سزاو مەترسی ئەوکەسانەی داوای ماڵ و پارە لەخەڵكى دەکەن بۆ زياتر دەوڵەمەند بوون

 سزاو مەترسی ئەوکەسانەی داوای ماڵ و پارە لەخەڵكى دەکەن بۆ زياتر دەوڵەمەند بوون

هاوەڵى خۆشەویست ئيمامى عومەری كوڕی خەطاب (خوای لێ رِازى بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیه وسلم) فەرمویەتی: ((مَنْ سَأَلَ النَّاسَ لِيُثْرِيَ مَالَهُ فَإنَّما هيَ رَضْفٌ مِنَ اخلنّارِ مُلْهِبَةِ، فَمَنْ شَاءَ فَلْيُقِلَّ، وَمَنْ شَاءَ فَلْيُكْثِرْ)) رواه إبن حبان (٣٣٩١)، وصححه الشیخ الألباني في "صحيح الترغيب والترهيب" (٨٠٦). واتە: هەر كەسێك داواى پارەو ماڵ لە خەڵكى بكات (دەستيان لێ پان بكاتەوە) بۆ ئەوەى ماڵەكەى زياتر بكات و خۆى پێ دەوڵەمەندتر بكات، ئەوە ئەو دەست پان كردنەوە و سواڵ كردنەى (يان ئەو ماڵەى كە وەری دەگەرێت)، بەردى گەرمى داخكراوى ناو ئاگرى دۆزەخە وەرى دەگرێت و دەيخوات لە دۆزەخدا، جا هەر كەسێك حەزى لێ يە با كەم داوا بكات، يان زۆر (واتە: بەسواڵ كردن و دەست پان كردنەوەى لە خەڵكى بۆ زياتر دەوڵەمەند بوون، لە كاتێكدا خۆى هەيەتى و هەژار نييە، يان قەرزێكى زۆر نەكەوتۆتە سەرى، ئەوە ئەو كەسە دەوڵەمەندە چەندێ زۆر ماڵ وەربگرێت ئەوەندە لە ئاگرى دۆزەخى بۆ خۆى زياد كردووە، هەروەها ئەگەر كەمتر وەربگرێت، ئەوە كەمتر ئاگرى دۆزەخى وەرگرتووە).

کەواته بەهەر شێوازێك داوابکات ئەو سزایه هەردەدرێت..!!

والله المستعان..

وصلِّ اللهم على نبينا محمد، وعلى آله وصحبه وسلم، والحمد لله رب العالمين .

ئاماده‌کردنی :  مامۆستا أبوبکرأحمد