وين،جا باوريابين نه وه ى دواڕۆژبين نه ك نه وه ى دونيا،چونكه ئه مڕۆ كرده وه يه به ڵام به بێ لێپرسينه وه ،به ڵام سبه ينێ لێ پرسينه وه يه به بێ كرده وه .هه وه ها پێشه وا عه لى(ڕه زاى خواى لێبێت)به رده وام بوو له سه ر ئه م ئامۆژگاريانه ،تاكو جارێكيان له گه ڵ هاوه ڵاندا چوونه سه ر گۆڕستان و فه رمووى:( يا اهل القبور،يااهل البلى،يااهل الوحشة،مالخبر عندكم؟فان الخبر عندنا:اما المنازل فقد سكنت،واما الاموال فقد قسمت،واما الازواج،فقد نكحت،هذا خبر ماعندنا ،فما خبر ما عندكم؟ثم قال:والذي نفسي بيده !لو اذن لهم في الكلام لاخبروا ان خير الزاد التقوى )كنز العمال 3 /697واته :ئه ى ئه هلى گۆڕستان،ئه ى ئه هلى تاقى كردنه وه ،ئه ى ئه هلى ته نهايي،ئه رێ هه واڵى لاى ئێوه چيه ؟هه واڵى لاى ئێمه ئه وه يه ،ماڵه كانتان خه ڵكى ترى تيا نيشته جێن،وه سه روه ت و سامانه كانيشتان دابه شكراوه ،وه خێزانه كانيشتان ماره كراونه ته وه ،ئائه وه هه واڵى لاى ئێنه ،ئه ى ئه بێ هه واڵى لاى ئێوه چى بێت؟؟پاشان هه ر خۆى فه رمووى:سوێند به و كه سه ى گيانى منى به ده سته ،ئه گه ر گوێيان له قسه كانم بوايه و بيانتوانيايه وه ڵام بده نه وه ،ئه وه ده يانووت:باشترين توێشوو له خواترسانه .به ڵام زۆرى نه خاياند كۆمه ڵێكى دڵ پڕله قين له خه وارج ى گومڕا كه وتنه پيلان گێڕان به رامبه ر خۆشه ويستى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)به جوێن دان و قسه بۆ هه ڵبه ستن و ئازاردانى ده رووني،به مه شه وه نه وه ستان كه وتنه پيلان گێڕان بۆ شه هيد كردنى تا ئه وه بوو له نوێژى به يانى ڕۆژى جوموعه له مانگى ڕه مه زانى پيرۆزدا دوژمنى خواو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)عبدالرحمن كوڕى مه لجه م ى خه وارجى شه هيدى كرد.تحقيق موقف الصحابة في الفتنة 2/235

.

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~