غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا تاوانه‌ و مووچه‌ى داهاتوويش حه‌رام ده‌كات

غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا تاوانه‌ و مووچه‌ى داهاتوويش حه‌رام ده‌كات

الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، وبعد :

يه‌كێك له‌ ديارده‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌م سه‌رده‌مه‌دا بريتىيه‌ له‌ (غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا) له‌ تێكڕاى قۆناغه‌كانى خوێندندا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاييه‌وه‌ تاوه‌كو ته‌نانه‌ت ماسته‌ر و دكتۆرايش!!! ئه‌مه‌ش يه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى زۆر بوونى كۆلكه‌ شه‌هاده‌دار !!! وه‌ ده‌رهێنان و به‌ ده‌ست خستنى (شه‌هاده‌ى عولوج و ساخته‌) به‌شێكى به‌رچاوه‌ له‌و ديارده‌يه‌ ، وه‌ كه‌سانى وا ده‌بينرێت خاوه‌ن شه‌هاده‌ن كه‌ چى خوێنده‌واريش نين !!

به‌ داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا خوودى به‌ ده‌ست خستنى بڕوانامه‌ (شه‌هاده‌) بووه‌ته‌ ئامانج ئه‌گه‌ر چى زانست و زانياريشى له‌گه‌ڵ دا نه‌بێت !! وه‌ به‌ داخه‌وه‌ بۆ گه‌يشتن به‌م ئامانجه‌ش ڕێگا و وه‌سيله‌ى نه‌ڕاوه‌يش ده‌گيرێته‌به‌ر چونكه‌ به‌ لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌يه‌وه‌ (الغاية تُبرر الوسيلة) واته‌ : گه‌يشتن به‌ ئامانج هه‌موو ڕێگايه‌ك ڕێپێدراو ده‌كات ، ئه‌مه‌ش بنامه‌ى كارى جووله‌كه‌كانى كۆن و نوێيه‌ نه‌ك موسڵمانان .. بۆيه‌ :

* غه‌ش و ساخته‌كارى له‌ ئيسلامدا تاوانێكى گه‌وره‌ و مه‌ترسيداره‌ :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوا لێبێت ) أَنَّ رَسُولُ اللَّهِ () قَالَ : ((مَنْ غَشَّ فَلَيْسَ مِنَّا)) [صحيح مسلم رقم : (279) وصحيح سنن الترمذي رقم : (1315) واللفظ له]. واته‌ : هه‌ركه‌سێك غه‌ش و ساخته‌كارى بكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێمه‌ى موسڵمانان نى يه‌ .

* مووچه‌ و داهاتى بڕوانامه‌ى به‌ غه‌ش ده‌ستخراو حه‌رامه‌ :

ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه‌ به‌ (غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا) قۆناغه‌كانى خوێندن به‌ ڕێده‌كه‌ن و به‌و ڕێگايه‌ بڕوانامه‌ به‌ ده‌ست دێنن و دواتر ده‌بن به‌ فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ند و مووچه‌ى پێ وه‌رده‌گرن ئه‌وا بــا بزانن كه‌ مووچه‌ و راتبه‌كانيان حه‌رامى تێكه‌ڵ ده‌بێت ، بۆيه‌ پێويسته‌ خوێندكاران ئاگايان له‌ ئيستا و داهاتووى خۆيان و خێزان و ماڵ و منداڵيان بێت :

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (ڕه‌زای خوا لێبێت ) قَالَ : رَسُولُ اللَّهِ () قَالَ : ((إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّبَاً ، وَإِنَّ اللَّهَ أَمَرَ الْمُؤْمِنِينَ بِمَا أَمَرَ بِهِ الْمُرْسَلِينَ فَقَالَ : ( يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ) [الـمؤمنون 51] ، وَقَالَ : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ  ) [البقرة 172] ، ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ يَا رَبِّ يَا رَبِّ ، وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ وَغُذِيَ بِالْحَرَامِ فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لَـهُ)) [صحيح مسلم رقم : (2343)]. واته‌ : به‌ڕاستى خوا پاكــه‌ و پاكــيش نه‌بێت قه‌بوڵى ناكات ، وه‌ به‌ڕاستى خوا فه‌رمانى كردووه‌ به‌ ئيمانداران به‌وه‌ى كه‌ فه‌رمانى كردووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و فه‌رموويه‌تى : (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ران له‌وه‌ى كه‌ پاك و حه‌ڵاڵه‌ بخۆن و كرده‌وه‌ى چاكه‌ بكه‌ن به‌ڕاستى من زانام به‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجاميان ده‌ده‌ن) ، وه‌ فه‌رموويه‌تى : (ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌ بخۆن له‌و رزقه‌ پاك و حه‌ڵاڵانه‌ى كه‌ به‌نيسبمان كردوون) ، ئه‌نجا باسى پياوێكى كرد كه‌ سه‌فه‌رێكى دور و درێژ ده‌كات و سه‌ر و ريشى تێكچووه‌ و تۆزاوى يه‌ و هه‌ردوو ده‌ستى درێژ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسمان و ده‌ڵێت : ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌ى په‌روه‌ردگار ، به‌ڵام خواردنى حه‌رامه‌ و خواردنه‌وه‌شى حه‌رامه‌ و پۆشاكيشى حه‌رامه‌ و به‌ حه‌راميش په‌روه‌رده‌كراوه‌ و تێركراوه‌ ئيتر له‌ كوێ و چۆن وه‌ڵامى كه‌سى وا ده‌درێته‌وه‌ و دوعاى گيرا ده‌بێت ؟!

* فه‌تواى زانايان سه‌باره‌ت به‌ (غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا) وه‌ سه‌باره‌ت به‌ (وه‌رگرتنى وه‌ڵامى پرسياره‌كان له‌ قوتابيانى تر يان له‌ مامۆستايانى چاودێر) وه‌ سه‌باره‌ت به‌ (مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌ غه‌ش كردن بڕوانامه‌يان ده‌ست خستوه‌) :

سُئِلَ الشيخ ابن باز الـمُفتي العام للمملكة العربية السعودية :

 (س / ما حكم الغش في الامتحانات الدراسية ؟

ج / الغش محرم ، لأنَّ النبي () يقول : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) [صحيح مسلم رقم : (101)]. وهذا عام يشمل الامتحانات وغيرها) [مجلة البحوث الإسلامية العدد 55 ص : (89)]. واته‌ : غه‌ش كردن حه‌رامه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : "هه‌ركه‌سێك غه‌شمان لـێبكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێمه‌ى موسڵمانان نى يه‌" ، ئه‌مه‌ش گشتى يه تاقيكرنه‌وه‌كان و جگه‌ له‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ .

وسُئِلَ الشيخ ابن باز الـمُفتي العام للمملكة العربية السعودية :

(س / الغش في الاختبارات الدراسية إذا كان المدرس على علم بذلك ؟

پ / ئايا (غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كانى خوێندندا) چۆنه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستاكه‌ش به‌وه‌ بزانێت و ئاگادار بێت ؟

ج / الغش محرم في الاختبارات ، كما أنه محرم في المعاملات ، فليس لأحد أن يغش في الاختبارات في أي مادة ، وإذا رضي الأستاذ بذلك فهو شريكه في الإثم والخيانة) [مجموع فتاوى الشيخ ابن باز : (6 / 423)] . واته‌ : (غه‌ش كردن له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا) حه‌رامكراوه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن له‌ مامه‌ڵه‌كردنه‌كانيشدا حه‌رامكراوه‌ ، بۆ هيچ كه‌سێك نى يه‌ غه‌ش بكات له‌ تاقيكرنه‌وه‌كاندا له‌ هه‌ر ماده‌ و وانه‌يه‌كدا ببێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستا به‌وه‌ رازى ببێت ئه‌وا ئه‌ويش شه‌ريك و هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵيدا له‌ تاوان و خيانه‌ت كردندا .

وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء :

(س / ما حكم من يغش في امتحانات الدراسة كمواد الكيمياء والطبيعة ؟

پ / ئايا حوكمى ئه‌و كه‌سه‌ چىيه كه‌ له‌ (تاقيكرنه‌وه‌كانى خوێندندا) غه‌ش ده‌كات وه‌كو ماده‌كانى كيميا و سروشت ؟

ج / الغش حرام في امتحانات الدراسة أو غيرها، وفاعله مرتكب كبيرة من كبائر الذنوب؛ لما ثبت عنه () أنه قال: ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) ، ولا فرق في ذلك بين كون الـمواد الدراسية دينية أو غير دينية) [الفتوى رقم : (5221)] . واته‌ : غه‌ش كردن (له‌ تاقيكرنه‌وه‌كانى خوێندن) يان جگه‌ له‌وه‌ش حه‌رامه‌ ، وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ غه‌ش ده‌كات تاوانێكى گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانى ئه‌نجامداوه‌ ، له‌به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر ()كه‌ فه‌رموويه‌تى : "هه‌ركه‌سێك غه‌شمان لـێبكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێمه‌ى موسڵمانان نى يه‌" ، وه‌ له‌مه‌دا جياوازى نى يه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ى كه‌ بابه‌ته‌كانى خوێندن دينى و ئاينى بێت يان غه‌يره‌ دينى و ئاينى بێت .

وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء : س / هل يجوز الغش من وراء المدرس أو المدرسة في أيام الاختبارات؟ سواء كان من الطالب الثاني أو من أوراق مخصوصة ؟ وهل يصح إذا طلبني أحد التلاميذ في سؤال أعطيه الإجابة أم لا ؟

پ / ئايا غه‌ش كردن له‌ پشت مامۆستاى پياو يان ئافره‌ته‌وه‌ دروسته‌ له‌ ڕۆژه‌كانى تاقيكرنه‌وه‌دا ؟ چ له‌ قوتابى دووه‌مه‌وه‌ بێت يان له‌ په‌ڕه‌ى تايبه‌تدا ؟ وه‌ ئايا دروسته‌ ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ قوتابيه‌كان له‌ پرسيارێكدا داواى لێكردم منيش وه‌ڵامه‌كه‌ى پێبده‌م يان نـــا ؟

ج /  حديث : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) صحيح ، وهو عام يشمل الغش في البيع والشراء ... وفي اختبار المدارس والمعاهد ونحوها، سواء كان نقلًا من الكتب أم أخذًا عن التلاميذ أم إعطاءً لهم كلامًا أم عن طريق الكتابة وتناقلها بينهم) [الفتوى رقم : (3515)] . واته‌ : فه‌رمووده‌ى "هه‌ركه‌سێك غه‌شمان لـێبكات ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێمه‌ى موسڵمانان نى يه‌" صه‌حيح و راسته‌ ، وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ گشتىيه و غه‌ش كردن له‌ كڕين و فرۆشتن و ... تاقيكرنه‌وه‌كانى قوتابخانه‌ و په‌يمانگا و هاوشێوه‌كانيانيش ده‌گرێته‌وه‌ ، چ نقڵ كردنى وه‌ڵامه‌كه‌ له‌ كتێبه‌وه‌ بێت يان له‌ قوتابيه‌كانه‌وه‌ وه‌ريبگرێت يان به‌ قسه‌ پێيان بوترێت يان له‌ ڕێگه‌ى نووسينه‌وه‌ و گواسته‌نه‌وه‌ى له‌ نێوانياندا بێت يه‌كسانه‌ .

وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء :

(س / بعض الشباب المسلم يطالع كتبه ودروسه المقررة له وإنه ينسى ، وإنه إذا أنسي في الامتحان وجلس بجانبه صديق له يعطي له الأجوبة الصحيحة ، وهو لا يحب الكسل رغم كل الجهود التي يبذلها كأنه لا يجدي شيئا من المراجعة ، فالبعض يراجع شيئا فقط وتروه أحسن مائة في المائة من الثاني الذي يكد ويراجع ، وفي الأخير لا يستوعب أي شيء ، فماذا يفعل ؟ إذا لم يساعده صديقه فإنه سيرسب لا محالة .. فهل هذه المساعدة بين الصديقين في الامتحان تعتبر غشا ؟ قال الرسول () : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) وضحوا لنا هذه النقطة جزاكم الله خير الجزاء .

پ / [به‌ كورتى واته‌] : قوتابيه‌ك سه‌عى ده‌كات و خۆى ماندوو ده‌كات به‌ڵام له‌ كاتى تاقيكرنه‌وه‌دا زانياريه‌كانى له‌بير ده‌چێته‌وه‌ .. ئايا ئه‌گه‌ر براده‌ره‌كانى وه‌ڵامه‌ ڕاسته‌كه‌ى پێ بڵێن ئه‌مه‌ش به‌ غه‌ش كردن داده‌نرێت ؟

ج / يعتبر ذلك غشا وهو حرام للحديث المذكور في السؤال ، ولخطره على التعليم وهبوطه بمستواه ، ونشره الفوضى فيه ، وضرره بالمجتمع الذي سيعمل فيه، ويتحمل مسئولية ما يناط به من مصالح الأمة، ومع ذلك وغيره فهو داخل في عموم الحديث المذكور : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) ، وعلى المسلم الرشيد أن ينظر إلى المصلحة العامة، ويؤثرها على المصلحة الجزئية الخاصة ، مع أنها في هذه المسألة الجزئية مصلحة ظاهرًا، ولكنها في الحقيقة مضرة بـمن نجح غشا وغيره ممن قد يتولى شؤون الأمة) [الفتوى رقم : (6290)] . واته‌ : به‌ڵێ ئه‌وه‌ش به‌ غه‌ش كردن داده‌نرێت و حه‌رامه‌ له‌به‌ر ئه‌و فه‌مووده‌يه‌ى كه‌ باسكراوه‌ له‌ پرسياره‌كه‌دا ، وه‌ له‌به‌ر مه‌ترسى غه‌ش كردن له‌سه‌ر خوێندن و دابه‌زاندنى ئاستى زانستى و بڵابوونه‌وه‌ى به‌ره‌ڵايى تێيدا ، وه‌ له‌به‌ر زيان و زه‌ره‌ر گه‌ياندنى به‌و كۆمه‌ڵگايه‌ى كه‌ غه‌شى تێدا ده‌كرێت ... وه‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕاستيدا زه‌ره‌رى تێدايه‌ بۆ خوودى ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ به‌ غه‌ش ناحيج ده‌بێت ..

وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء :

س / هل إملاء المدرسين الإجابة للطلبة في وقت الامتحان حلال أم لا ؟ وهل هذا يسمى غشا مع ذكر الدليل ؟

پ / ئايا وه‌ڵام وته‌نه‌وه‌ به‌ قوتابيان له‌ لايه‌ن مامۆستايانه‌وه‌ له‌ كاتى تاقيكردنه‌وه‌دا حه‌ڵاڵه‌ يان نــا ؟ وه‌ ئايا ئه‌مه‌ ناوده‌نرێت غه‌ش له‌گه‌ڵ باسكردنى به‌ڵگه‌دا ؟

ج / إملاء المراقبين الأجوبة على الطلاب في الاختبار من الغش والخيانة، وفيه مفسدة للأخلاق، ومضرة للأمة في نهضتها الثقافية، وهبوط في مستوى التعليم، وضعف في تحمل المسئولية، والقيام بواجبها، وذلك حرام كسائر أنواع الغش؛ لعموم حديث : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) [الفتوى رقم : (9289)] . واته‌ : وه‌ڵام وته‌نه‌وه‌ى مامۆستايانى چاودێر بۆ قوتابيان له‌ كاتى تاقيكردنه‌وه‌دا به‌شێكه‌ له‌ غه‌ش و خيانه‌ت كردن ، وه‌ تێكدان و گه‌نده‌ڵ كردنى ئه‌خلاق و ڕه‌وشتيشى تێدايه‌ ، وه‌ زيانيش ده‌گه‌يه‌نێت به‌ كۆمه‌ڵگا له‌ بوارى بوژانه‌وه‌ى ڕۆشنبيرييدا، وه‌ له‌ بوارى دابه‌زينى ئاستى خوێندنيشدا، وه‌ له‌ بوارى لاوازكردنى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسيارێتى و هه‌ستان به‌ ئه‌ركه‌كانيشدا ، وه‌ ئه‌وه‌ش حرامه‌ وه‌كو هه‌موو جۆره‌كانى ترى غه‌ش كردن ، له‌به‌ر گشتێتى فه‌رمووده‌ى : "هه‌ركه‌سێك غه‌شمان لـێ بكات ..." .

وسُئِلَت اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء :

(س / إنني أعمل بمكتبة قرطاسية، ويأتيني بعض الطلبة من المدارس المتوسطة والثانوية، ويطلبون مني عمل بحوث في بعض المواد أو المواضيع التي يطلب منهم مدرسوهم بالمدرسة؛ تحت دعوى أن ليس عندهم وقت، أو أن ليس لديهم مراجع للبحث، وأقوم بعمل تلك البحوث لهم مقابل أجر نقدي، وقد تكلم معي بعض الإخوة الصالحين وقال لي: إن ذلك لا يجوز؛ حيث إنه يعد من باب الغش، وقد سألت بعض مشايخنا، فأفتاني بعضهم بأن ذلك ليس به شيء؛ حيث إن المدرسين يعلمون بذلك، ويعطونهم الدرجات على ذلك، وكذلك إن هذه البحوث لا تتضمن أمورًا تخالف العقيدة الصحيحة، وإنها في مواد ليست شرعية، كالاقتصاد والإدارة وغيرها، ولما رأيت أن في الأمر اختلاف بين رافض ومحرم لذلك الأمر وبين مؤيد له؛ قلت: يجب أن أرسل لسماحتكم أستفتيكم في هذه المسألة، ورغبة منا أن يكون كسبنا حلالًا.

ج / عمل البحث المطلوب من الدارس في المدارس الحكومية أو غيرها واجب دراسي، له أهداف: من تمرين الطالب على البحث، والتعرف على المصادر، ومعرفة مدى قدرته على استخراج المعلومات، وترتيبها.. إلى آخر ما يهدف إليه طلب إعداد البحث؛ لهذا فإن قيام بعض المدرسين أو غيرهم بذلك نيابة عن الطالب، مقابل أجرة أو بدون أجرة، هو عمل محرم، والأجرة عليه كسب حرام لـما فيه من الغش والكذب والتزوير، وهذا تعاون على الإثم، والله سبحانه يقول: وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ  وقال () : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) ، والخلاصة: إنه لا يجوز للطالب الاستنابة في عمل البحث عنه، ولا يجوز لأحد عمله نيابة عنه في السر، ولا أخذ الأجرة عليه) [الفتوى رقم : (17577)] .

[به‌ كورتى واته‌] : ئاماده‌كردنى (ڕاپۆرت) و (به‌حث) له‌ لايه‌ن هه‌ركه‌سێكى تره‌وه‌ بۆ خوێندكار غه‌ش و درۆ و ته‌زوير و ساخته‌كاريه‌ .. ئه‌مه‌ش دروست نى يه‌ چونكه‌ هاوكارى كردنه‌ له‌سه‌ر تاوان .

وسُئِلَ الشيخ عطية صقر مفتـي الأزهر : (س / ما حكم الدين في محاولات الطلاب للغش أثناء الامتحانات ، وهل يجوز للملاحظين أن يساعدوهم نظرا لصعوبة الامتحان ؟

پ / ئايا حوكمى دين چىيه سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵدانى خوێندكاران بۆ غه‌ش كردن له‌ كاتى تاقيكردنه‌وه‌كاندا ؟ وه‌ ئايا دروسته‌ چاودێره‌كان يارمه‌تيان بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ تاقيكردنه‌وه‌كه‌ قورس و گرانه‌ ؟

ج / من المقرر أن الغش في أي شيء حرام ، والحديث واضح في ذلك : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) رواه مسلم ، وهو حكم عام لكل شيء فيه ما يخالف الحقيقة ، فالذي يغش ارتكب معصية ، والذي يساعده على الغش شريك له في الإثم ، ولا يصح أن تكون صعوبة الامتحان مبررة للغش ، فقد جعل الامتحان لتمييز المجتهد من غيره ، والدين لا يسوي بينهما في المعاملة ، وكذلك العقل السليم لا يرضى بـهده التسوية ، قال تعالى : ( أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ الْمُتَّقِينَ كَالْفُجَّارِ )  [ص 28] ، وبخصوص العلم قال :( قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَالَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ )[الزمر 9] .

وانتشار الغش في الامتحانات وغيرها رذيلة من أخطر الرذائل على المجتمع ، حيث يسود فيه الباطل وينحسر الحق ، ولا يعيش مجتمع بانقلاب الموازين الذي تسند فيه الأمور إلى غير أهلها ، وهو ضياع للأمانة ، وأحد علامات الساعة كما صح في الحديث الشريف .

والذي تولى عملا يحتاج إلى مؤهل يشهد بكفاءته، وقد نال الشهادة بالغش يحرم عليه ما كسبه من وراء ذلك ، وكل لحم نبت من سحت فالنار أولى به وقد يصدق عليه قول الله تعالى : ( لَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَا أَتَوْا وَيُحِبُّونَ أَنْ يُحْمَدُوا بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا فَلَا تَحْسَبَنَّهُمْ بِمَفَازَةٍ مِنَ الْعَذَابِ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )   [آل عمران 188] .

[به‌ كورتى واته‌] : غه‌ش كردن حه‌رامه‌ له‌ هه‌موو شتێكدا .. وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ غه‌ش ده‌كات تاوانى ئه‌نجامداوه‌ .. وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ يارمه‌تى ده‌دات بۆ غه‌ش كردن شه‌ريك و هاوبه‌شيه‌تى له‌ تاواندا .. وه‌ قورس و گرانى تاقيكردنه‌وه‌ نابێته‌ بيانو بۆ غه‌ش كردن چونكه‌ تاقيكردنه‌وه‌ دانراوه‌ بۆ جياكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ سه‌عى ده‌كه‌ن له‌ ته‌مبه‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌مه‌كان .. وه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى غه‌ش كردن له‌ده‌ستدانى ئه‌مانه‌ته‌ و يه‌كێكه‌ له‌ نيشانه‌كانى ئاخرزه‌مان .. وه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ غه‌ش كردن شه‌هاده‌ به‌ ده‌ست بێنێت ئه‌وا ئه‌و پاره‌يه‌ى كه‌ به‌و شه‌هاده‌يه‌ ده‌ستى ده‌كه‌وێت حه‌رامه‌ ، وه‌ هه‌ر گۆشتێكى له‌ش به‌ حه‌رام بڕويت ئه‌وا ئاگر شايسته‌يه‌تى ..

وسُئِلَ الشيخ ابن العثيمين : (س / حكم الغش في اختبار مادة اللغة الإنجليزية:

السؤال: فضيلة الشيخ! وفقكم الله ورعاكم: تعلمون أن الاختبارات على الأبواب، وبعض الطلاب يستحلون الغش في اختبار مادة الإنجليزي ويقولون: هذه لغة الكفار ولا يجوز تعلمها، فما حكم ذلك؟ وهل للمدرس أن يغض النظر عن الغش في هذه المادة؟ ثم من سبق له الغش في هذه المادة معتقداً حل ذلك ماذا عليه الآن؟ وهل المال الذي يدخل عليه من شهادته فيه شيء من الحرام؟ أفيدونا وفقكم الله.

ج / الامتحان ويقال له: الاختبار، معناه أن الطالب يختبر لينظر مدى تحصيله في هذا العام الدراسي، وينبني على ذلك أن يعطى شهادة يجتاز بها هذه المرحلة إلى المرحلة التي تليها، سواء كان من الابتدائي إلى المتوسط أو من المتوسط إلى الثانوي، أو من الثانوي للجامعة، أو من الجامعة للدراسات العليا، أو كان من سنة إلى سنة في كل مرحلة هذه الشهادة، وإذا كان كذلك فإنه لا يحل للطالب أن يغش فيها؛ لقول النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم : ((مَنْ غَشَّنا فَلَيْسَ مِنَّا)) وهذا عام في كل غش؛ ولأن ولاة الأمر رتبوا على هذه الشهادات أشياء معينة كالرواتب والمراتب .. وما أشبه ذلك، فكيف يمكن أن تنال هذه الرواتب وهذه المكافآت والمراتب وهي السلم الوظيفي ؟ كيف يحل لك أن تأخذ هذه المراتب أو هذه الرواتب وأنت لـم تبلغ ما تستحقه بهذه المراتب إلا بالغش؟ فنقول: الغش حرام، حتى في اللغة الإنجليزية .. الغش حرام؛ لأن ولاة الأمور قرروها، وجعلوا من شروط اجتياز هذه المرحلة أن تجيد هذه اللغة ، وأما قوله: إنها لغة الكفار فهذا غير صحيح، فكم من أناس مسلمين لغتهم الإنجليزية، كل المسلمين الذين يتكلمون باللغة الإنجليزية في جميع أقطار الدنيا كلهم مسلمون، واللغة لا صنع للإنسان فيها، وإن كنا نرى كما هو واقع أن اللغة العربية أفضل اللغات وأشرفها؛ لأنها لغة القرآن الكريم ولغة سيد المرسلين عليه الصلاة والسلام، لكن هذه لغة عالمية مشهورة يتكلم بها المسلم والكافر، ثم هي مقررة عليك حتى وإن كانت لغة الكفار، فإنك ربما تحتاجها في يوم من الأيام، أنا أتَمنَى أني أعرف هذه اللغة؛ لأني وجدت فيها مصلحة كبيرة، يأتي رجل ليسلم بين يديك فلا تستطيع أن تتفاهم معه، وترى مسلماً يخل في أشياء من واجبات الدين في الصلاة، أو في الصوم، أو في الزكاة، أو في الحج، أو في غير ذلك فلا تستطيع أن تتكلم معه؛ ولهذا أمر النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم زيد بن ثابت أن يتعلم لغة اليهود؛ اللغة العبرية؛ حتى إذا جاءت الكتب من اليهود يقرأها زيد ويكتب ردها ، فلا يمكن أن ينكر الآن مدى احتياج الناس إلى تعلم اللغة الإنجليزية، وأنها قد تكون وسيلة بالغة للدعوة إلى الله عز وجل ، افرض أنك في مجتمع لا يعرف إلا اللغة الإنجليزية سواء كان إنجليزياً أو غير إنجليزي، كيف تدعو إلى الله؟ هل يمكن أن تدعو بالإشارة؟ مهما بلغت من الإشارة لا تستطيع أن تدله أو تدعوه كما تدعوه بالعبارة ، فهذا التصور تصور غير صحيح ، وصحيح أنه لا يمكن أن نقول للناس الذين منَّ الله عليهم باللغة العربية: انتقلوا إلى اللغة الإنجليزية، أو إلى اللغة الفارسية أو الأردية أو غيرها، لا نرى أن الإنسان يتخطى اللغة العربية إلى لغة أخرى، فيجعلها هي لغة التخاطب والتفاهـم، لكن كونه يتعلم لغة الغير لأجل الدعوة إلى الله  عز وجل أو للمصالح الدنيوية التي ليست حراماً فلا أحد ينكره أبداً.  المهم أن الغش في اللغة الإنجليزية في الاختبار حرام، ولا يجوز للمصحح أن يتهاون في ذلك أيضاً، بل الواجب عليه أن يعامل الإجابة في اللغة الإنجليزية كما يعامل الإجابة في غيرها من مواد الدراسة ولا فرق ، وأما كون الإنسان ينجح بالغش ثم يتوصل بذلك النجاح المغشوش الهزيل الرديء إلى مرتبة من المراتب فإننا نرى أن ذلك خطر على أكله وشربه الذي استفاده من الراتب المقرر على النجاح في هذه المرحلة، ونرى أن الإنسان يجب عليه إذا تمكن أن يعيد الاختبار مرة ثانية على وجهٍ صحيح فليفعل، هذا إذا كان الغش في الشهادة التي ترتب عليها هذا الراتب ، أما إذا كان في أثناء الدراسة فهذا إذا تاب إلى الله وكان آخر مرحلة نال الشهادة بها على وجه صحيح، فنرجو أن الله سبحانه وتعالى يتوب عليه، وأنه لا حرج عليه فيما يأخذ من الراتب بناءً على هذه الشهادة، فإذا قال: إنه غش في آخر شهادة نال بها هذا الراتب، ولا يمكنه أن يعيد الاختبار؛ لأنه جبان لا يستطيع أن يصرح، فإني أرجو إذا كانت الوظيفة التي يشغلها لا علاقة لها فيما غش فيه أرجو أن يكون ذلك توبة صحيحة) [فتوى ضمن : سلسلة لقاءات الباب المفتوح] .

[به‌ كورتى واته‌] : غه‌ش كردن له‌ تاقيكردنه‌وه‌ى ماده‌ى ئينگليزيشدا حه‌رامه‌ .. وه‌ ئه‌و بيانوه‌يش كه‌ ده‌ڵێن (ئينگليزى زمانى بێ باوه‌ڕه‌كانه‌ و دروست نى يه‌ فێرى ببيت) وانى يه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ زمانێكه‌ موسڵمانانيش قسه‌ى پێده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌ندێك جار فێربوونى ده‌بێته‌ ڕێگا و وه‌سيله‌يه‌ك بۆ بانگه‌وازكردن بۆ لاى خوا  .. وه‌ ئه‌و مووچه‌ و راتبه‌ش كه‌ به‌ هۆى شه‌هاده‌يه‌كه‌وه‌ وه‌ريده‌گرێت كه‌ به‌ غه‌ش كردن به‌ ده‌ستى هێناوه‌ چۆن حه‌ڵاڵ ده‌بێت ؟!!!  

* مامۆستايان و به‌خێوكارى خوێندكارانيش به‌رپرسيارن : ((كُلُّكُمْ رَاعٍ وَمَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ : فَالإِمَامُ رَاعٍ وَهْوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ ، وَالرَّجُلُ فِي أَهْلِهِ رَاعٍ وَهْوَ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِهِ)) :

ــ به‌ڕاستى مامۆستايانى تێكڕاى قۆناغه‌كانى خوێندن هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاييه‌وه‌ (بنه‌ڕه‌تيه‌وه‌) تاوه‌كو ئاماده‌يى و ديبلۆم و به‌كالۆريوس و ماسته‌ر و دكتۆراش هه‌ر هه‌موويان به‌رپرسيارن له‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پێ گه‌ياندنى نه‌وه‌كانى داهاتوو به‌ شێوازێكى پاك و چاك و ڕاست و روون و ڕه‌سه‌ن .. بۆيه‌ نابێت ڕێگه‌ بده‌ن به‌ هيچ خوێندكارێك غه‌ش بكات و به‌ غه‌ش كردن قۆناغه‌كانى خوێندن تێ په‌ڕێنێت و شه‌هاده‌ و پله‌ى ناشايسته‌ى پێ بدرێت و دواتريش ببێته‌ بار به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ وه‌كو ئه‌م ڕۆژگاره‌ى ئێستا !!!

هه‌روه‌ها به‌خێوكارى خوێندكارانيش به‌رپرسيارن له‌م بواره‌دا و ده‌بێت ئه‌وانيش چاودێرى منداڵه‌كانيان بكه‌ن و ڕێنماييان بكه‌ن بۆ كارى پاك و چاك و ڕاست و روون و ڕه‌سه‌نى بێ غه‌ش .

(ئاماده‌كردنى مامۆستا : محمد عبدالرحمن لطيف / كه‌لار : مزگه‌وتى شێخ إبراهيم)