حوكمى ئەوکەسەی دەچێتەلای خێزانی لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا

(( حوكمى ئەوکەسەی دەچێتەلای خێزانی لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا ))

خوای گەورە حەرامی کردوە لەسەر موسڵمانان لەکاتی بەرۆژوو بوندا لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا بچنە لای خێزانەکانیان ؛ بەڵام لەشەوانی رەمەزاندا لەدوای بانگی مەغریبەوە هەتا پێش بانگی بەیانی دروستە و ئاساییە .

ئەو کەسەی دەچێتە لای خێزانی لەکاتی بەرۆژووبوندا لەمانگی رەمەزاندا ئەوە دەبێت داوای لێخۆشبون لەخوای گەورە بکات وە رۆژوەکەشیان بگرنەوە وە پیاوەکە دەبێت دوو (٢) مانگ لەسەر یەک بەبێ پچڕان بەڕۆژوو بێت ؛ ئەگەر نەیتوانی دەبێت شێست(٦٠) فەقیر تێر بکات ؛ ئەم کەفارەتە بە تەرتیبە واتە ئەگەر توانای بەڕۆژوو بوونی دوو (٢) مانگی هەبوو دەبێت ئیلا بەڕۆژوو بێت ؛ ئەگەر نەی توانی ئینجا بۆی دروستە(60) فەقير تێر بکات ؛ وە ئافرەتەکەش ئەگەر بیزانیبێت کە ئەو کارە لەکاتی بەرۆژووبوونی مانگی ڕەمەزاندا حەڕامە ؛ وە پیاوەکەی بە زۆردی و ئیکراه ئەوکارەی پێ نەکردبێت ئەویش دەبێت وەکو مێردەکەی کەفارەتەکەی بدات .

ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی