فه‌زڵى دوعاكردن له‌ دواى ده‌ست نوێژ شوشتن

فه‌زڵى دوعاكردن له‌ دواى ده‌ست نوێژ شوشتن

قَالَ رَسُول الله  ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( من تَوَضَّأ فَأحْسن الْوضُوء ثمَّ قَالَ : أشهد أَن لَا إِلَه إِلَّا الله وَحده لَا شريك لَهُ وَأَن مُحَمَّدًا عَبده وَرَسُوله ، اللَّهُمَّ اجْعَلنِى من التوابين واجعلنى من المتطهرين . فتحت لَهُ ثَمَانِيَة أَبْوَاب الْجنَّة يدْخل من أَيهَا شَاءَ ) صحيح الجامع الصغير وزيادته .

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك به‌ ته‌واوى ده‌ست نوێژ بشوات به‌بێ كه‌م و كورى ، پاشان بڵێ دان ده‌نێم به‌وه‌ى كه‌وا هيچ په‌رستراوێكى به‌حه‌ق نيه‌ كه‌ شايه‌نى په‌رستن بێت جگه‌ له‌ (الله) ته‌نها خوداى تاك و ته‌نها شايه‌نى په‌رستنه‌ ، وه‌ هيچ هاوه‌ڵێكى نيه‌ له‌ په‌رستن و دروست كردن و ناو و سيفه‌ته‌كانى دا ، وه‌ دان به‌وه‌ دا ده‌نێم و شايه‌تى ده‌ده‌م كه‌ به‌ ته‌ئكيد (محمد) ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) به‌نده‌ى خوداى په‌روه‌ردگاره‌ و نێردراوى ئه‌وه‌ ، خوداى په‌روه‌ردگار من له‌ ته‌وبه‌كاران حيساب بكه‌ ، وه‌ له‌و كه‌سانه‌م حيساب بكه‌ كه‌ پاككراونه‌ته‌وه‌ له‌ گوناه و تاوانه‌كان ، له‌ دواى خوێندنى ئه‌و دوعايه‌ پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) ده‌فه‌رموێت : هه‌ر هه‌شت ده‌رگاى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ ، كام ده‌رگاى بوێت ده‌توانێت تيايدا بچێته‌ ژووره‌وه‌ .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌يى