فەرموودە . سێ كردارى نه‌بڕاوه‌ له‌ پاش مردنيش

سێ كردارى نه‌بڕاوه‌ له‌ پاش مردنيش

عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (ڕەزای خوای لێبێت) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) قَالَ : ((إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلاَّ مِنْ ثَلاَثَةٍ : إِلاَّ مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ)) صحيح مسلم رقم : (4199) .

واته‌: ئه‌گه‌ر ئاده‌ميزاد مرد ئه‌وا كرده‌وه‌كانى ده‌بڕێته‌وه‌ ته‌نها له‌ سێ شتدا نه‌بێت :

1 ـ به‌خشينێكى به‌رده‌وام .

2 ـ  يان زانستێك كه‌ سوودى لێ ببينرێت به‌جێى هێشتبێت له‌ دواى خۆى .

3 ـ يان منداڵێكى چاكى هه‌بێت دوعاى بۆ بكات .

 وه‌رگێڕانى : مامۆستا محمد عبد الرحمن لطيف