پاداشتی یادی خوای گه‌وره

پاداشتی یادی خوای گه وره

بسم الله الرحمن الرحیم

الحمدلله و الصلاة والسلام على رسول الله و على اله و صحبه و من والاه ...
و بعد :

مسوڵمانى به ڕێز : گه ر ده ته وێ دڵێكى ئارام و ڕووناكت هه بێ ، گه ر ده ته وێ هه ست به چێژى ئيمان بكه يت ، گه ر ده ته وێ به بينينى خواى گه وره شاد بيت و ڕووبار و دره خت و كۆشكه كانى به هه شتت ده ست بكه وێت و حۆريه چاوگه شه كان ببن به هاوسه رت له به هه شتدا ، بۆ ده ستكه وتنى هه موو ئه و شتانه ڕێگايه كى ئاسان هه يه ئه ويش ( يادى خواى گه وره يه ) ، ئه و خوايه ى كه به جوانترين و ڕێكترين شێوه دروستى كردوويت ، پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) فه رموويه تى : " هيچ كرده وه يه كى ئاده ميزاد نيه وه كو ئه و كرده وه يه ـ يادى خواى گه وره ـ كه ڕزگارى بكات له سزاى خواى گه وره " . هه روه ها فه رموويه تى (صلی الله علیه وسلم ) : " نمونه ى ئه و كه سه ى كه زيكرى خوا ده كات وه ئه و كه سه ى كه زيكرى خوا ناكات وه كو نمونه ى زيندوو مردوو وايه " ( رواه البخاري : 11 / 175 ) . ( ابن تيمية ) فه رموويه تى : (( يادى خوا بۆ دڵ نمونه ى ئاو وايه بۆ ماسى ، ئه بێ حاڵى ئه و ماسيه چۆن بێت به بێ ئاو ؟ )) .

سووده كانى يادى خواى گه وره

1 . شه يتان دوور ده خاته وه و ڕسوا و پشت شكاوى ده كات .

2 . ده بێته هۆى ڕه زامه ندى خواى گه وره .

3 .ده بێته هۆى لابردنى خه م و خه فه ت له سه ر دڵه كان .

4 . ده بێته مايه ى خۆشى و به خته وه رى و دڵ فراوانى .

5 . ده بێته هۆى به هێزبوونى دڵ و جه سته .

6 . ده بێته هۆى زيادبوونى ڕزق و ڕۆزى .

7 . ده بێته هۆى ئه وه ى كه خواى گه وره يادت بكات . پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده فه رموێت : خواى گه وره فه رموويه تى " هه ركه سێك له نه فسى خۆيدا يادم بكات منيش له نه فسى خۆمدا يادى ده كه م ، وه هه ركه سێك له ناو كۆمه ڵێكدا يادم بكات له ناو كۆمه ڵێكى له وه باشتردا يادى ده كه م ( واته : له لاى مه لائيكه ت يادى ده كه م ) " .

8 . ده بێته هۆى سڕينه وه ى تاوانه كان .

9 . يادى خوا به ته نهايى له گه ڵ گرياندا ده تخاته ڕيزى ئه و حه وت كۆمه ڵه ى كه له ڕۆژى قيامه تدا له ژێر سێبه رى عه رشى خوادان ( مسلم ) .

هه ندێك له زيكره پاداشت زۆره كان

پێغه مبه رى خوا ( صلی الله علیه وسلم  ) فه رموويه تى :

1. " ئايا يه كێك له ئێوه ئه وه نده بێ ده سه ڵاته له ڕۆژێكدا هه زار چاكه به ده ست بهێنێت ؟ سه د جار ( سبحان الله ) بكات ، خواى گه وره هه زار چاكه ى بۆده نوسێت ، وه هه زار خراپه ى له سه ر لاده بات و ده يسڕێته وه " .
2. " هه ركه سێك چووه ناو بازاڕه وه بڵێت : ( لا اله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك و له الحمد ،
يحيى و يميت ، و هو حي لا يموت بيده الخير ، و هو على كل شيء قدير ) .
ئه وا خواى گه وره هه زار هه زار چاكه ى بۆ ده نوسێت ( واته : مليۆنێك ) ، وه هه زار هه زار خراپه ى له سه ر ده سڕێته وه ، وه هه زار هه زار پله به رز ده بێته وه ، وه خانوويه كى له به هه شتدا بۆ درووست ده كرێت " .

3. " خواى گه وره چوار وته ى هه ڵبژاردووه له هه موو وته كاندا : كه ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ن هه ر كه سێك بڵێت : ( سبحان الله ) بيست چاكه ى بۆ ده نوسرێت ، وه بيست خراپه شى له سه ر لاده چێت ، هه ركه سێك بڵێت ( الله أكبر ) هه مان شێوه يه ، هه ركه سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله ) هه مان شێوه يه ، وه هه ركه سێك بڵێت : ( الحمد لله رب العالمين ) له دڵ و ده روونى خۆيه وه ، سى چاكه ى بۆ ده نوسرێت ، وه سى خراپه شى له سه ر لاده چێت " .

4. " ئايا ده رگايه ك له ده رگاكانى به هه شتتان نيشان بده م ؟ ( لا حول و لا قوة إلا بالله ) يه ".
5. " بڵێ : ( سبحان الله ، الحمد لله ، لا اله إلا الله ، الله أكبر ) ، به هه ر وته يه كيان دره ختێكت بۆ ده نێژرێ له به هه شتدا " .

6. " هيچ مرۆڤێكى ( مسوڵمانێكى ) سه ر زه وى نيه كه بڵێت : ( لا اله إلا الله و الله أكبر و لا حول ولا قوة إلا بالله ) ، ئه بێته هۆى سڕينه وه ى خراپه كانى ، ئه گه ر به ئه ندازه ى كه فى سه ر ده رياش بێت " .

7 . هه ركه سێك بڵێت : ( سبحان الله العظيم و بحمده ) دارخورمايه كى له به هه شتدا بۆ ده نێژرێت " .

8 . " هه ركه سێك سه د جار بڵێت : ( سبحان الله و بحمده ) له ڕۆژێكدا ، خراپه كانى له سه ر لاده چێت ئه گه ر به ئه ندازه ى كه فى سه ر ده رياش بێت ".

9 . " ئايا فرمانێكتان پێ ڕابگه يه نم ئه گه ر كردتان ئه گه ن به وانه ى پێش خۆتان ، وه پێش ئه وانه ى دواى خۆتان ده كه ون ؟ له دواى هه موو نوێژێكى فه رزه وه ( 33 ) جار ( الحمد لله ) ، (33 ) جار ( سبحان الله ) ، (34 ) جار ( الله أكبر ) بكه ن " .

10 . " هه ركه سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( سبحان الله ) پێش خۆرهه ڵاتن ( واته : له دواى نوێژى به يانى يه وه ) ، وه پێش خۆر ئاوابوون ( واته له دواى نوێژى عه سره وه ) ، چاكتره له ( 100 ) وشتر بيكات به خێر ، وه هه ركه سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الحمد لله ) پێش خۆرهه ڵاتن و خۆرئاوابوون ، چاكتره له ( 100 ) ئه سپى ئاماده كراو بۆ جيهاد له پێناوى خواى گــــه وره دا ، وه هـــــــه ركه سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( الله أكبر ) چاكتره له ڕزگاركردنى ( 100 ) گه ردن ( به نده ) ، وه هه ركه سێك ( 100 ) جار بڵێت : ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، و هو على كل شيء قدير ) پێش خۆرهه ڵاتن و خۆرئاوابوون ، هيچ كه سێك له ڕۆژى قيامه تدا نايه ت كرده وه ى له كرده وه ى ئه م چاكتر بێت ، ته نها كه سێك نه بێت كه وه كو ئه م وتوويه تى ، يان له م زياترى خوێندبێت " ( صحيح الترغيب : 654 ) .

11 . " ئايا هه ندێك وشه ت فێر بكه م ئه گه ر بيڵێيت خواى گه وره له گوناهه كانت خۆش ده بێت ، ئه گه ر چى له گوناهه كانيشت خۆش بووبێت ( إذا قلتهن غفر الله لك ، و إن كنت مغفورا لك ) ، بڵێ : ( لا اله إلا الله العلي العظيم ، لا اله إلا الله سبحان الله رب السماوات السبع و رب العرش العظيم ، الحمد لله رب العالمين ) " .

12 . " هه ركه سێك بڵێت : ( لا اله إلا الله وحدة لا شريك له ، له الملك ، و له الحمد ، يحيى و يميت ، و هو على كل شيء قدير ) ده جار له دواى نوێژى مه غريبه وه ، خواى گه وره كۆمه ڵێك فريشته ى بۆ ده نێرێت كه بيپارێزێت له شه يتانه كان هه تاكو به يانى ، وه ده چاكه ى ڕزگاركه رى ( موجبـات ) بــــــــۆ ده نوسێت ، وه ده گوناهى گـــه وره و لــــــه ناوبه رى ( الموبقات ) له سه رده سڕێته وه ، وه پاداشتى ده به نده ى بڕوادارى ڕزگاركراوى بۆ ده نوسرێت " .

13 . " له مرۆڤدا ( 360 ) جومگه هه يه ، له سه ر هه ر يه كێكيان هه موو به يانيه ك له هه موو ڕۆژێكدا خێرێك هه يه بيكات ، هه موو نوێژێك خێرێكه ، ڕۆژوويش خێرێكه ، حه جيش خێرێكه ، ( سبحان الله ) خێرێكه ، ( الحمـد لله ) خێرێكه ، دوو ڕكات نوێژى چێشته نگاو ـ الضحى ـ به سه له جياتى ئه مانه " .

14 . " هه ركه سێك نوێژى چێشته نگاو چوار ڕكات بكات ، پێش نوێژى نيوه ڕۆ چوار ڕكات بكات ، ماڵێكى له به هه شتدا بۆ دروست ده كرێت " .

15 . " هه ركه سێك چوار ڕكات نوێژ پێش نوێژى نيوه ڕۆ و چوار ڕكات دواى نوێژى نيوه ڕۆ بكات ، خواى گه وره له ئاگرى دۆزه خ ده يپارێزێت " .

16 . " هه ركه سێك له ڕۆژێكدا ( 12 ) ڕكات نوێژى سوننه ت بكات ماڵێكى بۆ دروست ده كرێت له به هه شتدا : چوار ڕكات پێش نيوه ڕۆ و دوو ڕكات له دواى ، دوو ڕكات دواى مه غريب ، دوو ڕكات دواى عيشا ، دوو ڕكات پێش نوێژى به يانى " .

17 . " دوو ڕكات سوننه تى پێش نوێژى به يانى چاكتره له دونيا و ئه وه شى تێيدايه " ( رواه مسلم و الترمذي ) .

18 . " نوێژى سوننه ت كه سێك كه ده يكات و كه س نايبينێت خێرى ( 25 ) نوێژى هه يه كه له به رچاوى خه ڵك ده يكات " .

19 . " هه ركه سێك ( 10 ) جار ( قل هو الله أحد ) بخوێنێت خواى گه وره ماڵێكى له به هه شتدا بۆ دروست ده كات " .

20 . " خوێندنى سوره تى ( قل هو الله أحد ) خێرى سێ يه كى قورئانى هه يه ، وه سوره تى ( قل يا أيها الكافرون ) خێرى چوار يه كى قورئانى هه يه " ( صحيح الترغيب : 582 ) .

21 . " هه ركه سێك سوره تى ( الكهف ) له ڕۆژى هه ينيدا بخوێنێت ڕووناكيه ك نێوان هه ردوو هه ينيه كه ى بۆ ڕۆشن ده كاته وه " .

22 . " هاوبه ش بڕياردان بۆ خواى گه وره له ناو ئێوه دا له ڕۆيشتنى مێرووله ناديارتره ، با شتێكتان فێر بكه م ئه گه ر كردتان له شيركى گه وره و بچووك دوورتان ده خاته وه : بڵێيت : ( اللهم إني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم ، وأستغفرك لما لا أعلم ) " واته : خوايه په نات پێ ده گرم له و شيركانه ى كه ده يزانم وه په نات پێ ده گرم له وانه ى كه نايزانم .

23 . " هـــه ركــه سێك خــــواردنێكى خــــواردبێت ئينجا وتبێتى : ( الحمدلله الذى أطعمنى هذا الطعام و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة ) خواى گه وره له گوناهه كانى پێشووى خۆش ده بێت ، وه هه ركه سێك پۆشاكێكى له به ر كردبێت و وتبێتى : ( الحمد لله الذي كساني هذا و رزقنيه من غير حول مني و لا قوة ) ، خواى گوره له گوناهى پێش و پاشى خۆش ده بێت " .

24 . " هه ركه سێك داواى لێخۆش بوون بكات بۆ بڕوادارانى پياوان و ئافره تان ( واته بلێت : خوايه له بڕوادارانى پياوان و ئافره تان خۆشبه ) ، خواى گه وره به ئه ندازه ى هه موو پياو و ئافره تێكى بڕوادار چاكه ى بۆ ده نوسێت " .

25 . " هه ركه سێك كاتێك به يانى ده كاته وه ( واته : دواى نوێژى به يانى ) ده جار سڵاواتم له سه ربدات ، وه كاتێك ئێواره دێت ( واته : دواى نوێژى عه سر ) ده جار ، ئه وا به ر شه فاعه تى من ده كه وێت له ڕۆژى دواييدا " .

26 . " هه موو دوعايه ك وه رناگيرێت تاوه كو سڵاوات نه ده يت له سه ر پێغه مبه ر ( صلی الله علیه وسلم ) " . - له و شوێنانه ى كه ناوى سه رچاوه ى فه رمووده كه نه براوه له كتێبى ( ترتيب أحاديث صحيح الجامع الصغير و زيادته ـ الحافظ جلال الدين السيوطي / حققه : الشيخ العلامة محمد ناصرالدين الألباني ) فه رمووده كه وه رگيراوه .

و الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

ئامادهکردنی مامۆستا ادریس محمود

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude%2022.gif