ئه‌مه‌يه‌ خۆشه‌ويستى ڕاسته‌قينه‌

ئه‌مه‌يه‌ خۆشه‌ويستى ڕاسته‌قينه‌

1 -  عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ((إِنَّ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ لأُنَاسَاً مَا هُمْ بِأَنْبِيَاءَ وَلاَ شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ الأَنْبِيَاءُ وَالشُّهَدَاءُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِمَكَانِهِمْ مِنَ اللَّهِ تَعَالَى .

قَالُوا : يَا رَسُولَ اللَّهِ تُخْبِرُنَا مَنْ هُمْ ؟ [وفي رواية : لَعَلَّنَا نُحِبُّهُمْ] .

قَالَ : هُمْ قَوْمٌ تَحَابُّوا بِرُوحِ اللَّهِ [وفي رواية : بِنُورِ اللَّهِ] عَلَى غَيْرِ أَرْحَامٍ [وفي رواية : مِنْ غَيْرِ أَرْحَامٍ وَلا أَنْسَابٍ] بَيْنَهُمْ وَلاَ أَمْوَالٍ يَتَعَاطَوْنَهَا ، فَوَاللَّهِ إِنَّ وُجُوهَهُمْ لَنُورٌ ، وَإِنَّهُمْ عَلَى [مَنَابِرَ مِنْ] نُورٍ ، لاَ يَخَافُونَ إِذَا خَافَ النَّاسُ وَلاَ يَحْزَنُونَ إِذَا حَزِنَ النَّاسُ ، ثُمَّ قَرَأَ هذه الآية : ( أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ )  [يونس 62] )) صحيح سنن أبـي داود رقم : (3527) ، وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (3026) ، والزيادات التـي بين المعكوفتين [ ] من حديث أبـي هريرة ( ڕه‌زای خوای لێبێت )   منقول من ((صحيح الترغيب والترهيب)) رقم : (3023).

واته‌ : له‌ ناو به‌نده‌كانى خوادا خه‌ڵكانێك هه‌ن نه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانن و نه‌ له‌ شه‌هيدانيشن ، پێغه‌مبه‌ران و شه‌هيدانيش خۆزگه‌يان پێ ده‌خوازن له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌و پله‌وپايه‌ به‌رزه‌ى هه‌يانه‌ لاى خوا .

صه‌حابه‌كان وتيان : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌واڵمان ناده‌يتێ ئه‌وانه‌ كێن [به‌ڵكو خۆشيانمان بوێت] ؟

پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ خه‌ڵكانێكن يه‌كتريان خۆشده‌وێت به‌ هۆى قورئان و به‌رنامه‌كه‌ى خواوه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ى خزمايه‌تيان له‌ نێواندا هه‌بێت نه‌ له‌ سه‌رى دايكه‌وه‌ و نه‌ له‌ سه‌رى باوكيشه‌وه‌ و نه‌ له‌به‌ر پاره‌ و ماڵێكيش كه‌ به‌ يه‌كترى ببه‌خشن .

سوێند به‌ خوا ئه‌وانه‌ ڕوومه‌تيان ڕووناكه‌ و پرشنگداره‌ و ده‌دره‌وشێته‌وه‌ و له‌ سه‌ر مـيـنبه‌رى نور و دره‌وشاوه‌ ده‌بن له‌ ناو گۆڕه‌پانى مه‌حشه‌ردا ، وه‌ ئه‌وانه‌ ترسيان نى يه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵك ده‌ترسێت و خه‌م و خه‌فه‌تيشيان نى يه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ڵك خه‌م و خه‌فه‌تيان هه‌يه‌ ، ئه‌نجا پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  ئه‌م ئايه‌ته‌ى خوێنده‌وه‌ : ( أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ )  يونس [62] ـواته‌ : دۆستانى خوا و پياو چاكان نه‌ ترسيان له‌ سه‌ره‌ و نه‌ خه‌م و خه‌فه‌تيشيان هه‌يه‌ .

2  ـ عَنْ أَبَي مَالِكٍ الأَشْعَرِيَّ ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) عَنْ رَسُولِ اللهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  قَالَ : ((يَا أَيُّهَا النَّاسُ اسْمَعُوا وَاعْقِلُوا وَاعْلَمُوا أَنَّ لِلَّهِ عَزَّ وَجَلَّ عِبَادَاً لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلاَ شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ الأَنْبِيَاءُ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ .

فَجَثا رَجُلٌ مِنَ الأَعْرَابِ مِنْ قَاصِيَةِ النَّاسِ وَأَلْوَى بِيَدِهِ إِلَى النَبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ نَاسٌ مِنَ النَّاسِ لَيْسُوا بِأَنْبِيَاءَ وَلاَ شُهَدَاءَ يَغْبِطُهُمُ الأَنْبِيَاءُ وَالشُّهَدَاءُ عَلَى مَجَالِسِهِمْ وَقُرْبِهِمْ مِنَ اللَّهِ انْعَتْهُمْ لَنَا - يَعْنِي صِفْهُمْ لَنَا - .

فَسُرَّ وَجْهُ رَسُولِ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  لِسُؤَالِ الأَعْرَابِيِّ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  : هُمْ نَاسٌ مِنْ أَفْنَاءِ النَّاسِ وَنَوَازِعِ الْقَبَائِلِ لَمْ تَصِلْ بَيْنَهُمْ أَرْحَامٌ مُتَقَارِبَةٌ تَحَابُّوا فِي اللَّهِ وَتَصَافَوْا ، يَضَعُ اللَّهُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مَنَابِرَ مِنْ نُورٍ فَيُجْلِسُهُمْ عَلَيْهَا فَيَجْعَلُ وُجُوهَهُمْ نُوراً وَثِيَابَهُمْ نُوراً ، يَفْزَعُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يَفْزَعُونَ ، وَهُمْ أَوْلِيَاءُ اللَّهِ الَّذِينَ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ)) صحيح الترغيب والترهيب رقم : (3027) .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى : ئه‌ى خه‌ڵكينه‌ گوێ بگرن و تێ بگه‌ن و فـێر ببن : خواى گه‌وره‌ و پايه‌ به‌رز هه‌ندێك به‌نده‌ى هه‌يه‌ نه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانن و نه‌ له‌ شه‌هيدانيشن ، پێغه‌مبه‌ران و شه‌هيدانيش خۆزگه‌يان پێ ده‌خوازن له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا له‌به‌ر ئه‌و پله‌وپايه‌ به‌رز و نزيكى يه‌ى هه‌يانه‌ لاى خوا .

پياوێكى ده‌شته‌كى له‌و په‌ڕى خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ردوو چۆكى دانيشت و به‌ ده‌ستى ئاماژه‌ى كرد بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  و وتى : ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كه‌سانێك له‌ ناو خه‌ڵكدا نه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانن و نه‌ له‌ شه‌هيدانيشن ، پێغه‌مبه‌ران و شه‌هيدانيش خۆزگه‌يان پێ ده‌خوازن له‌به‌ر ئه‌و پله‌وپايه‌ به‌رزه‌ى و نزيكى يه‌ى هه‌يانه‌ لاى خوا ، ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  وه‌سفيان كه‌ بۆمان شێوه‌يان ڕوون كه‌ره‌وه‌ بۆمان ؟!

پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  له‌ خۆشيدا ڕوومه‌تى گه‌شايه‌وه‌ به‌ پرسيارى ئه‌م پياوه‌ ده‌شته‌كى يه‌ و فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن له‌ په‌ڕى خه‌ڵكه‌وه‌ و هه‌ڵـچنراوى ناو تيره‌ و عه‌شيره‌ته‌كانن ، هيچ په‌يوه‌نديه‌كى خزمايه‌تى نزيك په‌يوه‌ستى نه‌كردوون به‌ يه‌كه‌وه‌ ، يه‌كتريان خۆشده‌وێت له‌به‌ر خوا و دڵيان ده‌ر حه‌ق به‌ يه‌كتر پاكه‌ .

خواى گه‌وره‌ له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا مينبه‌ر و كۆشكى نور و دره‌وشاوه‌يان بۆ داده‌نێت و له‌ سه‌رى دايانده‌نيشێنت و خوا ڕوومه‌تيان پرشنگدار و نورانى و دره‌وشاوه‌ ده‌كات و جل و به‌رگيشيان له‌ نوره‌ و دره‌وشاوه‌يه‌ .

خه‌ڵكى له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا ده‌ترسن به‌ڵام ئه‌وان ناترسن ، ئه‌وانه‌ دۆست و خۆشه‌ويستـى خوان و نه‌ ترسيان له‌ سه‌ره‌ و نه‌ خه‌م و خه‌فه‌تيشيان هه‌يه‌ .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف