فیسق، پێناسه‌ی، جۆره‌کانی، زیانه‌کانی، وه‌ ئه‌وانه‌ی که‌ فاسقن

فیسق، پێناسه ی، جۆره کانی، زیانه کانی، وه ئه وانه ی که فاسقن

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
موسڵمانانى خۆشه ويست ده مانه وێت له م بابه ته دا باسى فاسق بكه ين و بزانين به كێ ده وترێت فاسق، وه چه ند جۆرى هه يه سزاو حوكمى شه رعى چييه بۆ فاسقه كان له دونيا و دوارۆژدا، وه زيانى كه سى فاسق چييه بۆ سه ر خۆى و كۆمه ڵگه كه ى؟

إن شاء الله به شێوه يه كى پوخت ڕوونى ده كه ينه وه .

له ڕاستى دا ئه وه ى زۆر به كاردێت بۆ پێناسه ى فاسق ئه وه يه كه ده وترێت: ((فاسق به زۆرى ئه و كه سانه ده گرێته وه كه گوێڕايه ڵى شه رعى خوايان كردبێت إقراريان به شه رعى خوا كردبێت پاشان به ڕه زامه ندى خۆى وازبهێنى له گوێڕايه ڵى كردنى زۆرێك له حوكمه شه رعييه كان يان له هه ندێكى، ئه وكه سه هه رچييه ك بێت پياو بێت يان ئافره ت ده سه ڵاتدار بێت يان بێ ده سه ڵات، ده وڵه مه ند بێت يان هه ژار سپى پێست بێت يان ڕه ش پێست كه ئه و سيفه تانه ى تێدا بوو كه نيشانه ن بۆ فاسق ئه وه ئه و كه سه كه سێكى فاسقه ))، هه روه ها (فسق) به و كه سه ش ده وترێت كه گوناهو تاوانى گه وره و بچوك ئه نجام بدات وبه رده وام بێت له سه رى، له ڕاستى دا به مشك ده وترێت: (فويسيقه ) له به ر ئه وه ى گياندارێكه سيفه تى پيسى و خه بيثى تێدايه هه ر له به ر ئه وه يه كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت:  (وإن الفويسقة تضرم على الناس بيتهم أو بيوتهم) (صحيح سنن أبي داود: 3732). واته : (مشك بكوژن، چونكه سيفه تى پيسى تێدايه ) كه سى فاسقيش هه ر به هه مان شێوه زۆرێك له تاوانه كان يان هه ندێك له تاوانه پيسه كان ئه نجام ئه دات به ئاره زووى خۆى له به ر ئه وه پێى ده وترێت كه سێكى فاسق، چونكه هه ركه سێك تاوان ئه نجام بدات و په شيمان نه بێته وه و به رده وام بێت له سه رى ئه وه ده بێته سيفه تێكى ناشيرين بۆ ئه و كه سه و به كه سێكى سيفه ت ناشيرين ده ناسرێت، هه ر بۆيه جێگه ى خۆيه تى كه پێى بوترێت فاسق.

فسق ده كرێت به دوو به شه وه :

1- فسقى گه وره : (كه خاوه نه كه ى له چوارچێوه ى ئيسلام ده چێته ده ره وه )، كه هه ر كه سێك ئه نجامى بدات و به رده وام بێت له سه رى و په شيمان نه بێته وه و به و حاڵه يه وه بمرێ ئه وه پاشه ڕۆژێكى ترسناك چاوه ڕوانيان ده كات ئه ويش چوونه ناو ئاگرى دۆزه خه به هه تاهه تايى په نا به خوا. وه كو هاوبه ش بڕياردان بۆ خواى گه وره و كوفركردن و دوو ڕوويى له بوارى بيروباوه ڕدا....

2- فسقى بچووك: ئه م جۆره فسقه ناگاته ئه و ڕاده يه يى كه خاوه نه كه ى له دين به ده ر بێت به ڵام موسته حه قى چوونه دۆزه خ ده بێت به ئه ندازه ى ئه و تاوان و خراپه كاريانه ى كه هه يه تى دواى ئه وه به هۆى ئيمانه كه يه وه يان به گوێره ى ئيمانه كه ى له دۆزه خ ڕزگارى ده بێت، ئه م جۆره فسقه ش بوونى زۆره له نێو كۆمه ڵگه ى مسوڵمانان وه كو جنێودان به موسڵمانان و فيتنه يى كردن و.....هتد .

كێن ئه و كه سانه ى كه فاسقن:

ئه وانه ى كه فاسقن زۆرن، به ڵام له گرنگترينيان ئه مانه ن:

1- إبليس: له عنه تى خواى له سه ر فاسقه له به ر ئه وه ى يه كه م كه س بوو كه گوێڕايه ڵى خواى گه وره ى نه كرد كاتێ خواى گه وره پێى فه رموو:  (وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآَدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ) [الكهف: ٥٠]. واته : كاتێ ووتمان به فريشته كان كه سوجده ى ڕێز بۆ ئاده م ببه ن هه موويان سوجده يان بۆ برد ته نها إبليس نه بێت كه له كۆمه ڵه ى (جن)ه سوجده ى نه برد و فاسق بوو به رامبه ر فه رمانى خواى گه وره .  كه واته : ئه وانه ى كه فه رمانى خواى گه وره جێ به جێ ناكه ن إبليس ئاسا فاسقن و شوێنكه وته ى ڕێبازو ڕێچكه ى شه يتان و إبليسن هه مان چاره نووسيان هه يه له قيامه تدا ئه گه ر تۆبه نه كه ن و نه گه ڕێنه وه بۆ لاى خواى گه وره .

2- كه سانى بێ باوه ڕ فاسقن: هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آَيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ) [البقرة: ٩٩]. واته : سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نيشانه و ئايه تى ڕوونمان بۆ تۆ داگرتوه ئه ى محمد (صلی الله علیه وسلم) كه س بێ باوه ڕ نابێت پێى جگه له فاسقه كان نه بێت . ئه وانه ى ده روون نه خۆش و ياخى بوون له فه رمانى خوا.  كه واته : ئه وانه ى كه باوه ڕ ناهێنن به قورئان و ئيسلام و شوێنى ناكه ون و كار به به رنامه و ڕێبازێكى جگه له ئيسلام ده كه ن ئه وانه بێ باوه ڕو كافرن.

3- ئه هلى كتاب له گاورو جوله كه ئه وانه ى باوه ڕ ناهێنن به پێغه مبه رايه تى (محمد) (صلی الله علیه وسلم) ئه وانه فاسقن . هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت: (أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آَمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ) [الحديد: ١٦]. واته : ئايا كاتى ئه وه نه هاتووه بۆ ئه وانه ى كه ئيماندارن دڵه كانيان خشوعى تيا دروست بێت بۆ يادى خوا، بۆ ئه و حه قه ى كه خواى گه وره ناردۆتيه خواره وه بۆ سه ر پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه بريتى يه له قورئان وسوننه ت، پاشان وه كو ئه هلى كيتاب مه بن كاتێ ئامۆژگارى خێر ده كران به ڵام وه ريان نه گرت و ڕۆژگارى ته مه نيان درێژه ى كێشا هه تاوه كو واى لێهات به گوێڕايه ڵى نه كردنيان بۆ شه رعى خوا دڵيان ڕه ق و زۆربه يان فاسق بوون. هه ر بۆيه له شه رعى خوادا له هه فته يه كدا ڕۆژێك دانراوه كه هه ينى يه بۆ ئه وه ى ئامۆژگارى موسڵمانان بكرێت، ئه گه ر بێت و موسڵمانان ئامۆژگاريه كان وه رنه گرن و به گوێ يان نه كه ن ئه وانه ته مه نيان به فيڕۆ ده ڕوات و دڵكانيان ڕه ق ده بێت و سه ره نجاميش وه ك ئه هلى كيتاب دڵيان ڕه ش و ڕه ق ده بێت و ياخى ده بن و فاسق ده بن په نا به خوا.

4- ئه وانه ى دووڕوون فاسقن: هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت:  (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ التوبة: ٦٧]. واته : ئه وانه ى كه دووڕوون بێگومان ئه وانه فاسقن و ياخى بوون . مونافيق ئه وانه ى به ڕواڵه ت موسڵمان و به دڵ كافرو بێ باوه ڕن ئا ئه وانه فاسقن.

5- ئه وانه ى شوێن هه واو ئاره زوو بكه ون و حوكم بكه ن به جگه له شه رعى خوا، هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [ المائدة: ٤٧]. واته : ئه وانه ى حوكم به شه رعى خوا ناكه ن و شوێنى هه واو ئاره زووى خۆيان كه وتون ئه وانه فاسق و ياخى بوون له فه رمانى خوا. كه واته : ئه وانه ى كه حوكم ناكه ن به و شه رعه ى كه خواى گه وره وه كو به رنامه بۆ ژيانى مرۆڤه كانى داناوه وه شوێنى هه واو ئاره زووى خۆى كه وت له وه ى شوێن به رنامه و ڕێبازێكى جگه له شه رعى خوا بكه وێت ئه وانه فاسقن.

6- هه ر پياوێك بوختان بكات بۆ ئافره تێكى ئيماندارى داوێن پاك وتۆمه ت بارى بكات به زينا وه چوار شاهيدى نه بێت بۆ ئه و تۆمه ته ئه وا ئه و پياوه كه سێكى فاسقه ، هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێت:  (وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا وَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ) [النور: ٤]. واته : ئه وانه ى بوهتان بۆ ئافره تى داوێن پاك ده كه ن و چوار شاهيديان نه هێناوه بۆ ڕاستى قسه كه يان ئه وه هه شتا جه ڵده يان لێ بده ن، وه به هه ميشه يى شاهيديان لێ وه رناگيرێ ئائه وانه كه سێكى فاسقن. تۆمه ت باركردنى ئافره تانى داوێن پاك و پياوانى داوێن پاوێن له ناو كۆمه ڵگه دا زۆر ده بينرێت به بێ ئه وه ى چوار شاهيد هه بێت بۆ ئه و تۆمه ته ، كه سانى موجريم و فاسق شه هاده يان له لاى خواى گه وره قه بوڵ نييه ، ئيلا مه گه ر تۆبه يه كى ڕاسته قينه بكه ن و جارێكى تر نه گه ڕێنه وه سه ر ئه وكاره يان .

7- النمام ((ئه وانه ى قسه ده هێنن و قسه ده به ن و نێوانى خه ڵكى تێك ده ده ن)) فيتنه گێڕ: هه روه ك خواى گه وره ده فه رمووێ:  (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ) [الحجرات: ٦ ]. واته : ئه ى ئه وانه ى كه باوه ڕتان هێناوه ئه گه ر كه سێكى فاسق هه واڵێكى گرنگى بۆ هێنان ئه وه يه كسه ر بڕواى پێ مه كه ن، به ڵكو سه ره نج بده ن و لێ¬ى بكۆڵنه وه تا بۆتان ڕوون ده بێته وه كه ڕاسته يان درۆيه ، نه وه ك به هۆى هه واڵى ئه م فاسقه وه ئازارو ناخۆشى و گيروگرفت بۆ خه ڵكى دروست بكه ن به نه زانى، جا دواى ئه وه په شيمان ببنه وه له و كاره ى كه پێى هه ستاون. به ڕاستى زۆر خه ڵك كوژرا به هۆى قسه هێنان و قسه بردنه وه ، زۆركه سى بێ تاوان زۆر ئافره تى داوێن پاك ته ڵاق درا، زۆر باوك ئازار درا له لايه ن منداڵه كانييه وه ، زۆر پياو پشتى له دايك و باوكى خۆى هه ڵكرد به هۆى فيتنه ى خێزانه كه يه وه ، هه ر بۆيه خواى گه وره ئه و كه سانه ى ئه وه ئيشيانه به فاسق ناو ده بات، چونكه هه ر فاسقه ئيشى پيس و كارو گوفتارى نه شياوى لێ ده وه شێته وه .

8- ئه وانه ى جنێو ئه ده ن به موسڵمانان به هۆى ئه و جنێو دانه يانه وه موسڵمانان ئازار ئه ده ن وخێزانى خۆيان ئازار ئه ده ن منداڵه كانيان ئازار ئه ده ن و دۆست و هاوڕێكانيان ئازار ده ده ن و هاوسێ كانيان ئازار ده ده ن، هه ر بۆيه پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده فه رمووێت: (سباب المسلم فسوق، وقتاله كفر) (متفق عليه، وانظر: 3595). واته : جنێودان به موسڵمانان فسقه و كوشتنى كوفره . ئه مڕۆ له ناو كۆمه ڵگاى موسڵماناندا ئه م ديارده يه زۆر باوه ته نانه ت واى لێ هاتووه له جياتى سه لام كردن له يه كتر جنێو به يه كترى ئه ده ن.

9- ئه وانه ى له كاتى شاهێدى داندا يان له كاتى نوسيندا كاتێ ده كرێت به كاتب زيان ده گه يه نن به خاوه ن حه ق و خيانه ت ده كه ن ئه وانه ى كه ئه وه ئيشيان بێت ئه وانه فاسقن په نا به خوا. خواى گه وره ده فه رمووێت: (وَلَا يُضَارَّ كَاتِبٌ وَلَا شَهِيدٌ وَإِنْ تَفْعَلُوا فَإِنَّهُ فُسُوقٌ بِكُمْ) [البقرة: ٢٨٢] .  واته : نابێت زيان بده ن له خاوه ن حه ق نوسه رو شاهيد، ئه گه ر زيانيان گه ياند به خاوه ن حه ق و خيانه تيان لێ كردن ئه وه به ڕاستى ( فسق ) يان كردوه .

10- هه ر كه سێك تانه و ته شه ر له موسڵمانان بدات به هه ر بيانوويه ك بێت ئه وه فسقى كردووه په نا به خوا. ئه مه له گرنگترين جۆره كانى فسق بوون كه هه ردوو جۆره كه ى له خۆ گرتوه گه وره و بچوك.

* زيانى كه سى فاسق له سه ر خۆى و
كۆمه ڵگه :

1- كه سى فاسق به وكارانه ى كه ئه نجامى ئه دات زيان به خۆى ده گه يه نێت و خۆى موسته حه قى ئاگرى دۆزه خ ده كات.

2- كه سى فاسق هه ميشه له ناو خه ڵكى دا كه سێكى بێ ڕێزو بێ شه خسياته و كارو گوفتاره كانى پيس و نه گريس و شه يتانييه .

3- كه سى فاسق ده رچووى قوتابخانه ى (إبليس)ه و
شوێن ئه و كه وتووه .

4- كه سى فاسق هه ميشه له ناخى خۆيدا كه سێكى بێزارو ماندووه به هۆى ئه و كارو ڕه فتاره خراپانه ى كه به رده وام دووباره يان ده كاته وه .

5- كه سى فاسق كه سێكى ياخى بوو وسه رگه ردانه به وه ى كه له گوێڕايه ڵ بوونى بۆ دينى خوا ياخى يه و شوێن كه وته ى شه يتانه .

6- كه سى فاسق كه سێكه بۆ كۆمه ڵگه ميكرۆبه ، كۆمه ڵگه تووشى چه نده ها نه خۆشى و فه سادى ده كات.

7- كه سى فاسق زيان ده گه يه نێت به خه ڵكى و هه وڵى نانه وه ى ئاشوب و فيتنه ئه دات له نێوان تاكه كانى ناو كۆمه ڵگا.

8- كه سى فاسق كه سێكى ده م پيس و قسه پيس و ڕه وشت پيسه ، ده بێته مايه ى ناخۆشى و ئازار بۆ ئه و خه ڵكه ى كه ئه م فاسقه يان تێدايه .

9- كه سى فاسق كۆكه ره وه ى هه موو سيفه تێكى ناشرينه له وانه (بێ باوه ڕى، كوفر كردن، هاوبه ش بڕياردان بۆ خوا، فيتنه يى، خيانه ت كردن، جنێودان، شه ڕ كردن، ئازاردانى چوارده ور، بێ ڕه وشت.......هتد).

10-كه سى فاسق نه خۆشى و عيله ته بۆ خێزانى، بۆ چوارده ورى، بۆ هاوسێكانى، بۆ كۆمه ڵگه كه ى پێويسته بنبڕ بكرێت.

حوكمى فاسق له شه رعى خوادا به شێوه يه كى گشتى:

* حوكمى فاسق له دونيادا: خواى گه وره ده فه رمووێت: (مَا قَطَعْتُمْ مِنْ لِينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ) [الحشر: ٥]. واته : ئه و دارانه ى كه بڕيتانه وه يان يان ئه وانه ى كه وازتان لێ هێنا هه مووى به ئيزنى خوابوو بۆ ئه وه ى فاسقه كانى پێ سه رشۆڕ و خه جاڵه ت بن. كه واته : سزاو حوكمى خوا بۆ فاسقه كان له دونيادا ئه وه يه ده بێت سه رشۆڕو خه جاڵه ت بكرێن له هه ر كات وساتێكدا بێت ئيلا مه گه ر تۆبه بكه ن وبگه ڕێنه وه بۆ لاى خواى گه وره و وازبهێنن له و فسقانه ى كه كردويانه ، ئه گه ر نا ده بێت سه رشۆڕييان به چاوى خۆيان ببينن.

*حوكمى فاسق (فسقى گه وره به تايبه تى) له ڕۆژى قيامه تدا:

خواى گه وره ده فه رمووێت:  (وَأَمَّا الَّذِينَ فَسَقُوا فَمَأْوَاهُمُ النَّارُ كُلَّمَا أَرَادُوا أَنْ يَخْرُجُوا مِنْهَا أُعِيدُوا فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ) [السجدة: ٢٠ ]. واته : ئه وانه ى كه فاسق بوون و فسقى گه وره يان ئه نجامداوه وه كو(كوفر كردن، هاوبه ش بڕياردان، منافق بوون له بيروباوه ڕدا) ئه وانه شوێن و مۆڵگه يان ئاگره و تيايدا ده مێننه وه كاتێ ئاگره كه ى ناوى په لكێشيان ده كات به ره و لاى ده رگاى جه هه ننه م به ئه قڵى خۆيان ده توانن ده ربچن له دۆزه خ، به ڵام هه ر كاتێ نزيكى قه راغى دۆزه خ ده بنه وه دووباره فڕێ ده درێنه ناوييه وه و پێيان ده وترێت بچێژن عه زاب و سزاى ئاگر ئه و ئاگره ى ئێوه به درۆتان ده زانى كاتێ هه واڵيتان پێ درابوو. جا له كۆتايدا ماوه ته وه بڵێين پێويسته كه سى فاسق بگه ڕێته وه بۆ لاى خواى گه وره و تۆبه بكات و خۆى توشى ئه و سزايه نه كات كه بۆى دانراوه په نا به خوا، له خواى گه وره ده پاڕێينه وه و ده ڵێين: خوايه گيان لێت ده پاڕێينه وه به ناوه جوان و سيفه ته به رزه كانت كه بمان پارێزى له ئاگرى دۆزه خ و له هه موو سيفه تێكى فسق گه وره بێت يان بچوك ڕه حممان پێ بكه و ڕه حم به مردوومان بكه و خۆمان و منداڵ و خێزانمان سه لامه ت بكه له عه زابى خۆت. آمين

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

(ئاماده کردنی مامۆستا  عبدالكريم محمد قادر)

(مافی گشت موسلمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاو کردنه وه ی ئه م بابه ته و گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )