من زۆر دوعا دەكەم بەڵام قه‌ بول نابێت ئایا هوكاری چیە؟

ده قی پرسیار:
السلام علیکم
من زۆر دوعا دەكەم بەڵام قه بول نابێت ئایا هوكاری چیە؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: وعلیکم السلام ورحمة الله
خودا بەڵێنی داوه هەركەسێك داوای لێ بكات وەڵامی بداتەوه وەك دەفەرموێت قوله - تعالى -: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِي إِذَا دَعَانِي فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (} (البقرة: 186) وەهەروەها دەفەرموێت -: {وقال ربكم ادعوني أستجب لكم} (غافر: 60وەجگە لەم ئایەتانەش

موسڵمانی ئازیز بۆ وەڵام دانەوەی دوعا كۆمەڵە مەرجێك هەن

یەكەمیان دەبێت اخلاست هەبێت چۆن؟كاتێك ڕوت لەخودا دەكەیت دڵت ئاگای لەدوعایەكانت هەبێت بەدڵێكی راست و سادق وە بش زانیت كە خودا توانای هەیه دوعایەكەت قەبول دەكات وە ئەمەلیشت بەوە هەبێت كەدوعایەكەت قەبول دەبێت.

دووەمیان دەبێت لەكاتی دوعا كردن واخۆت لێبكەیت كەتۆ زۆر پێویستیت بە قبول بونی ئەم دوعایەیه.

سێهەم وەخۆشت ببپارێزیت لەخواردنی ماڵی حەرام.

ئه گەر تۆ هەموو ئەم شتانەت كرد و وە خۆشت لەماڵی حەڕام پاراستوە هەردوعات كردو قەبول نەبووه ئەوا خودا لەوانەیه كاتێك دوعادەكەیت كە فڵان شتەت ببیت بەقسمەتت ئەوە شەریكی زۆری پێوەبیت كە ببیت بەقسمەتت خودا نایەوێت تۆ توشی ئەم ناخۆشیەببیت لەبەر ئەوە دوعایەكەت قەبول ناكات,وەیان ناكات بەقسمەتت بۆت دەهێڵێتەوه بۆ ڕۆژی دوای لەوی پاداشتی زیاتردەكات بەقسمەتت,
پاشان گریىنگ ئەوەیه مرۆف سارد نەبیتەوە لە دوعاكردن نەڵێت من دوعادەكەم بەڵام خودا قەبولی ناكات ئەمەیان خوی لەخۆیدا هۆكارێكه بۆ ئەوەی دوعایەكەت قەبول نەبێت هەروەك پێغەمبەر مان صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت (يستجاب لأحدكم ما لم يعجل قالوا: كيف يعجل يا رسول الله؟ قال: يقول: دعوت ودعوت ودعوت فلم يستجب لي) واته خودا دوعاتان قەبول دەكات بەمەرجێك پەلەنەكەن,هەوەڵان فەرمویان چۆن عەجەلەنەكەین ئەی پێغەمبەری خودا؟ وتی مەڵێن دوعامان كرد دوعامان كرد دوعاماكرد بەڵام وەڵامی نیه.
وەپێویسته زۆر دوعا بكەیت وە زۆری بكە لەدوعاكردن تۆ هەردوعایەك بكەیت لەخودا بەعیبادەت بۆت دەنوسریت. خودا یەرمەتی دەرمان بێت.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا ناصح محمدامین ژماره ی موبایل (07504698828).


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~