گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌م زيكرانه‌ى له‌م فه‌رمووده‌يه‌ دا

گه‌وره‌يى و پاداشتى ئه‌م زيكرانه‌ى له‌م فه‌رمووده‌يه‌ دا

قال رسول الله ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) : ( إِنَّ (سُبْحَانَ اللهِ ، وَالْحَمْدُ ِللهِ ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ ، وَاللهُ أَكْبَرُ) ، تَنْفُضُ الْخَطَايَا ، كَمَا تَنْفُضُ الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا ) (صحيح الجامع الصغير وزيادته).

واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خودا ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رموويه‌تى : زيكرى (سبحان الله) واته‌ : پاكى وبيگه‌ردى بۆ خودا له‌ هه‌موو كه‌م و كوريه‌ك ، وه‌ زيكرى (الحمدلله) واته‌: هه‌موو سوپاس و ستايشێك بۆ خوداى په‌روه‌ردگار ، وه‌ زيكرى (لا اله‌ الا الله) واته‌: هيچ په‌رستراوێك نيه‌ به‌ حه‌ق شايه‌نى په‌رستن بێت ته‌نها خوداى په‌روه‌ردگار نه‌بێت هه‌ر ئه‌و شايه‌نى په‌رستنه‌ ، وه‌ زيكرى (الله أكبر) واته‌ : خوداى په‌روه‌ردگار له‌هه‌مووشتێك گه‌وره‌تره‌ ، ئه‌م زيكرانه‌ گوناهو تاوانه‌كانى مرۆڤ هه‌ڵده‌وه‌رێنن ، هه‌ر وه‌كو چۆن دار گه‌ڵا كانى هه‌ڵده‌وه‌رێنێت.

ئامادەكردنی مامۆستا : هه‌ڵگورد مصطفى گه‌ڵاڵه‌یی