بيرخستنه‌وه‌يه‌ك له‌ چۆنێتى ده‌ستنوێژ ونوێژى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)

بيرخستنه وه يه ك له چۆنێتى ده ستنوێژ و نوێژى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)

پێشه كى نووسه ر

شوكر و ستايشى بێ پايان بۆ په روه ردگارى هه موو جيهان ، و دروود و سه لاميش له سه ر سه روه رى پێغه مبه ران بێت(صلی الله علیه وسلم)، و ئه هل و به يت و يار و ياوه رانى به گشتى ، پاش ئه وه ش :

براى موسڵمان : خواى په روه ردگار من و تۆش چاو ڕۆشنكات له ئايينه پيرۆزه كه ى ، ئه مه ى كه له به رده ستت دايه بيرخستنه وه يه كى فيقهىيه ، كورته يه كه سه باره ت به چۆنێتى ده ستنوێژ و نوێژى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، پێويستت پێى ده بێت له ژيانى ڕۆژانه ت دا ، بێ ئه ويش ناتكرێت ، ئه و شتانه م تێدا كۆكردوونه ته وه كه به ڵگه ى ( صحيح ) يان له سه ره ، به شێوه يه كى ئاسان وسووك ، به شێوه يه ك تێگه يشتن لێى ئاسان بێت بۆ موسڵمانان به گشتى ، هه وڵى ئه وه ش ده ده م دووربم له هێنانه وه ى به ڵگه كان به كه مى نه بێت : له و بابه تانه نه بێت كه زانايان تيايدا بۆچونى جياوازيان هه يه ، چونكه هێنانه وه ى به ڵگه كان هۆكارى دريژبوونه وه ى بابه ته كه ن ، ئه وه ش پێچه وانه يه له گه ڵ ئه م كورته خنجيلانه يه ، به ڵام بابه ته كانى ترى نووسراوه كه م ـ مه به ستم : ئه و بابه تانه ى كه زانايان تيايدا جياوازيه كى وايان نىيه ـ به ڵگه كانيان ناهێنمه وه ، له به ر ڕوون و ئاشكراييان ، و كه مى خيلاف تيايان دا ، جا به پشتيوانى خواى په روه ردگار ده ڵێم :

( ده ستنوێژ )

1 ـ ده ستنوێژ بريتىيه : له به كار هێنانى ئاوى پاك به سه ر چه ند ئه ندامێكى ديارى كراودا ، كه خواى په روه ردگار ديارى كردوون ، و پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) بۆى ڕوون كردووينه ته وه ، خواى په روه ردگار فه رموويه تى : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ ) سورة المائدة : 6. واته : ئه ى بڕواداران ئه گه ر هه ستان بۆ نويژ ، ئه وا ڕوومه تتان بشوه ن له گه ڵ هه ردوو ده ستان تاكو ئانيشكه كانتان ، و ده ستيش بهێنن به سه رتاندا ، و قاچه كانيشتان تاكو قاپه ڕه قه تان بشوه ن . وه پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى : " لا تُقبل صــلاةُ أحدِكــم إذا أحـدث حتى يتوضأ " متفق علية . واته : نوێژى هيچ يه كێك له ئێوه درووست نىيه ، ئه گه ر ده ستنوێژه كه ى به تاڵ بووه وه ، تاكو جارێكى تر ده ستنوێژه كه ى نه شواته وه .

2 ـ موسڵمانى به ڕێز : ئه گه ر هه ستاى بۆ ده ستنوێژ شوشتن ئه وا نيازى ئه و كاره له دڵتدا بهێنه ، بێ ئه وه ى به زمان بيڵێيت ، له به ر نه هاتن و وارد نه بوونى به ڵگه له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) له سه ر ئه و كاره ، پاشان ناوى خوا بهێنه و بڵێ : ( بسم الله ) ، له به ر ئه و فه رمووده يه ى كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) تيايدا فه رموويه تى : " لا وضوء لمن لم يذكر اسم الله عليه " صحيح الجامع : 7444. واتــه : ده ستنوێژه كه ى تـه واو نىيه ئه و كـه سه ى كـــه ( بسم الله ) نه كات له سه ره تاى دا

3 ـ پاشان هـــه ردوو ده ستت سێ جار بشوه ، و پــــاش ئـه وه ش سێ جـار ئاو بده به ده متدا ( المضمضة ) (1)(1)( ( المضمضة) : بريتىيه له شوشتنى ده م وتێ وه ردانى ئـــــــاو تيايدا)، پاشان سێ جار ئاو به لووتتدا بده ( الإستنشاق ) (2)(2)( ( الاستنشاق ) : گه ياندنى ئاوه بۆ ناوه وه ى لووت ، لـــــه گه ڵ هه ڵمژينى بۆ سه ره وه ى) و هه ڵيشى مژه ، ئه م كرداره ش به ده ستى ڕاست ده بێت ، و له هه موو جارێكيش دا هنگى بكه وه ( الإستنثار ) (3)(3)( ( الإستنثار ) : بريتىيه له ده ركردنه وه ى ئاوى ناو لووت دواى هه ڵمژينى) ، كه ئه مه شيان به ده ستى چه پ ئه نجام ده درێت ، هه موو ئه مانه ش له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) واردن وسه لمێنراون .

4 ـ پاشان ڕوومه تت سێ جار بشوه ، سوننه تيشه بۆ پياوان به هۆى په نجه كانيانـه وه ئاو بكـه ن بـه ناو ڕيشيـاندا ( التخليل ) (4)(4)( ( التخليل ) : بريتىيه له گه ياندنى ئاو بۆ بنه وه ى ڕيش) ، پاشان سێ جار هه ردوو ده ستت تا ئانشكه كانت بشوه .

5 ـ پاشان جارێك هه ردوو ده ستت به سه ر هه موو سه رتدا بهێنه ، له به ر ئه و ئايه ته پيرۆزه ى كه خواى په روه ردگار تيايدا فه رموويه تى : ( وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ ) ، پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم) چۆنێتى ئه م ده ست به سه ردا هێنانه ى بۆ ڕوون كردووينه ته وه ، هه روه كو چۆن (عبدالله) ى كوڕى ( زيد ) (ڕه زای خوای لێبێت) لێ يه وه بۆى گێڕاوينه ته وه : " أن النبيَّ (صلی الله علیه وسلم) مسح رأسهُ بيديه فأقبل بهما و أدبر ، بدأ بِمُقدَّم رأسه ثم ذهب بهما إلى قفاه ، ثمَّ ردَّهما إلى المكان الذي بدأ منه " متفق عليه. واته : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كه ده ستى هێنا به سه ريدا له پێشه وه ده ستى پێكرد تاكو كۆتايى ، واته له پێشه وه ى سه رى ده ستى پێكرد تاكو گه ياندنى به پشتى سه رى ، پاشان گه ڕاندنيه وه بۆ ئه و شوێنه ى كه لێىوه ده ستى پێكردبوون .

6 ـ پاشان ده ست بهێنه به گوێكانت دا ، حوكمه كه شيان هه مان حوكمى سه ره ، چونكه به شێكن لێى ، له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد و سه لمێنراوه كه فه رموويه تى : " الأُذنـان من الرأس " صحيح الجامع : 2762. واته : گوێكان به شێكن له سه ر .

7 ـ پاشان هه ردوو پێت سێ جار بشووه ، سوننه تيشه په نجه تووته ى ده ستى چه پت بخه يته ناو په نجه كانى پێته وه له كاتى شووشتنيادا ( التدليك ) ، چونكه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد و سه لمێنراوه كه ئه و كاره ى ئه نجام دابێ .

8 ـ ئـــــا بــــه م شێوه يه هه مـــووى به ته رتيب ( الترتيب ) و يه ك لــــه دواى يه ك پێكه وه  ( المــوالاة ) ئه نجام ده ده يت ، و ( الموالاة ) تيش بريتىيه له : به دواى يه كدا شووشتنى ئه ندامه كانى ده ستنوێژ بێ ئه وه ى ماوه يه كى فراوانيان بكه وێته نێوان شووشتنى ئه ندامێك له گه ڵ ئه ندامه كه ى تردا ، سوننه تيش وايه له هه مووئه مانه دا به ئه ندامى ڕاسته ده ست پێ بكه يت ، له به ر ئه و فه رمووده يه ى كه دايكه ( عائشه ) ـ ڕه زاى خواى لێ بێت ـ بۆمان دوگێڕێته وه : " كان رسول الله (صلي اللة علية وسلم) يحب التيامن في تنعله ، و ترجله ، وطهوره ، وفي شأنه كُلِّه " متفق عليه. واته : پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) حه زى له ڕاسته بوو ، له پێڵاوكردنه پێ ، و له پرچ داهێنان ، و له خۆپاكردنه وه كانى ، و له هه موو كردارێكدا .

9 ـ سوننه تيش وايه ئاو كه م به كار بهێنريت ، و زياد ڕه وى تێدا نه كرێت ، ئه نجام دانى كرداره كانى ده ستنوێژ يه كجار يه كجار ، و دووجار دووجار ، و سێ جار سێ جاريش له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد و سه لمێنراون رواه البخارى.

10 ـ موسڵمانى به رێز : سوننه تيش وايه ـ دواى ته واو كردنى ده ستنوێژه كه ت ـ ئه م زيكره بڵێيت : " أَشــهدُ أن لا إله إلا الله ، وأنَّ محمداً عبدُ الله و رسوله ، ثم تصلي ركعتين ، دون أن تحدِّث بهما نفسك " رواه مسلم : 234. واته : شايه تى ده ده م كه هيچ خوايه ك نىيه شايسته ى په رستن بێت ئيللا ( الله ) نه بێت ، و هيچ كه سێكيش نىيه شايسته ى شوين كه وتن بێت ئيللا پێغه مبه رى خوا نه بێت (صلی الله علیه وسلم) ( محمد )يش به نده و نێرراوى خواى په روه ردگاره ، پاشان دوو ڕكات نوێژ ده كات ، كه نوێژى ده ست نوێژى پێ ده ووترێت . وه له سوننه تدا چه نده ها زيكرى ترى پاش ده ستنوێژ له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) واردن .

( نـــــــوێژ )

1 ـ نوێژگه ر ڕوو له قيبله ده كات ـ كه كه عبه ى پيرۆزه ـ به وه ستانه وه ، به هه موو له شيه وه له هه ر كوێيه ك بێت (5)(5)( جگه له كاتى ترس و نه خۆشىدا به پێى توانا ده بێت)، له گه ڵ بوونى نيه تى كردنى ئه و نوێژه ى كه ئه يه وێ ئه نجامى بدات له دڵدا، له و ڕووى حوكمه وه : ئايا نوێژه كه فه رزه يان سوننه ته ، له ڕووى كاتيشه وه : ئايا نوێژه كه نوێژى به يانيانه ، يان نوێژى نيوه ڕۆيه ، يان نوێژه كانى تره ، ناشبێ نيه ته كه ى به زمان بڵێت له به ر وارد نه بوون ونه سه لماندنى ئه و كرداره له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، له گه ڵ دانانى سوتره يه ك له پێشىدا (6)(6)( سوتره : شتێكه نوێژگه ر له پێش خۆيدا دايده نات ، له دوورى ڕێڕه وى شه كێك ، له شوێنى سوژده كه يه وه .) ، به تاك نوێژه كه ى ئه نجام بدات يان پێش نوێژ بێت بۆ كه سانى تر ( واته : إمام ) له م كرداره شى شوێن كه وته ى ووته ى پێغه مبه رى خوا ده بێت (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى : " لا تصل إلا إلى سترة ، ولا تدع أحداً يمر بين يديك ... " رواه ابن خزيمة بسند جيد . واته : نوێژ مه كه ئيللا ڕووه و سوتره يه ك نه بێت ، ڕێگه ش به كه س مه ده به به رده ستتدا تێپه ر ببێت ... .

2 ـ پاشان ته كبيره ى ئيحرام داده به ستێت به وه ى كه ده ڵێت : ( الله أكبر ) ، له گه ڵ تێڕوانينى بۆ شوێنى سوژده كه ى ، له كاتى ووتنى ته كبيره ى ئيحرام هه ردوو ده ستى به رزده كاته وه تاكو ئاستى شانه كانى ، يان تاكو ئاستى گوێكانى ، هه ردوو شێوه كه ش وارد و سه لمێنراوه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، پاشان ده سته ڕاستى له سه ر ده سته چه پى له سه ر سنگى داده نێت ، هه ر وه كو چۆن له و فه رمووده يه دا واردبووه كه ( أبو دود و ا بن خزيمه وأحمد ) به سه نه دێكى ( صحيح ) ده يگێرنه وه ، ئـــه و فـه رمــووده يــه ش كــه پێچه وانـــه ى ئه م فه رمووده يه بێت ئــه وا ( صحيح ) نى يه .

3 ـ پێويستيشه له سه ر نوێژکه ر بيرى له لاى نوێژه كه ى بێت ( واته : خشوعى هه بێت ) چاوه كانيشى به ئاسماندا نه گێڕێت ، و به لاى ڕاست و چه پدا چاو نه گێڕێت ، له به ر نه هى كردنى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له هه موو ئه مانه .

4 ـ پاشان نوێژه كه ى ده ست پێ ده كات به يه كێك له و زيكرانه ى كه واردن له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) له وانه ش پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده يفه رموو : " سبحانك اللهم وبحمدك وتبارك اسمك ، وتعالى جَدُّك ، ولا إله غيرك " ، يان هه ر زيكرێكى تر جگه له م زيكره .

5 ـ پاشان په نا ده گرێت به خواى په روه ردگار له خراپه ى شه يتانى ده ركراو له ڕه حمه تى خوا ، و پاشان ده ڵێت : ( بسم الله الرحمن الرحيم ) ، سوننه تيشه به بێ ده نگى ( بسم الله ) بكات له و نوێژانه ى كه ده نگيان تيادا به رز ده كرێته وه ، چونكه فه رمووده ( صحيح ) ه كان ئه وه مان بۆ ده سه لمێنن له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، و هاوه ڵه به رێزه كانى ـ ڕه زاى خوا له هه موويان بێت ـ .

6 ـ پاشان سوره تى ( الفاتحه ) به ته واوى ده خوێنيته وه ـ كه ( بسم الله ) ش ئايه تێكه لێ ى ـ ، سوننه تيش وايه ئايه ت ئايه ت جيا له يه ك بيانخوێنێ ، به شێوه يه ك له كۆتايى هه موو ئايه تێك بوه ستێ رواه أبو داود بسند صحيح .

7 ـ پاشان ئه وه نده ى كه له توانايدايه له گه ڵ سوره تى ( الفاتحة ) دا قورئانى پيرۆز ده خوێنێته وه ، سوننه تيش وايه له ڕكاتى يه كه مدا زياتر درێژى بكـاته وه تاكو ڕكاتى دووه م .

8 ـ ڕێ پێ دراويشه لـــه شه رعدا بــۆ ئه و كه سانه ى كه لـــه پشت پێشنوێژه وه نوێژ ده كــه ن ( واته : المقتدي و المأموم ) ئه گه ر پێشنوێژ خوێندنه كه ى له لا تێكه ڵ بوو بۆى ڕاست بكاته وه ، يان له كاتێكدا ئايه ته كانى له لا تێكه ڵ ده بێت ، چونكه ئه م كرداره ڕووى داوه بۆ پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له گه ڵ هاوه ڵه به ڕێزه كانى ـ ڕه زاى خوايان لێ بێت ـ رواه أبو داود بسند صحيح .

9 ـ كه نوێژگه ر له خوێندنه وه ى قورئان ده بێته وه ، ساتێكى كه م بێ ده نگ ده بێت ، پاشان دوو ده ستى به رزده كاته وه ، و ( الله أكبر ) ده كات ، پاشان كڕنووش ده بات به شێوه يه ك تاكو له شى له جووڵه ده كه وێ ، و ده سته كانى له سه ر ئه ژنۆكانى داده نێت و لێيانى تووند ده كات ، له گه ڵ بڵاوكردنه وه ى په نجه كانى له يه كتر وه كو ئه وه ى بڵێى ئه ژنۆكانى گرتبێ ، پشتيشى درێژ و پان ده كاته وه ، و سه ريشى له ئاستى پشتى داده نێت به شێوه يه ك نه نزمترى كردبێته وه له ئاستى پشتى نه ش به رزترى كردبێته وه ، به ڵكو له ئاستى پشتى ده يوه ستێنێ .

10 ـ وه له كڕنووشه كانيدا ده لِێت : ( سبحان ربي العظيم ) ، يان هه ر زيكرێكى تر كه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) واردوو ، و سه لمێنراوبێت ، ئه وه ش سێ جار يان زياتر ، وه ناشبآ نوێژگه ر له كڕنووش و سوژده كانيدا قورئانى پيرۆز بخوێنێت .

11 ـ پاشان هه ڵده سيته وه له كڕنووشه كه ى ، له كاتى هه ستـانه وه كه شى ده ڵێت : ( سمع الله لمن حمد ) له گه ڵ به رزكردنه وه ى هه ردوو ده ستى ، كه ڕاده وه ستێت و ڕێك ده بێته وه ، ده ڵێت : ( ربنا و لك الحمد ) ، يان هه ر زيكرێكى تر كه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) واردوو،وسه لمێنراوبێت(7)(7)( هه ندێكيان ووشه ى ( الشكر )ى بۆ زياد ده كات كه چى هيچ بنه وايه كى نىيه ).

12 ـ پاشان خۆى به رده داته وه بۆ سوژده بردن ، به شێوه يه ك ده سته كانى پێش ئه ژنۆكانى بخاته سـه ر زه وى ، لــه به ر ئه و فــه رمووده يه ى كــه پێغه مبــه رى خـوا (صلی الله علیه وسلم) تيايدا فــه رموويه تى : " إذا سجد أحدكم فلا يبرك كما يبرك البعير،وليضع يديه قبل ركبتيه" صحيح الجامع : 609 واته : ئه گه ر هه ريه ك له ئێوه سوژده ى برد ، با وه كو ووشتر نه كات ، به ڵكو ده سته كانى پێش ئه ژنۆكانى بخاته سه ر زه وى . ئه و فه رموودانه ش كه پێچه وانه ى ئه مه بن ( ضعيف ) ن و كاريان پێ ناكرێت .

13 ـ پاشان سوژده ده بات ، و متمانه ده كاته سه ر ناو له په كانى به كراوه يى ، و له گه ڵ به يه كه وه لكاندنى په نجه كانى هه ردوو ده ستى ، و ڕووكردنيان له قيبله ، باڵه كانيشى نالكێنێت به زه ويه وه ، له به ر بوونى نه هى له و كرداره ، و نيوچاوان و لووتى له زه وى جێگر ده كات له گه ڵ هه ردوو چۆكه كانى ، له گه ڵ چه قاندنى په نجه كانى به زه وى دا ، و ده ڵێت : ( سبحان ربي الأعلى ) سێ جار يان زياتر .

14 ـ پاشان سه ر به رزده كاته وه و ( الله أكبر ) ده كات ، تاكو جه سته ى له جووله ده كه وێت ، پێى چه پى ڕاده خات و له سه رى داده نێشێت ، پێى ڕاستيش به زه ويدا ده چه قێنێت ، له م دانيشتنه شى ده ڵێت : ( ربِّ اغفر لي ) و دووباره شى ده كاته وه .

15 ـ پاشان جارێكى تر ( الله أكبر ) ده كات و ده چێته سوژده ى دووه مه وه ، هه موو ئه و شتانه ش تيايدا دووباره ده كاته وه كه له سوژده ى يه كه مدا كردوويه تى .

16 ـ پاشان دانيشتنێكى كه م داده نيشێ كه پێى ده وترێت ( جلسة الإستراحة ) ، دواى ئه وه هه ڵده سێته وه به متمانه كردنى له سه ر ده سته كانى كه به ستراون وه كو ده سته كانى هه وير شێل ، ئه وه ش پێچه وانه ى ئه وه بێت ، سه نه دى هيچيان ( صحيح ) نى يه .

17 ـ له ڕكاتى دووه ميشدا هه موو ئه وانه ئه نجام ده دات كه له ڕكاتى يه كه مدا ئه نجامى دابوو ، به ڵام زيكرى ده ست پێكردنى نوێژ دووباره ناكاته وه .

18 ـ كه له ڕكاتى دووه م ده بێته وه ، به و شێوه داده نيشێت كه له خاڵى ( 14 )دا ڕوون كراوه ته وه ، كه پێى ده وترێت ( الإفتراش) ، و ده ستى ڕاستى له سه ر ڕان و ئه ژنۆى ڕاستى دادنێت ، ده ستى چه پيشى ده كاته وه و له سه ر ڕان و ئه ژنۆى چه پى داده نێت ، په نجه كانى ده ستى ڕاستى ده به ستێت ، و په نجه گه وره شى له سه ر په نجه ى ناوه ڕاستى( واته : په نجه ى هه ڵمه قووته ) داده نێت ، و په نجه ى شايه تومانى ڕوو ده كات له قيبله و چاويشى تێ ده بڕێت ، و ده يجولێنێته وه پێى ده پاڕێته وه له سه ره تاى ته حيات خوێندنه كه ى تاكو كۆتايى ، له به ر جێگر بوون ، و واردبوونى ئه م كرداره له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، هه روه كو چۆن ( وائل ) ى كوڕى ( حجر ) (ڕه زای خوای لێبێت) بۆى گێڕاوينه ته وه ، فه رمووده كه شى ( أبو داود و النسائي و أحمد ) لێيه وه ده يگێڕنه وه ، و ( ابن خزيمة و ابن حبان ) و جگه له مانيش به ( صحيح ) ى داده نێن ، ئه وه ش پێچه وانه ى ئه مه بێت ئه وا (شاذ )ه ، چونكه پێچه وانه ى يه كێك له گێڕه ره وه كانى هه مان فه رمووده يه ، وه پێچه وانه بوونه وه شه له گه ڵ كه سێكى ئه ولاتر له خۆى.

19 ـ ته حياته كه شى به بێده نگى ده خوێنێته وه ، چه ند شێوه يه كيشى هه يه له وانه : " التحيات لله والصلوات و الطيبات ، السلام على النبي ورحمة الله وبركاته ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين ، أشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمداً عبدُه ورسولُه " .

20 ـ پاشان صه ڵاوات ده دات له سه ر پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به يه كێك له و شێوانه ى كه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) وارد بووه ، له وانه ش : " اللهم صلِّ على محمد وعلى آل محمد ، وبارك على محمد وعلى آل محمد ، كما صليت وباركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم ، إنك حميد مجيد"(8)(8)( ئه م صه ڵاواته يان هه ر صه ڵاواتێكى تر بخوێنه كه له سوننه ت دا هاتبێ ، وه ك: " اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد اللهم بارك على محمد وعلى آل محمد كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم إنك حميد مجيد " ( وه‌رگێڕ ) ).

22 ـ ئه گه ر نوێژه كه ى دوو ڕكاتى بوو ئه وا سه لام ده داته وه ـ هه روه كو ئه وه ى كه دێت ـ ئه گينا( الله أكبر ) ده كات و هه ڵده ستێته وه بۆ ڕكاتى سێ يه م و ده سته كانى به رز ده كاته وه ، له م ڕكاته و له ڕكاتى چواره ميش دا چى له ڕكاتى دووه مدا ئه نجام داوه تياياندا ئه نجامى ده دات ، پێويستيشه له هه موو ڕكاتێكدا سوره تى ( الفاتحه ) بخوێنێت

23 ـ پاشان داده نيشێت بۆ خوێندنه وه ى ته حياتى كۆتايى ، چيشى له ته حياتى يه كه مدا ئه نجامدابێ لێره شدا ئه نجامى ده دات ، به ڵام شێوه ى دانيشتنه كه ى به شێوه ى ( التورُّك ) ده بێت ، كه بريتىيه : له دانانى پێى چه پى له ژێر قاچى ڕاستى كه چه قاندوويه تى به زه ويدا ، پاشان ته حيات ده خوێنێت و صه ڵاواتيش ده دات له سه ر پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، به و شێوه يه ى كه له خاڵى ( 18 )ه و ( 19 )ه و ( 20 )دا ڕوونمانكردۆته وه , پاشان په نا ده گرێت به خواى په روه ردگار له چوار شت ئه وه ش به م شێوه يه : " اللهم إني أعوذ بك من عذاب جهنم ، ومن عذاب القبر ، و من فتنة المحيا والممات ، ومن شر فتنة المسيح الدَّجال " ، پاشان هه ردوعاو پاڕانه وه يه كى به دڵبێ ده يكات

24 ـ پاشان سه لام ده داته وه بۆ كۆتايى هێنان به نوێژه كه ى ، به يه كێك له م شێوانه ى خواره وه :

( أ ) ( السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ) به لاى ڕاستدا ، و( السلام عليكم ورحمة الله ) به لاى چه پدا .

( ب ) هه مان شێوه ى يه كه م به لابردنى ( وبركاته ) له سه لامى يه كه م دا ، جگه له م دوو شێوه يه ش شێوه ى تر وارده له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) .

تێبينى : نوێژگه رى به ڕێز : ئه وه بزانه كه نوێژى پياو و ژن هيچ جياوازيه كيان له نێواندا نىيه ، له به ر گشتێتى ئه و فه رمووده يه ى كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) تيايدا فه رموويه تى : " إنما النساء شقائق الرجال " صحيح الجامع : 2329 ، واته : ژنان هاوشان و براى پياوانن .ئيللا مه گه ر جياوازيه ك به پێى فه رمووده ى ( صحيح ) ى پێغه مبه رى خوا بێت (صلی الله علیه وسلم)(9)(9)( هيچ فه رمووده يه كيش نه هاتوه له و فه رموودانه ى كه سه باره ت به چۆنێتى ده ستنوێژ و نوێژى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) باسم كردوون بكرێت به به ڵگه بۆ ئه و جياكاريه ، به ڵكو هه ندێك فه رمووده هاتوون له و باره يه وه ، به ڵام هه موو ( ضعيف )ن ، و زانايانى فه رمووده و ڵێكۆڵه ره وان ئه وه يان ئاشكرا كردووه ).

كۆتايى

براى موسڵمان : هه ر ئه وه نده م پێكرا سوننه ت له سوننه ته كان پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بخه مه ڕوو ، له چۆنێتى ده ستنوێژ و نوێژه كه ى ، بۆ ئه وه ى ڕوون بێت له لاى تۆى به ڕێز ، بۆئه وه ى شێوه كه ى له مێشكتدا بێت ، هه ر وه كو ئه وه ى له پێش چاوتدا بێت و به چاوى خۆت بيبينى ـ إن شاء الله ـ جا ئه گه ر تۆ به شێوه يه كى نزيك له م شێوه يه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) نوێژه كه ت ئه نجامت دا ، ئه وا داواكارم له خواى په روه ردگار نوێژ وهه موو كرده وه چاكه كانت لێ وه رگرێت ، چونكه به و كرده وه ت ئه و فه رمووده يه يى پێغه مبه رى خوات(صلی الله علیه وسلم) به جێهێناوه كه فه رموويه تى : " صَلُّوا كما رأيتموني أُصلي " رواه البخاري. واته : نوێژه كانتان ئه نجام بده ن هه ر وه كو چۆن منتان بينيوه نوێژ ئه نجام ده ده م .

(نووسينى : شيَخ علي حسن علي عبد الحميد )
(وه رگێڕانى : مامۆستا عدنان بارام)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )