چه ند سود و تێبينيه ك سه باره ت به زه كاتى سه رفتره

چه ند سود و تێبينيه ك سه باره ت به زه كاتى سه رفتره

1. زه كاتى سه رفتره باشتره بيده يت به و كه سانه ى كه دانيشتووى ئه م شاره ن كه تيايدا نیشتەجێی ، به ڵام هه ندێك له زانايان ده ڵێن ئه گه ر سه رفتره كه بۆ دانيشتوانى غه يرى شارى خۆت بنێرى دروسته ، به ڵام باشتر وايه بيده يته دانيشتوانى شارى خۆت . انظر : مجموع فتاوى ابن باز ، ج/14 ص214 .

٢. ئه گه ر كه سێك له بيرى بچێت زه كاتى سه رفتره بدات پێش نوێژى جه ژن ، ئينجا له دواى نوێژى جه ژن به بيرى هاته وه ، دروسته بۆ ئه و كه سه سه رفتره كه ى له دواى نوێژ بدات چونكه به عه مدى ئه م هه ڵه يه ى نه كردووه ، وقد قال تعالى : (رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا) ( البقرة : 286) واته : خودايه لێمان مه گره كاتێك شتێك له بير ده كه ين يان به هه ڵه ده يكه ن . انظر : فتاوى ابن باز ، ج/14 ص215 .

3. سوننه ته زه كاتى سه رفتره بدرێت بۆ ئه و منداڵه ى له ناو زگى دايكى دايه و هێشتا له دايك نه بووه ، به ڵام واجب نيه ، واته ئه گه ر بۆ بدرێت خێره وه ئه گه ر بۆى نه درێت تاوان نيه . انظر : فتاوى و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص255 .

4. زه كاتى سه رفتره له بدايه تى ره مه زان دروست نيه بدرێت ، به ڵام ڕۆژێك يان دوو ڕۆژ پێش جه ژن دروسته . انظر : فتاوى و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

5. به خشينى زه كاتى سه رفتره زياتر له ئه ندازه ى خۆى دروسته ، به مه رجێك ئه گه ر كه سه كه مه به ستى به م زياده يه خێر و صه ده قه يه كى جيا بێت له سه رفتره كه ، به ڵام ئه گه ر مه به ستى له م زياده يه هه ر زه كاتى سه رفتره كه بێت ئه وه بيدعه يه و دروست نيه ، چونكه ئه ندازه ى به خشينى زه كاتى سه رفتره پێغه مبه ر (صلی اللە علیە وسلم) بۆ ئێمه ى داناوه و دروست نيه بۆ هيچ كه سێك پێش ووته و ئه مره كانى پێغه مبه رى خودا (صلی اللە علیە وسلم) بكه وێته وه . انظر : فتاوى و رسائل للعثيمين ، ج/18 ص264 .

6. زه كاتى سه رفتره ته نها له سه ر ده وڵه مه ندان واجب نيه ، به ڵكو له سه ر فه قيرانيش واجبه ، به ڵام به مه رجێك ئه م فه قيره خواردنى خۆى و منداڵه كانى زياتر بێت له شه و ڕۆژێك ، واته تواناى ئه وه ى هه بێت كه سه رفتره كه له بڕى خۆى و منداڵه كانى بدات ، كه واته دروسته ئه م جۆره فه قيرانه زه كاتى سه رفتره وه ربگرن ، وه واجبيشه بيده ن ، چونكه بۆ به خشينى زه كاتى سه رفتره (حةدى نيصاب ) مه رج نيه . انظر : فتح البارى ، 46/3 .

نوسین و ئامادەکردنی مامۆستا  هەلگورد مصطفى گەڵاڵەیی