لابردنى گومان له‌ سه‌ر ميراتى ئافره‌تى موسڵمان

لابردنى گومان له سه ر ميراتى ئافره تى موسڵمان

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد:

مه سه له ى ميراتى ئافره ت يه كێكه له و مه سه لانه ى كه نه يارانى ئايينى ئيسلام به حيسابى خۆيان كردوويانه به به ڵگه ى به كه م سه يركردنى ئيسلام بۆ ئافره ت و ڕێز لێ نه گرتنى، وه له ڕۆژنامه و گۆڤار و ته له فزيۆنه كانه وه بانگه شه ى ئه وه ده كه ن و ئه وه به گوێى ئافره تاندا ده چرپێنن كه ئيسلام له مه سه له ى ميراتيدا سته مى له ئافره ت كردووه ، بێگومان ئه و كه سانه به هه ڵه تێگه يشتوون، هۆكارى ئه و به هه ڵه تێگه شتنه ش ده گه ڕێته وه بۆ ئه وه ى كه ئه و جۆره كه سانه ئه و ئايه ته ى قورئانيان بيستووه كه خواى گه وره ده فه رمووێت: (يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ) [النساء: 11] .واته : خوا ئامۆژگاريتان ده كات له باره ى منداڵه كانتانه وه كه بۆ نێرينه دوو هێنده ى مێينه هه يه . ئيتر هاتوون ئه م ئايه ته يان كردووه به ڕێسايه كى گشتى ( قاعدة عامة ) و به سه ر هه موو ئه و حاڵه تانه دا گشتگيريان كردووه كه تێيدا ئافره ت ميراتى وه رده گرێت، بێگومان ئه م كاره يان هه ڵه يه كى گه وره يه چونكه ئه و كه سانه ده بوايه سه رنجى هه موو ئه و ئايه تانه يان بدايه كه له باره ى ميراتى ئافره ته وه دابه زيون و پاشان ئايه ته كانيان له گه ڵ يه كتردا به راورد بكردايه ، بێگومان ئه و كاته بۆيان ده رده كه وت كه ئيسلام به دادپه روه رانه ترين شێواز به شه ميراتى ئافره تى ديارى كردووه به پێچه وانه ى ياسا مرۆڤكرده كانه وه كه به هيچ شێوه يه ك نه يانتوانيوه و ناشتوانن به و شێوه يه حه قى ميراتگرى به ئافره ت بده ن، به ڵام ئه و كه سانه ى كه ده ڵێن ئيسلام سته مى له ئافره تان كردووه كه سانێكى دڵ نه خۆشن و له بيانوو ده گه ڕێن و نايانه وێ ڕاستيه كان بزانن يان ده يزانن به ڵام له به ر مه رامى پووچى خۆيان له خه ڵكى ده شارنه وه ، بۆيه ئێمه ش وه كو خه مخۆرێكى ئايينى حه ق و دادپه روه رى ( ئيسلام ) هه وڵمان داوه له م چه ند دێڕه دا وه ڵامێكى كورت و پوختى ئه و كه سانه بده ينه وه كه له مه سه له ى ميراتى ئافره تدا ڕه خنه له ئيسلام ده گرن، له خواى گه وره داواكارين ڕێنموونى ئه و كه سانه بكات و له و سه ر لێ شێواوييه ڕزگاريان بكات كه تێيدا نقوم بوونه .

حاڵه ته كانى ميراتگرى ئافره ت له ئيسلامدا

خوێنه رى به ڕێز: لێره دا ته نها باسى چه ند حاڵه تێك ده كه ين له و حاڵه تانه ئه مه ش بۆ ئه وه ى ڕوونى بكه ينه وه كه نێرينه له هه موو حاڵه تێكدا دوو ئه وه نده ى مێينه نابات، به ڵكو جارى واهه يه مێينه دوو ئه وه نده ى نێرينه ده بات و جارى وا هه يه به يه كسانى ميرات ده به ن و جارى واش هه يه مێينه ميرات ده بات و نێرينه نايبات، بۆيه حاڵه ته كان به م شێوه يه ڕوون ده كه ينه وه :

1 . له م حاڵه ته دا نێرينه دوو هێنده ى مێينه ده بات ئه مه ش كاتێك ده بێت كه پياوێك بمرێت و ته نها كوڕ و كچ وه كو ميراتگر له دواى خۆى به جێ بهێڵێت وه كو خواى گه وره فه رموويه تى:(لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ) [النساء: 11].حيكمه ته كه شى له وه دايه كه ئيسلام ڕه چاوى پێويستى هه ريه كه له نێرينه و مێينه ى كردووه و هه ندێك مافى به پياو داوه و ئه ركيشى له سه ر داناوه به ڵام ئافره تى له زۆر له م ئه ركانه به خشيوه بۆ نموونه كاتێك كچ بێت باوك يان برا به خێوى ده كات، وه كاتێك مێرد بكات مێرده كه ى به خێوى ده كات به ڵام به پێچه وانه وه نێرينه تاوه كو گه نج بێت ده بێ سه رمايه كۆبكاته وه بۆ پێكه وه نانى خێزان، وه كاتێكيش خيزان پێكه وه ده نێت ده بێت بژێوى خێزان و منداڵ بدات، ئايا له م حاڵه ته دا دادپه روه رييه هه ردووكيان وه كويه ك ميراتى ببه ن له كاتێكدا ئه ركى سه رشانى پياو زۆر قورستره وه ك له هى ئافره ت ؟.

2 . خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ) [النساء: 11]
.واته : ئه گه ر مردووه كه منداڵى له پاش به جێمابوو ئه وه باب و دايكى (مردووه كه ) هه ريه كێكيان شه شيه ك ( 1 / 6 ) ى ده به ن له وه ى كه ( مردووه كه ) به جێيهێشتووه له ماڵ و سامان . له م حاڵه ته دا ده بينين باوك و دايك وه كو يه ك ميراتى ده به ن به بێ ڕه چاوكردنى مێينايه تى و نێرينايه تى .

3. خواى گه وره ده فه رموێت:(وَإِنْ كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلَالَةً أَوِ امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ) [النساء: 12].واته : ئه گه ر پياوێك يان ئافره تێك مردوو نه باوكى هه بوو نه منداڵ و برايه ك يان خوشكێكى دايك و باوكى هه بوو، ئه وه هه ريه كێكيان شه شيه كى (1 /6) ى بۆ هه يه . له م حاڵه ته شدا ده بينين خوشك و براى دايكى وه كو يه ك ميرات ده به ن ويه كسانن.

4 . خواى گه وره ده فه رمووێت: (فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ) [النساء: 11]. واته : ئه گه ر دوو ئافره ت و زياتر بوون ئه وه دوو سێيه ك ( 2 / 3 ) ى ئه وه ى مردووه كه به جێى هێشتووه به ميراتده گرن .  بۆ نمونه : ئه گه ر پياوێك مرد و ژنێك و دوو كچ و برايه كى له پاش به جێما، ميراته كه ى به م شێوه يه دابه ش ده كرێت: ژنه كه ى هه شتيه ك (1 / 8) وه رده گرێت، دوو كچه كه ى دوو سێيه ك وه رده گرن (2 / 3)، براى مردووه كه ش كه ده كاته مامى كچه كان ئه وه ى ده مێنێته وه له ميراتيه كه بۆ ئه و ده بێت كه ده كاته (5 / 24)، لێره دا هه ريه كێك له كچه كان نزيكه ى دوو قاتى ماميان وه رده گرن، واته لێره دا مێينه دوو ئه وه نده ى نێرينه وه رده گرێت! ( فهل من مدكر ) .

5 . (وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ... ) [النساء: 11] . واته : وه ئه گه ر كچه ميراتگره كه هه ر يه كێك بوو ئه وه نيوه ى ميراتيه كه هى ئه وه . بۆ نمونه : ئه گه ر ژنێك مردوو كچێك و مێرده كه ى له پاش به جێما، ئه وه كچه كه نيوه ( 1 / 2 ) ى ميراتيه كه ده بات، مێرده كه شى كه ده كاته باوكى كچه كه چواريه ك ( 1 / 4 ) ده بات .
كه واته لێره شدا مێينه كه كچێكه دوو ئه وه نده ى نێرينه يه ك ده بات كه باوكيه تى . له پاش باسكردنى هه ندێك له حاڵه ته كانى ميراتى ئافره ت له ئيسلامدا بۆمان ده ركه وت كه ئه وه ى نه يارانى ئايينى ئيسلام پێيان وابوو بنچينه يه كى گشتى ميراتگرتنى ئافره ته (لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ) [النساء: 11]. وا نييه و ئه وان به هه ڵه لێى تێگه يشتوون .

ئه نجام

لێره دا به كورتى خشته يه كى بيركاريانه تان بۆ ده خه ينه ڕوو سه باره ت به ميراتى ئافره ت له ئيسلامدا:

1 . ته نها له چوار حاڵه تدا ئافره ت نيوه ى پياو ده بات له سه رجه م مه سه له كانى ميراتدا .

2 . له چه ندين حاڵه تدا ئافره ت و پياو به يه كسانى ميرات ده به ن وه كو پێشتر باسمان كرد .

3 . له ده ( 10 ) حاڵه ت يان زياتريشدا ئافره ت له پياو زياتر ميرات وه رده گرێت .

4 . چه ند حاڵه تێكيش هه ن كه تێيدا ئافره ت ميرات ده بات به ڵام پياوانى هاوتاى وه كو ( خوشك و برا، نه نك و باپير) ميرات نابه ن .

كۆتايى پاش ئه م توێژينه وه كورته بۆمان ده ركه وت كه ئايينى ئيسلام ته واو و بێ هه ڵه يه و له هه ر لايه نێكه وه تۆمه تى ئاراسته بكرێت به هۆى ڕوونكردنه وه ى ئه و لايه نه وه كامڵى و بێخه وشيه كه ى زياتر و زياتر جێگير ( اثبات ) ده بێت و نه يارانى ئه م دينه حه قه ش ته نها ڕيسوايى و ڕوو ڕه شييان بۆ ده مينيته وه .

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.
(ئاماده کردنی مامۆستا  : إدريس محمود)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )