حوكمى (( مەلەوانی )) کردن لەکاتی بەرۆژوو بووندا

(( حوكمى (( مەلەوانی )) کردن لەکاتی بەرۆژوو بووندا ))

زانایان فەرمویانە مەلەوانی کردن و خۆ نوقم کردن لەناو ئاودا لەکاتی بەرۆژوو بوندا ئاساییە و دروستە چونکە هیچ بەلگەیەک نیە بە خراپ و نا دروستی دابنێت بەمەرجێک نەیەلێت ئاو لەگەرووی بچێتە خوارەوە . فقه العبادات لابن عثيمين رحمه الله : ص / ١٩١ .

- هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فەرمویانە : پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاوى به‌سه‌ر سه‌رى خۆيدا ده‌كرد له‌وكاته‌ى به‌ڕۆژوو بوو به‌هۆى تێنووه‌تى يان گه‌رما . صحيح سنن أبى داود : 2072 .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی