گه‌وره‌يى و پاداشتى عباده‌ت كردن له‌ كاتى فيتنه‌ و شه‌ڕ

گه‌وره‌يى و پاداشتى عباده‌ت كردن له‌ كاتى فيتنه‌ و شه‌ڕ

قَالَ رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : (الْعِبَادَةُ فِى الْهَرْجِ كَهِجْرَةٍ إِلَيَّ) رواه مسلم.

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : پاداشتى عيباده‌ت كردن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رى له‌كاتى فيتنه‌ و شه‌ڕ و تێكه‌ڵ بوونى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ دونيا و شتى خراپ وه‌كو كۆچ كردن به‌ره‌و لاى من وايه‌ ، واته‌ : پاداشتى عيباده‌تى ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ خراپه‌ دا وه‌كو پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ وايه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كۆچى كردووه‌ له‌ پێناوى خودا له‌ مه‌ككه‌ وه‌ بۆ مه‌دينه‌ ، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت : (فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله) واته‌ : هه‌ر كه‌سێك كۆچ بكات له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دينه‌ له‌ پێناو خوداى په‌روه‌ردگار و مه‌به‌ستى خوداى په‌روه‌ردگار و شوێنكه‌وتن و گوێڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خودا بێت ، بۆ ئه‌وكه‌ هه‌يه‌ پاداشت له‌ لاى خوداى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر نيه‌ته‌ پاكه‌كه‌ى بۆ خوداى په‌روه‌ردگار و شوێن كه‌وتن و گوێڕايه‌ڵى كردنى پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى