گه‌وره‌يى و پاداشتى نوێژكردن له‌ كاتى خۆيدا

گه‌وره‌يى و پاداشتى نوێژكردن له‌ كاتى خۆيدا

(عَن عبد الله بن مَسْعُود رَضى اللهُ عَنهُ قَالَ : «سألتُ النبى ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )  أَيُّ العمل أحب إِلَى الله - تَعَالَى ؟ (قَالَ) : الصَّلَاة عَلَى (وَقتهَا) . قلت : ثمَّ أَى ؟ قَالَ : بر الْوَالِدين . قلت : ثمَّ أَى ؟ قَالَ : الْجِهَاد فِى سَبِيل الله) صحيح (الإرواء) (1198).  واته‌ : عبدالله ى كورى مسعود ( ڕه‌زاى خوداى په‌روه‌ردگارى لێبێت) ووتى : پرسيارم كرد له‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) چ كرده‌وه‌يه‌ك له‌ هه‌موو كرده‌وه‌كان له‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار خۆشه‌ويستره‌؟ ، پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : نوێژكردن  له‌ كاتى خۆيدا ، ووتم : پاشان چ كرده‌وه‌يه‌ك له‌ كرده‌وه‌كان له‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار خۆشه‌ويستره‌؟ ، فه‌رمووى: چاكه‌كردن له‌گه‌ڵ دايك و باوك دا ، ووتم : پاشان چ كرده‌وه‌يه‌ك له‌ كرده‌وه‌كان له‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار خۆشه‌ويست تره‌ ، فه‌رمووى : تێكۆشان له‌ پێناو خوداى په‌روه‌ردگار .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى