گه‌وره‌یی وپاداشتی قورئان خوێندن

گه وره یی وپاداشتی قورئان خوێندن

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ

إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...

باوه ڕدارى خۆشه ويست: به دڵنيايى چاكترين و باشترين و خێرترين گوفتارو ووته ووته ى خواى په روه ردگاره كه (قورئانى پيرۆزه )، وه قورئانى پيرۆز ڕابه رو ڕێ نيشانده رى مرۆڤايه تى وڕۆشنايى ژيان وده ستوريه تى، وه باسى پێش خۆمان و ده نگوباسى پاش خۆمانى تێدايه , هه روه ها چاكو خراپ له يه ك جيا ده كاته وه , وه هه ركه سێك حكومى پێ بكات, ئه وا دادپه روه ر خۆيه تى, وه هاوه ڵه به ڕێزه كان و شوێن كه وتوانيان زۆر گرنگيان به خوێندنء له به ر كردن و تێگه يشتنى ئه دا، چونكه ده يان زانى كه هيچ شتێك له لێكدانه وه و تێگه يشتن له قورئانى پيرۆز بۆ مرۆڤ به سودتر نييه بۆ ژيانى دونياو دواڕۆژى, وه بێگومان فه زڵ وگه وره يى خوێندنى قورئانى پيرۆز گه لێك زۆره ، وه به خوێندنى چه ندين خێرو پاداشتمان ده ستگيرۆ ده بێت، به پشتيوانى خواى په روه ردگار هه ندێكيان باس ده كه ين، له وانه :

يه كه م: ئه وكه سه ى كه قورئان ده خوێنێت و فێرى ده بێت و خه ڵكيش فێر ده كات باشترين و چاكترين كه سه .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ) رَواهُ الْبُخَاريّ (5027) .واته : باشترين كه ستان له فێربوون و فێر كردندا ئه و كه سانه تانه كه قورئانى پيرۆز فێر ده بێت و پاشان خه ڵكانى تر فێرده كات، ئيمامى شافعى (رحمه تى خواى لێبێت) فه رموويه تى: (مَنْ تَعَلَّم القُرْآن عَظَمَت قيمَتهُ) الرِّسَالَة (72).  واته : هه ركه سێك فێرى قورئانى پيرۆز ببێت, ئه وا شكۆمه ندو گه وره و به نرخ ده بێت و ڕێزى ده بێت له ناو خه ڵك و كۆمه ڵگه دا.

دووه م: قورئان خوێن په روه ردگار ڕێزى لێ ده گرێت.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (إِنَّ مِنْ إجْلاَل الله إكْرام ذي الشِّيْبة المُسْلم و حامِل القُرْآنِ غَيْر الغَالي فيه ولا الْجافي عنه) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (2199). واته : له گه وره يى و پايه به رزی و خشنه يى خواى په روه ردگار ئه وه يه كه ڕێز له پيرێكى به ساڵا چووى سه ر سپى موسڵمان ده گرێت، وه له كه سێكيش كه خوێنه رى قورئانى پيرۆزبێت، جگه له وه ى كه زياده ڕه وى تێدا بكات يان فه رامۆشى بكات.

سێ يه م: قورئان له ڕۆژى دواييدا شه فاعه ت ده كات.

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: قورئان شه فاعه ت ده كات بۆ خاوه نه كه ى له ڕۆژى دواييدا ده ڵێت: (مَنَعْتُهُ النَّوْمَ بِاللَّيْلِ فَشَفِّعْنِى فِيهِ) صَحِيح الْجَامِع (3882) .واته : ئه ى په روه ردگار من شه وان خه وم لێ مه نع كردبوو خوايه له به ر من لێى خۆشبه و تكام لێ وه رگره بۆى، په روه ردگار له و به نده يه خۆش ده بێت.

چواره م: خواى گه وره لاشه ى به نده يه ك ناسو تێنێ ئه گه ر قورئانى تێدا كۆ كرابێته وه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (لَوْ جُمِعَ الْقُرآنُ فِي إِهَابٍ مَا أَحْرَقَهُ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ فِي النَّارِ) صَحِيح الْجَامِع (5282) .واته : ئه گه ر قورئان كۆبكرێته وه له پێسته يه كدا, ئه وا خواى گه وره ئه و پێسته به ئاگر ناسوتێنێت .

پێنجه م: له به هه شتدا پله به رزده كاته وه .

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِذَا دَخَل الْجَنَّةَ اقْرَأْ وَاصْعَدْ فَيَقْرَأُ وَيَصْعَدُ بِكُلِّ آيَةٍ دَرَجَةً حَتَّى يَقْرَأَ آخِرَ شَىْءٍ مَعَهُ)صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (8121) .واته : به قورئان خوێن ده وترێت كاتێك كه ئه چێته به هه شته وه : بخوێنه و به رز به وه ئه ويش ده خوێنێت وبه رز ده بێته وه و بۆ هه موو ئايه تێك پله يه كى هه يه تاكو كۆتا ئايه ت كه ده ى خوێنێت.

شه شه م: له كاتى قورئان خوێندندا مه لائيكه ئاماده ده بێت و گوێ ده گرێت.

هاوه ڵى خۆشه ويست ئوسه يدى كوڕى حوضه ير (ڕه زای خوای لێبێت) وێكيان قورئانى ده خوێند، له كاتى قورئان خوێندنه كه يدا ئه سپه كه ى جوڵه جوڵى ده كردو ده په شۆكا ده فه رمووێت: يه حياى كوڕم له نزيك ئه سپه كه بوو، ترسام كه بكه وێت به سه ريدا، هه ستام و چووم بۆلاى كاتێك بينيم ڕووناكى وه ك چرا به رز بووه وه بۆ ئاسمان، پاشان كه به يانى بوويه وه بۆ پێغه مبه رم(صلی الله علیه وسلم ) باس كرد ئه ويش فه رمووى: ئه وه مه لائيكه بووه و گوێ يان لێت گرتووه ، ئه گه ر به رده وام بوويتايه له سه ر قورئان خوێندن تا به يانى ئه واخه ڵكى هه موو ده يان بينى، رَواهُ مُسْلِم (1856) .

حه وته م: هه ر ماڵێك قورئانى تێدا بخوێنرێت شه يتان له و ماڵه دا نامێنێت و دوور ده كه وێته وه لێى.

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (لا تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَإنَّ الشَّيْطَانَ يَنْفِرُ مِنْ الْبَيِتِ الَّذِي تُقْرَأ فِيهِ سُورَةُ الْبَقَرَةِ) رَواهُ مُسْلِم (1821) .واته : ماڵه كانتان مه كه ن به گۆڕستان به وه ى كه قورئانى تێدا نه خوێنن، چونكه به ڕاستى شه يتان له و ماڵه ڕاده كات كه سوره تى(الْبَقَرَةِ) ى تێدا ده خوێنرێت.

هه شته م: قورئان خوێن وه ك ميوه يه كى بۆن خۆشه .

پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى: (مَثَلُ الْمُؤْمِنِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كَمَثَل الأتْرُجَّةِ رِيحُهَا طَيَّبٌ وَطَعْمُهَا طَيَّبٌ وَمَثَلُ المْؤمِن الَّذِي لا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كمَثَل التَّمْرَةِ لا رِيحَ لهَا وَطَعْمُهَا حُلْوٌ، وَمَثَلُ المْنافِقِ الَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ مَثَلُ الرَّيْحَانَةِ رِيحُها طَيَّبٌ، وَطَعْمُهَا مُرٌ وَمَثَلُ الْمُنَافِقِ الَّذِي لا يَقْرَأُ الْقُرْآنَ كَمَثَل الْحَنْظَلَةِ لَيسَ لها رِيحٌ وَطَعْمُهَا مُرٌ) رَواهُ الْبُخَاريّ (5020).واته : وێنه ى ئه وباوه ڕداره ى كه قورئان ده خوێنێت، وه ك ميوه يه كى بۆن خۆشه و خواردنيشى خۆشه ، وه وێنه ى ئه و باوه ڕداره ى كه قورئان ناخوێنێت، وه ك خورما وايه بۆنى نيه و خواردنى خۆشه ، وه وێنه ى دووڕوو كه قورئان ده خوێنێت، وه ك ڕه يحانه وايه بۆنى خۆشه و خواردنى تاڵه ، وه وێنه ى دووڕوو كه قورئان ناخوێنێت، وه ك گوژاڵك وايه بۆنى نييه و خواردنيشى تاڵه .

نۆيه م: قورئان شيفاو چاره سه ره بۆ هه موو نه خۆشيه كى ده روونى و جه سته يى.

په روه ردگار ده فه رمووێت:(وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارً) [الإسراء 82].واته : ئێمه له قورئان ئايه ت و سوڕه تانێك داده به زێنين، كه ببێته هۆى شيفاو چاره سه ر بۆ نه خۆشيه ده روونى و جه سته يى كان، هه روه ها ڕه حمه ت و ميهره بانيشه بۆ باوه ڕداران، وه بۆ سته مكاران ته نها زيادكردنى زه ره رو زيان نه ، (هيچ به هره و سودێكى لێ نابينن)

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمينَ

وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ أجمَعين

(ئاماده كردنىمامۆستا. أبُوبَكْر أحمَـد)