باسىێکی زۆرگرنگ له‌چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی ڕوكنه‌كانى حه‌ج

باسىێکی زۆرگرنگ له چۆنیه تی ئه نجام دانی
ڕوكنه كانى حه ج

ڕوكنى يه كه مى حه ج : نيه ت ( الإحرام )

واته : نيه تى به جێ گه ياندنى حه ج يا عومره يان هه ردوكيانت ببێ له به ر خاترى خوا به ته نها.چونكه هه موو كرده وه يه ك نيه تى پێويسته وه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ( إنما الأعمال بالنيات ) رواه البخاري/1 ومسلم/1907.. وه نيه تى به جێ گه ياندنى عيباده ته كه ش پێويسته ته نها بۆ خوا بێت، دوور له ڕيايى و سومعه و هاوه ڵ بۆ خوا دانان, چونكه خوا فه رمانى پێ كردوين كه به ته نها ئه و بپه رستين به پاكى و دوور له شه ريكى ( فاعبد الله مخلصا له الدين ) ( اللهم هذه حجة لا رياء فيها ولا سمعة ).

ڕوكنى دووه مى حه ج : وه ستان له عه ره فه


له ڕۆژى عه ره فه ( 9ى ذو الحجة ) يان له شه وى دواى، كه ده كاته شه وى جه ژن ( 10ى ذو الحجة ) ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ( الحج عرفة ) صحيح جة (2441 ) ، ت ( 890/188/2)..واته : گه وره ترين ڕوكنى حه ج بريتيه له وه ستانى عه ره فه ، وه به فرياكه وتنى ئه م وه ستانه فرياى حه ج ده كه وێت و به له كيس چوونى حه جى له كيس ده چێت. تێبينى: مه رج نيه وه ستانى عه ره فه ته نها دوا نيوه ڕۆكه ى ڕۆژى عه ره فه بێت تا خۆر ئاوا بوونى!به ڵكو له هه ر كاتێكى ئه و ڕۆژه يا شه وى دواى خۆى بوه ستێت ئه وه حه جه كه ى هه ر به رده كه وێت إن شاءالله به به ڵگه ى ئه م دوو حه ديسه :

يه كه م: (من شهد صلاتنا هذه، ووقف معنا حتى ندفع، وقد وقف قبل ذلك بعرفة ليلاًأو نهاراً، فقد تمَّ حجّه وقضى تفثه) صحيح جه(2442) ت( 892/188/2).واته : هه ر كه سێ نوێژى به يانى ڕۆژى جه ژن له موزده ليفه بكات، وه بوه ستێت دواى ئه وه تاوه كو تۆزێ ده ورو به ر ڕووناك ده بێت پێش خۆر ده ركه وتن، ئنجا بكه وێته ڕێ به ره و مينا، وه پێشتريش واته پێش هاتنى كاتى نوێژى به يانى ڕۆژى جه ژن له شه ودا يا له ڕۆژى عه ره فه وه ستابێت له عه ره فات، ئه وه ئه و كه سه حه جه كه ى ته واو كردوه و ڕوكنه گه وره بنه ڕه تيه كه ى به جێ هێناوه .

دووه م : ( الحج عرفة، من جاء ليلة جمع قبل طلوع الفجر، فقد أدرك الحج) أخرجه الترمذي ( 891 ).واته : حه ج عه ره فه يه ، هه ر كه سێ شه وى وه ستان و كۆبونه وه له موزده ليفه كه شه وى جه ژنه بێته عه ره فه وه تيايدا بوه ستێت كه مێكيش بێت له و شه وه دا پێش كاتى به يانى ڕۆژى جه ژن، ئه وه فرياى حه جه كه ى كه وتووه ئه گه رچى له ڕۆژى عه ره فه ش فرياى عه ره فه نه كه وتبێت.كه واته : هه كه سێ پێش بانگى به يانى ڕۆژى جه ژن فرياى وه ستانى عه ره فه نه كه وێت حه جه كه ى به ر نه كه وتووه ، وه ده بێت حه جه كه ى بكاته عومره و ساڵى دواييش بگه ڕێته وه بۆ حه جه كه ى ان شاءالله.

ڕوكنى سێيه مى حه ج: طواف الإفاضة واته : ئه و خولانه وه ى ده ورى كه عبه كه دواى گه ڕانه وه له عه ره فات و موزده ليفه و مينا ئه نجام ده درێت له ڕۆژى جه ژن يان له ڕۆژانى دواتر. ئه م ته وافه يان ڕوكنى حه جه و بێ ئه نجام دانى حه ج به تاڵه و به رناكه وێت. خواى گه وره فه رمويه تى: (وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ )(الحج:29) .واته : با بخولێنه وه به ده ورى ماڵه دێرينه كه دا. وه له فه رموده يه كدا هاتووه كه عائيشه (ڕه زاى خواى لێ بێت) بۆمان ده گێڕێته وه كه :صه فيه ى كچى حويه ى خێزانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)كه وته حاڵه تى بێ نوێژى مانگانه ى، دواى ئه وه ى كه ته وافى گه ڕانه وه ى كرد له عه ره فات، وه عائيشه ئه م حاڵه تى بێ نوێژيه ى صه فيه ى لاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باس كرد، ئه ويش نه يزانى كه ته وافه كه ى كردووه بۆيه فه رمووى: ( أحابستنا هى )، واته : ئايا صه فيه ده بێته هۆى مانه وه مان و دواكه وتنمان لێره تاوه كو پاك ده بێته وه و ته وافه كه ى ده كات؟! منيش ووتم كه ئه و دواى ته وافه كه ى توشى بێ نوێژى بووه ، فه رمووى : ده ى كه واته بابڕوات و هيچى له سه ر نه ماوه و حه جه كه ى ته واوه متفق عليه. كه واته له م فه رمووده يه بۆمان ده ركه وت كه ته وافى ئيفازه ڕوكنه و هه ر ده بێت بكرێت چونكه ئه گه ر صه فيه نه يكردايه ئه وه ده بو بمێنێته وه تا ده يكرد.

تێبينى: ئايا ئه گه ر له ڕۆژگارى ئه مڕۆماندا ئافره تێكى ده ره وه ى وڵاتى سعوديه توشى بێ نوێژى بوو پێش ئه وه ى ته وافه كه ى ئه نجام بدات، وه قافڵه كه شى له سه رى نه وه ستێت تاوه كو پاك ده بێته وه بۆ ئه نجام دانى ، ئايا حوكمى چيه ؟!

وه ڵام:

1. يان مانه وه و خۆدابڕين تاوه كو پاك ده بێته وه و ته وافه كه ى ده كات و دوايى به ته نها خۆى و مه حره مه كه ى ده گه ڕێنه وه بۆ ووڵاتى خۆيان به سه ياره يان به ته ياره يه كى تايبه ت!! كه ئه م چاره يه ش له توانادا نيه و زۆر زۆر ناڕه حه ت و نه گونجاوه بۆ ئه مڕۆ.

2. وه يان پێى ده ڵێن حه جه كه ت هه ڵوه شێنه وه و به عومره قه ناعه ت بكه و كۆتايى بهێنه به ئيحرامه كه ت و لێى ده رچۆ بۆ عومره وه ساڵى داهاتوو بگه ڕێوه بۆ حه ج, چونكه حه جى ئه م ساڵت به رنه كه وتووه ، وه پێويسته حه يوانێكيش بكه يته خێر له مه ككه چونكه حه جه كه ت نه گه يانده سه ر!.

3. وه يان پێى ده ڵێن هه ر له ئيحرامدا بمێنه وه و به م شێوه يه له گه ڵ قافڵه كه ت سه فه ر بكه و تاساڵى ئاينده پێويسته له ئيحرامدا بمێنيته وه , جا ئه گه ر بێ هاوسه ربێت ئه وه نابێت ماره بكرێيت و شوبكه يت ، وه ئه گه ر هاوسه ريشى هه بێت نابێت سه ر جێيت بكات ( الجماع )، وه ساڵى ئاينده وه ره وه حه جه كه ت ته واو بكه !!. وه بێگومان ئه و دوو چاره يه ى دواييش زۆر گرانن و نه گونجاون و ئه ركێكى وا قورسن كه خوا له سه رى دانه ناون.

4. كه واته ته نها ئه و چاره يه ماوه كه بڵێين وه زعه كه ى تۆ زه روره ته و ئه وه ت بۆ حه ڵاڵ ده كات به به ڵگه ى ( الضرورات تبيح المحظورات) كه قاعيده يه كى فيقهى يه . ( ان شاءالله) كه له حاڵه تى بێ نوێژيش دابيت هه ر دروسته بۆت ته وافى ئيفازه .ئافره تى بێ نوێژ ته وافى ماڵ ئاوايى له سه ر نيه . بكه يت كه زانيت كاتى سه فه رى قافڵكه ت هاتووه و له سه رت ناوه ستن. به ڵام پێويسته ته واو دامێنى خۆت ببه ستيت و خۆت به پاكى و پته وى ڕابگريت تاوه كو ته وافه كه ت ئه نجام ده ده يت.

ڕوكنى چواره مى حه ج: هاتن و چوون له نێوان صه فاو مه روه

پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه رمانى كردووه به و هاتن و چوونه ى نێوانيان كه فه رمويه تى:(اسعَو فإن الله كتب عليكم السعْيَ)، واته : خوا له سه رتانى فه رز كردووه كه بێن و بچن له نێوان صه فاو مه روه دا.

تێبينى: هه ر كه سێ ته واف يان سه عى نه كات ئه وه حه جه كه ى ته واو نيه و به رناكه وێت . وه پێويسته و ده بێ هه ر به جێيان بگه يه نێت؛ چونكه كاتى ئه و دووانه زوو به سه ر ناچێت وه ك كاتى عه ره فه . به ڵام نابێت بێ عوزر دوايان بخات له مانگى ژو الحجه .

تێبينى: ئه گه ر ڕوكنه كانى حه ج نه كران به خوێن قه ره بوو ناكرێنه وه .

(نوسينى مامۆستا .عبداللطيف أحمد مصطفى)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )