ژياننامه‌ى زانايانى پێشين مه‌سروقى كوڕى الأجدع

ژياننامه ى زانايانى پێشين مه سروقى كوڕى الأجدع


~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين،وصلى الله وسلم وبارك على سيّد الأنبياء وخاتم المرسلين نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه الى يوم الدين .

(مسروق)ى كوڕى (اڵاجدع)ى هه مه دانی، قوتابى زۆرێك له زانايانى صه حابه بووه
وه ك : (ابن مسعود وعلي وعائشة)(ڕه زای خوایان لێبێت)، پياوێكى دونيا نه ويستى خۆپارێز بووه (به ڕه حمه ت بێت)، وه باشترين نمونه يه بۆ ده ست پێكردنى ئه م زنجيره يه .

ناوى: (مسروق بن الأجدع الـهمدانـي الوادعي) أبو عائشةى كوفية ، كورِى (الأجدع)ي كورِى (أمية)ى كورِى (عبد الله)ى كورِى (مُرّي) كورِى سلمانى (وتراوه :سلامان) كوڕى (معمر)ى كوڕى (حارث)ى كوڕى سعدى كوڕى (عبد الله)ى كوڕى (وداعة)ية.

حافظ أبو بكر الخطيب ده ڵێت: ده ڵێن به منداڵى دزراوه دواى ئه وه ى دۆزيانه وه ناوى (مه سروق)يان لێنا، وه باوكى موسڵمان بووه . له دايك بوونى: هيچ كه س له وانه ى كه ژيانامه يان باسكردووه "ئه وه ى من به رده ستم كه وتووه "مێژووى له دايك بوونيان باس نه كردووه ، به ڵام ده ڵێن له ساڵى شه ست و دوو يان شه ست و سێ كۆچى دوايى كردووه ، هارونى كوڕى حاتم له الفضل كوڕى عمروه (كاتێك مرد ته مه نى شه ست و سێ ساڵ بوو)، به وه ش ڕوون ده بێته وه كه له دايك بوونى ساڵى يه كه مى كۆچى يان ساڵێك پێش كۆچ بووه ، خودا زاناتره .

مالكى كوڕى مغول ده ڵێت: گوێم له أبوسفر بوو چه ند جار ده يگوت: هه مه دانيه كى وه ك مه سروق له دايك نه بووه .

وه عامر الشعبى ده ڵێت: له دونيادا كه س ناناسم به قه د مه سروق عه وداڵى زانست و زانيارى بێت.


وه منصورى كوڕى إبراهيم ده ڵێت:
هاوه ڵه كانى عبدالله كه قورئان و سوننه تيان فێرى خه ڵك ده كرد ئه مانه بوون: علقمه واڵاسود وعبيده ومسروق و حارپى كوڕى قيس و عمرو كوڕى شرحبيل.

الشعبى ده ڵێت: كاتێك (عبيدالله) ى كوڕى زياد بوو به كاربه ده ستى كوفه ووتى: كێ لێره باشترين و به ڕێزترين كه سه ؟ وتيان: مه سروقه .

وه ابن الـمدينى ده ڵێت: هيچ كه س له مه سروق به چاك تر نازانم ، له وانه ى له دوايى أبوبكره وه نوێژيان كردووه .

احمدى كوڕى حنبل ده ڵێت: ابن عيينه گوتى: له دوايى علقمه ، مه سروق ماوه فضلى كه سى ترى به سه ردا ناده م.

وه ابن أبجر له الشعبى ه وه ووتى: مه سروق له شريح زاناتر بوو به فه توادان، وه شريح ڕاوێژى به مه سروق ده كرد.


وه يحى كوڕى معين ده ڵێت:
مه سروق (ثقة)ية، له هاوشێوه ى ئه و پرسيار ناكرێت .


وه ابن سعد ده ڵێت:
ثقه يه ، و فه رمووده ى صحيى هه يه .

العجيلي ده ڵێت: تابعيه كى ثقه يه ، وه يه كێك بووه له قوتابييه كانى عبدالله كه قورئانى فێرى خه ڵك كردووه و فه تواى داوه ، وه ئه وه نده نوێژى ده كرد و ده مايه وه تا پێيه كانى ده ئاوسان.

وه ابونعيم ده ڵێت: زانا بوو به په روه ردگارى، وهۆگرى خۆشه ويستى خودا بوو، وه له زانستدا ڕۆچوو بوو، وه كه سێكى باوه ڕ پێكراو بوو، وه بۆ په رستش شه يدا و تامه زرۆ بوو.

وه مجالد لة الشعبي له مه سروقه وه ده ڵێت: عائشه فه رمووى: تۆ كوڕى منى، وه له هه موويان خۆشه ويسترى، ئايه زانياريت ده رباره ى فه رمووده ى (المخدج) هه يه كه باس له خه وارجه كان ده كات. په رستشى (به ره حمه ت بێت):

له ابراهيمى كوڕى محمدى كوڕى المنتشر ده ڵێت: مسروق په رژينێكى له نێوان خۆى و خێزانه كه ى دروست ده كرد، ده ستى به نوێژ كردن ده كرد، ئه وانى به دونياى خۆيانه وه به جێ ده هێشت.

وه أنسى كوڕى سيرين له ژنه كه ى مسروقه وه ئه گێڕێته وه ده ڵێت: مسروق نوێژى ده كرد هه تا پێيه كانى ده ئاوسان، منيش له پشتييه وه داده نيشتم ده گريام، كه ئه م بينى چى به خۆى ئه كات.

وه فطرى كوڕى خليفه له الشعبى وه ده ڵێت: ڕۆژێكى هاوينى زۆر گه رم مه سروقى كوڕى اڵاجدع به ڕۆژوو بوو بورايه وه "عائيشه ى خێزانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به كوڕى خۆى دايئه نا و ناوى ئه برد" له به ر ئه وه كچه كه ى ناولێنا عائيشه ، وه له هيچ شتێكدا دڵى نه ئه شكاند، چوو بۆلاى پێى ووت: باوكه ڕۆژوه كه ت بشكێنه و ئاو بخۆره وه ، ووتى: چيت ئه وێت كچم، ووتى:به زه يت به خۆتدا بێته وه ، ووتى كچم: به زه ييم به نه فسى خۆم له ڕۆژێكدا دێته وه كه په نجا هه زار ساڵ درێژه .

وه أبو إسحاق ده ڵێت: مه سروق حه جى كرد وبه رده وام له كڕنۆشدا مايه وه و ئه و ماوه ى به سه ربرد.

ابراهيمى كوڕى محمدى كوڕى المنتشر ده ڵێت: خالدى كوڕى عبدالله ى كوڕى أسيد فه رمانڕه واى به صره سى هه زارى به ديارى بۆ مه سروقى مامم نارد، لێى وه رنه گرت، له و كاته شدا زۆر نه دار بوو. أبوإسحاق السبيعي ده ڵێت: مه سروق كچه كه ى له سائبي كوڕى اڵاقرع ماره كرد به ده هه زار كه ئه و پاره ى وه رگرت به خشى به تێكۆشه رانى ڕێگه ى خودا و هه ژار و كه م ده ست و نه داره كان.

الأعمش لة أبو الضحى وه ده گێڕێته وه ده ڵێت: مه سروق كاتێك خۆى بۆ نوێژ ئاماده ده كرد وه ك له خه ڵوه تدا بێت وابوو، وه به كه خێزانه ى ده گووت: هه رچيتان هه يه بيهێنن بۆمى باس بكه ن پێش ئه وه ى هه ستم بۆ نوێژ.

هه ڵوێستى له باره ى فيتنه و ئاشووب و ناته بايى يه وه :

الشعبيى ده ڵێت: ئه گه ر به مه سروقيان بگوتايه له سه رخستنى جه نگه كان له گه ڵ على دا نه بووى و هاوكاريت نه كردووه ، خۆى له و باسه ده دزيه وه و، ده يگووت: تو خودا پێم بڵێن كاتێك ئێوه سه نگه رتان له يه ك گرت، وه چه كتان له دژى يه ك هه ڵگرت، وه يه كترتان كوشت، ده رگايه ك له ئاسمانه وه كرايه وه و ئێوه سه يرى بكه ن، فريشته يه ك دابه زێت تا دێته نێوان هه ردوو سه نگه ره كه بفه رمووێت:
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا) [النساء 29] .
واته : ئه ى ئه وانه ى وا باوه ڕتان هێناوه ماڵى يه كتر به ناڕه وا مه خۆن مه گه ر به بازرگانى و ڕه زامه ندى يه كتر نه بێت، وه خۆتان مه كوژن به ڕاستى خوداى په روه ردگار به به زه ييه به رامبه ر ئێوه ، ئايه ئه وه ئه بێته به ربه ست له وه ى كه ده ستان نه چێته خوێنى يه كتر، ووتيان: به ڵێ، ووتى: سوێند به خودا، په روه ردگار ده رگايه كى له ئاسمانه وه كردوه ته وه ، له و ده رگايه شه وه فريشته يه كى به رز و به ڕێز دابه زيوه ته وه سه ر پێغه مبه ره كه تان (صلی الله علیه وسلم) ئه وه ش يه كێكه له ئايه ته ڕونه كانى قورئان، وه هيچ شتێك نه يسڕيوه ته وه .


الذهبي ده ڵێت:
وكيع ده ڵێت: مسروق و الأسود والربيع ابن خثيم وابو عبدالرحمنى السلمى له ده رچوون له گه ڵ سوپاى ئيمامى على ده رنه چوون، وه ده ڵێن له صفين ئاماده بووه وئامۆژگارى كردووه و خه ڵكى ترساندووه ، شه ڕى نه كردووه ، وه ده ڵێن ئاماده ى جه نگى حروريه كان بووه له گه ڵ على دا، دواتر داواى لێخۆش بوونى كردووه له و دواكه وتنه ى له سوپاكه ى ئيمامى على، وه ده ڵێن گۆڕه كه ى له سلسله يه له واسط .

دونيا نه ويستى و خۆنه ويستى (به ڕه حمه ت بێت):



ابراهيمى كوڕى محمدى كوڕى المنتشر له باوكييه وه ئه ويش له مه سرقه وه ده گێڕێته وه :
كه له سه ر قه زاوه تكردن هيچ پاداشتى و به رامبه رێكى وه رنه ده گرد، له به ر ڕۆشناى ئه م ئايه ته : (إِنَّ اللّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجَنَّةَ ) [ سورة التوبة 111].واته : خوا ماڵ و نه فسى ئيماندارانى كڕيوه له پاداشتيان به هه شتيان ده داتێ.

اڵاعمش له أبو الضحى وه ده ڵێت: مه سروق بوو به كاربه ده ستى السلسله دواى دوو ساڵ گه ڕايه وه ، كه س وكاره كه ى هه گبه كه ى گه ڕان سه ره ته ورێكى بێ داريان تێدا دۆزيه وه ، وتيان دوو ساڵه خۆت وون كردووه و ڕۆيشتووى سه ره ته ورێكى بێ دارت بۆ هێناوين، ووتى: ئێمه له به ر خودا ئه وه مان به ئه مانه ت هێنا بوو، به ڵام له بيرمان چوو بيگه ڕێنينه وه .

ابو الضحى ده ڵێت: پرسيارى دێڕه شيعرێكيان له مه سروق كرد ووتى: پێم ناخۆشه له نێو نامه ى كرده وه كانمدا شيعرى تيادا بێت.

ئيبراهيمى كوڕى محمدى كوڕى المنتشر ده ڵێت: هه موو هه ينييه ك مه سروق سوارى قاتره كه ى ده بوو منيشى له پشت خۆيه وه سوار ده كرد، ده چووه شوێنى حه وانه ى خه ڵك ده يگووت: دونيا له ژێرماندايه .

حمزه ى كوڕى عبدالله ى كوڕى عتبه ى كوڕى مسعود ده ڵێت: پێيان ڕاگه ياندم كه مه سروق ده ستى برازايه كى خۆى گرت بردييه شوێنى حه وانه وه يه ك له كوفه ، ووتى: دونياتان پێ پيشان بده م، ئه وه دونيايه خوارديان و له ناويان برد، وه له به ريان كردو ڕزى له به رياندا، وه سوارى بوون و له كاركه وت، وه خوێنيان تيدا ڕشت، وه شته حه رام كراوه كانيان حه ڵاڵ كردوو، وه ئه ركى خزم ودۆستانيشيان تيادا به جێ نه هێنا.

شێخ ومامۆستا و قوتابيه كانى:

شێخه كانى: المزى ده ڵێت: له أُبى كوڕى كعب و خبابى كوڕى اڵارت و زيدى كوڕى پابت و ابن عمر و عبدالله ى كوڕى عمرو كوڕى العاص و ابن مسعود و عبيد بن عمير الليپى كه هاوتايه تى و عپمانى كوڕى عفان و على كوڕى أبوگالب و عمرى كوڕى خگاب و معاژى كوڕى جبل و معقلى كوڕى سنان الاشجعى و مغيرى كوڕى شعبه و ابوبكرى الصديق و سبيعه ى اڵاسلميه و عائشه و ام سلمه ى خێزانى پێغه مبه رى خودا(صلی الله علیه وسلم) فه رمووده ى ڕيوايه ت كردووه .

قوتابيه كانى:


المزى ده ڵێت: ابراهمى النخعى وانسى كوڕى سيرين وأيوبى كوڕى هانى وحبلى كوڕى رفيده و ابو وائل شقيقى كورِى سلمة وعامر الشعبيى وعبداللةى كورِى مرةى الخارقى وعبدالرحمن كورِى عبداللةى كورِى مسعود وعبيدى كورِى نضله، وةعمارةى كورِى عمير والقاسمى كورِى المنتشرى كورِى الاجدع ومحمدى كورِى نشرى الهمدانى وأبوالضحى مسلمى كورِى صبيح و مكحولى الشامى ويحيى كورِى الجزار و يحيى كورِى وثابت وابو الآحوص الجشمى وأبو اسحاقى السبيعى و أبوالشعسائى المحاربي وخێزانه كه ى قمير كچى عمرو فه رمووده يان لێ گێڕاوه ته وه .

له كردار و گوفتاره كانى:

مسلم له مه سروق ده گێڕێته وه ده ڵێت: به سه بۆ مرۆڤـ ئه وه نده زانا بێت به و زاناييه ى له خودا بترسێت، وه نه زانه ئه و كه سه ى به كرده وه ى خۆى بايى ده بێت0

ابو الضحى ده ڵێت: مسروق كارێكى بۆ كه سێك ئاسان كرد و بۆى ڕاپه ڕاند، ئه ويش له پاداشتدا كه نيزه كێكى به ديارى بۆ نارد، توڕه بوو ووتى: ئه گه ر بم زانايه ئه مه له ده رونتايه له و ئيشه ى تۆ قسه م نه ده كردوو، ئه وه شى كه ماوه ئيدى قسه ى تيادا ناكه م، گويم له عبدالله ى كوڕى مسعود بوو ده يگوت: ئه وه ى به كارێك هه ستێت مافێكى زه وت كراو بگه ڕێنێته وه يان سته مێك له سه ر خه ڵك لاببات، له باتى ئه و كاره ديارييه كى بۆ ببه ن و قه بوڵى بكات، ئه وه (السحت)ه ، پێيان گووت: ئێمه سحت ته نها به و ديارى و پاره يه ده ڵێين كه له باتى حوكم دانێكدا وه رده گيرێت، ووتى: وه رگرتنى ديارى له باتى حوكمدان كوفره .


الشعبى ده ڵێت
مه سروق ووتى: ئه گه ر قه زاوه ت بكه م له كارێكدا و ڕاستى بپێكم، باشتره له لام له ساڵێك تێكۆشان له پێناوى خودا.

ابراهيمى كوڕى محمدى كوڕى المنتشر ده ڵێت: مه سروق ده يگوت: هيچ شتێك بۆ باوه ڕدار باشتر نييه له ئه لحه دێك كه تيايدا له غه م و په ژاره ى دونيا ڕزگارى ببێت، وه تيايدا پارێزراويش بێت له سزارى خودا.

وه مسلم له مه سروقه وه ده گێڕێته وه ده ڵێت: كاتێك زۆر پشت و په نام به خودا به تين به هێزتر ده بێت كه خزمه تكاره كه م پێم بڵێت هيچ گه نم و پاره مان له ماڵدا نييه .

هلالى كوڕى يساف ده ڵێت: مه سروق ووتى: ئه وه ى حه ز ده كات زانستى پێشينان و پاشينان و دونيا و دواڕۆژ فێربێت با سوره تى الواقعه بخوێنێته وه ، الذهبى ده ڵێت: مه سروق ئه مه ى وه كو مبالغه يه ك وتووه ، له به ر گه وره يى ئه و ڕستانه ى له و سوره ته دا هاتووه ، وه ماناى ئه وه ى ده ڵێت با سوره تى واقعه بخوێنێته وه ئه وه يه : بيخوێنێته وه به تێفكرين و تێڕامان و ئاماده ى دڵ و ده رون نه ك وه ك ئه و گوێدرێژه ى هه رچى به سه ردا بده يت هه ڵى ده گرێت.

كۆچى دوايى:

شقيق ده ڵێت: مه سروق دوو ساڵ له السلسه بوو، نوێژه كانى به دوو ركات ده كرد، ده يويست سوننه ت پياده بكات.

الاعمش ده ڵێت: شقيق ووتى: به مه سروقم ووت: چى واى لێ كرديت ئه و كاره ئه نجام بده يت (مه به ستى قه زاوه تكردن بوو): ووتى: سێ كه س وازيان لێ نه هێنام: زياد و، شريح، و شه يتان، هه تا گيرۆده يان كردم.

ابو وائل ده ڵێت: كاتێك مه سروق له سه ره مه رگدا بوو ئه يووت: خودايه مه م مرێنه له سه ر كارێك كه سوننه تى پێغه مبه ره كه ت(صلی الله علیه وسلم) و ابوبكر و عمر نه بێت، سوێند به خودا هيچ زێڕ و زيوم لاى خه ڵك نييه ، جگه له شمشێره كه م نه بێت بيفرۆشن به پاره كه ى كفنم بۆ بكڕن.

سفيانى كوڕى عيينه ويحيى كوڕى بكير و ابن سعد و ابن نمير ده ڵێن: مه سروق ساڵى شه ست و سێ كۆچى دوايى كردووه ، به ڵام ابونعيم ده ڵێت: ساڵى شه ست و دوو كۆچى دوايى كردووه به ڕه حمه ت بێت.

سه رچاوه كان

1- تهذيب الكمال، لجمال الدين المزي، ط. دار الفكر.

2- تاريخ بغداد، للخطيب البغدادي، ط.دار الكتب العلمية.

3- سير أعلام النبلاء، للذهبي، ط.الرسالة.

4- طبقات أبن سعد، لمحمد بن سعد، ط. صادر.

5- حلية الأولياء، لأبي نعيم الاصبهاني، ط. مكتبة السعادة.

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آلِهِ وَصحبِهِ وسلم.

نوسینی
د.احمد فريد

وه رگێڕانى: مامۆستا.
عثمان أحمد


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~