گه‌وره‌يى وپاداشتى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ نوێژى به‌يانى ده‌كات به‌جه‌ماعه‌ت ، پاشان زيكرى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كات تاوه‌كو خۆر هه‌ڵدێت ، پاشان دوو ركعه‌ت نوێژى سونه‌ت بكات

گه‌وره‌يى وپاداشتى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ نوێژى به‌يانى ده‌كات به‌جه‌ماعه‌ت ، پاشان زيكرى خوداى په‌روه‌ردگار ده‌كات تاوه‌كو خۆر هه‌ڵدێت ، پاشان دوو ركعه‌ت نوێژى سونه‌ت بكات.

قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( مَنْ صَلَّى الْفَجْرَ فِى جَمَاعَةٍ ، ثُمَّ قَعَدَ يَذْكُرُ اللَّهَ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ ، ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ ، كَانَتْ لَهُ كَأَجْرِ حَجَّةٍ وَعُمْرَةٍ ،: تَامَّةٍ ، تَامَّةٍ ، تَامَّةٍ ) (صحيح الجامع الصغير وزيادته).

واته‌ : پيغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : هه‌ركه‌سێك نوێژى به‌يانى به‌جه‌ماعه‌ت بكات پاشان له‌شوێنى خۆى دابنيشێن و زيكرى خوداى په‌روه‌ردگار بكات تاوه‌كو خۆر به‌قه‌ده‌ر رمحێك هه‌ڵدێت ، پاشان دوو ركعه‌ت نوێژ بكات پاداشتى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ وه‌كو حه‌ج و عومريه‌ ، پيغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) سێ جار فه‌رمووى پاداشتێكى ته‌واو ته‌واو ته‌واو به‌ قه‌د پاداشتى حه‌ج و عومره‌يه‌.

- تێبينى : وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پاداشتى حه‌ج وعومره‌ ، كه‌ ماناى ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌م دوو ركعه‌ته‌ فه‌رزى حه‌جى له‌سه‌ر لا ده‌كه‌وێت ، نه‌خێر به‌ڵكو ته‌نها پاداشتى حه‌ج وعومره‌ى بۆ ده‌نوسرێت ، ئه‌گينا ئه‌گه‌ر حه‌جى نه‌كرد بێت و تواناى چونى هه‌بێت واجبه‌ له‌سه‌رى بچێت ئه‌نجامى بدات .

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی