دینداری و خوا په‌رستی, وه‌ك ده‌ستگرتن به‌پشکۆوه‌یه.
دینداری و خوا په‌رستی, وه‌ك ده‌ستگرتن به‌پشکۆوه‌یه.
.
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) قَالَ : قَالَ رَسُوْلُ اللهِ (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) - :«يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ الصَّابِرُ فِيهِمْ عَلَى دِيْنِهِ كَالْقَابِضِ عَلَى الْجَمْرِ». أخرجه الترمذي في الفتن [2260] وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة [957] وفي صحيح الجامع[8003] .
ئه‌نه‌سی کوڕی مالیك (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) فه‌موویه‌تی: ڕۆژێك دێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا خۆگری و ئارمگرتن تێیدا له‌سه‌ر دینداری و خوا په‌رستی, وه‌ك ده‌ستگرتن به‌پشکۆوه‌یه....
هه‌روه‌کو چۆن که‌سێک ناتوانێت ده‌ست به‌پشکۆوه بگرێت(پشکۆ بخاته ناوده‌ستی)، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌ستگرتن دینداری و خوا په‌رستی به‌وشێوه‌یه‌ی لێ دێت، - - هه‌مووکه‌س ناتوانێت دینداری و خوا په‌رستی بکات، به‌هۆی زاڵبوونی تاوان و گوناهو سه‌رپێچی یه‌وه،  والله المستعان .

مامۆستا أبوبكر أحمد