پیاوێك لەبەهەشتدا داوا لەخوا دەکات کە ڕێگەی پێبدرێت زەرعات و کشتوکاڵ بکات!!!

پیاوێك لەبەهەشتدا داوا لەخوا دەکات کە ڕێگەی پێبدرێت زەرعات و کشتوکاڵ بکات!!! 

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) أَنَّ النَّبِيَّ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) كَانَ يَوْمًا يُحَدِّثُ وَعِنْدَهُ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ الْبَادِيَةِ أَنَّ رَجُلًا مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ اسْتَأْذَنَ رَبَّهُ فِي الزَّرْعِ فَقَالَ لَهُ أَلَسْتَ فِيمَا شِئْتَ قَالَ بَلَى وَلَكِنِّي أُحِبُّ أَنْ أَزْرَعَ قَالَ فَبَذَرَ فَبَادَرَ الطَّرْفَ نَبَاتُهُ وَاسْتِوَاؤُهُ وَاسْتِحْصَادُهُ فَكَانَ أَمْثَالَ الْجِبَالِ فَيَقُولُ اللَّهُ دُونَكَ يَا ابْنَ آدَمَ فَإِنَّهُ لَا يُشْبِعُكَ شَيْءٌ فَقَالَ الْأَعْرَابِيُّ وَاللَّهِ لَا تَجِدُهُ إِلَّا قُرَشِيًّا أَوْ أَنْصَارِيًّا فَإِنَّهُمْ أَصْحَابُ زَرْعٍ وَأَمَّا نَحْنُ فَلَسْنَا بِأَصْحَابِ زَرْعٍ فَضَحِكَ النَّبِيُّ (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم). رواه البخاری (7519) و (٢٣٤٨).

هاوەڵی خۆشەویست ئەبو هورەیرە (خوای لێ ڕازی بێت) دەڵێت: پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) ڕۆژێک قسەی دەکرد، پیاوێکی دەشت نشینیش لای دانیشتبوو، جا پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) فەرمووی: پیاوێک لەبەهەشتدا داوا لەخوا دەکات کە ڕێگەی پێبدرێت زەرعات و کشتوکاڵ بکات، خوای گەورەش دەفەرمووێت: ئەی هەمووشتێکت پێ نەدراوە، لەچێت کەمه؟ وا حەزت له زەرعات و کشتوکاڵه؟ پیاوەکەش دەڵێت: بەڵێ هەمووشتێکم پێدراوەو لەچێشم کەم نییه؟ بەڵام حەز به زەرعات و کشتوکاڵ دەکەم! ئنجا خوائ گەورە ڕێگەی پێدا. پیاوەکەش بەپەله چوو تۆوی کردو بەچاوتروکانێ سەوز دەبێت و پێدەگات و کاتی دروێنەی دێت! پیاوەکەش: وەکو کێوو شاخ کۆمەڵ کۆمەڵ گردی دەکاتەوە...

خوای گەورە پێی دەفەرمووێت: هەمووی بۆخۆت. ئەی نەوەی ئادەم بەهیچ تێر ناخۆی! پاشان ئەو پیاوە دەشت نشینەی که لای پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) دانیشتبوو، وتی: سوێند بەخوا ئەو پیاوە بەهەشتییه هەبێ و نەبێ لەخۆتانه: جا یان قورەیشیه یان ئەنصارییه! چونکه ئەوان خاوەن زەرعات و کشتوکاڵن و پەزیان بەو کارەیه، بەڵام ئێمه فێری ئەوە نین، بەڵکو فێری ئاژەڵ داری و بەخێوکردنی ماڵاتین! پێغەمبەری خوا (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم) بەم قسەیەی دەشتەکییه پێکەنی..

سودی ئامۆژگاری ئەم فەرموودەیه بەکورتی:

١- بەهەشت هەموو شتێکی تێدایه، چونکە بەکابرا بەهەشتیەکە وترا: ئەی هەمووشتێکت پێ نەدراوە.لەچێت کەمه؟

٢- نەفسی ئینسان هەمیشه داوای شتی زیاد دەکات.

٣- فەضلی قەناهه‌ت و ڕازی بون بەکەم.

ئاماده‌کردنی مامۆستا ابوبکراحمد