ئایە (( ڕشانەوە )) رۆژوو دەشکێنێت ؟

ئایە (( ڕشانەوە )) رۆژوو دەشکێنێت ؟

وەڵام : ئەگەر کەسێک خۆی رشایەوە بەبێ ویستی خۆی ئەوە رۆژوەکەی دروستە و بەتال نەبۆتەوە ؛ بەلام ئەگەر کەسێک بە ئەنقەست خۆی برشێنێتەوە ئەوە رۆژوەکەی شکاوەو دەبێت دوای رەمەزان بیگرێتەوە ؛ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمویەتی : ( مَنْ ذَرَعَهُ الْقَيْءُ – أى : غلبه - فَلَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ ، وَمَنْ اسْتَقَاءَ عَمْدًا فَلْيَقْضِ ) صححه الألبانى فى صحيح الترمذى .

واتە : ئەگەر کەسێک بەبێ ویستی خۆی رشایەوە ئەوە رۆژوەکەی دروستە و گرتنەوەی لەسەرنیە ؛ بەلام ئەگەر کەسێک خۆی بەئەنقەست برشێنێتەوە ئەوە رۆژوەکەی شکاوەو دەبێت بیگرێتەوە .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی