گه‌وره‌يى و پاداشتى ووتنى (آمين) له‌ ناو نوێژدا

گه‌وره‌يى و پاداشتى ووتنى (آمين) له‌ ناو نوێژدا

قَالَ : رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : (إِذا قَالَ الإِمَام (غير المغضوب عَلَيْهِم وَلَا الضَّالّين) (فَقولُوا : آمين . فَإِنَّهُ من وَافق قَوْله قَول الْمَلَائِكَة غفر لَهُ مَا تقدم من ذَنبه) صحيح البخارى (782) . واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووى : هه‌ر كاتێك ئيمام له‌ نوێژى جه‌ماعه‌ت دا ، ووتى: (غير المغضوب عَلَيْهِم ؤلآ الضَّالّين) ئێوه‌ بڵێن (آمين) ، چونكه‌ به‌ ته‌ئكيد هه‌ر كه‌سێك ووتنى : (آمين)ه‌كه‌ى يه‌ك بگرێت له‌گه‌ڵ ووتنى (آمين)ى فريشته‌كان خوداى په‌روه‌ردگار له‌ گشت تاوانه‌كانى ڕابردووى خۆش ده‌بێت .

وه‌ له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تر دا هاتووه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : (إذَا أَمَّنَ الإِمَامُ فَأَمِّنُوا , فَإِنَّهُ مَنْ وَافَقَ تَأْمِينُهُ تَأْمِينَ الْمَلائِكَةِ : غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ) واته‌  هه‌ركاتێك ئيمام ووتى : (آمين) ئێوه‌ش بڵێن (آمين) ، چونكه‌ به‌ ته‌ئكيد هه‌ر كه‌سێك ئامينه‌كه‌ى يه‌ك بگرێت له‌گه‌ڵ ئامينى فريشته‌كان خوداى په‌روه‌ردگار له‌ گشت تاوانه‌كانى ڕابردووى ده‌بورێت.

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى