ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆشويست له‌به‌ر خوا ئه‌وا ئاگادارى بكه‌ره‌وه‌

ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆشويست له‌به‌ر خوا ئه‌وا ئاگادارى بكه‌ره‌وه‌

1  ـ عَنِ الْمِقْدَامِ بْنِ مَعْدِيكَرِبَ ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) عَنِ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  قَالَ : ((إِذَا أَحَبَّ الرَّجُلُ أَخَاهُ فَلْيُخْبِرْهُ أَنَّهُ يُحِبُّهُ)) صحيح سنن أبـي داود رقم : (5124) . واته‌ : ئه‌گه‌ر پياوێك برايه‌كى خۆشويست ئه‌وا با ئاگادارى بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و خۆشى ده‌وێت .

2  ـ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ ( ڕه‌زای خوای لێبێت ) : ((أَنَّ رَجُلاً كَانَ عِنْدَ النَّبِيِّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فَمَرَّ بِهِ رَجُلٌ ، فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي لأُحِبُّ هَذَا .

فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  : أَعْلَمْتَهُ ؟

قَالَ : لاَ ، قَالَ : أَعْلِمْهُ ، قَالَ : فَلَحِقَهُ فَقَالَ : إِنِّي أُحِبُّكَ فِي اللَّهِ .

فَقَالَ : أَحَبَّكَ الَّذِي أَحْبَبْتَنِي لَهُ)) صحيح سنن أبـي داود رقم : (5125) .

واته‌ : پياوێك له‌ لاى پێغه‌مبه‌ردا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  دانيشتبوو ، وه‌ پياوێكى تر داى به‌ لايدا ، پياوى يه‌كه‌م وتى : ئه‌ى پێغه‌مه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  مـن ئه‌م پياوه‌م خۆش ده‌وێت .

پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى : ئايا ئاگادارت كردووه‌ته‌وه‌ ؟

پياوه‌كه‌ش وتى : نه‌خێر ، پێغه‌مبه‌ريش ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  فه‌رمووى : ئاگادارى بكه‌ره‌وه‌ ، ئه‌ويش ڕۆيشت به‌ دوايدا و پێ ى گه‌يشت و وتى : من تۆم خۆشده‌وێت له‌به‌ر خوا .

ئه‌ويش وتى : خوا خۆشتى بوێت كه‌ منت له‌ پێناويدا خۆشده‌وێت .

وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف