ئایانویژی جه ماعه تی دووه م له مزگەوت دا دوای ته واوبونی جه ماعه تی یه كه م دروسته.

ده قی پرسیار: ئایانویژی جه ماعه تی دووه م له مزگەوت دا دوای ته واوبونی جه ماعه تی یه كه م دروسته.


~~~~~~~~~~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: لێرەدا دەبێت جیاوازی بكرێت لە نێوان مزگەوتەكاندا، مزگەوتی ناو بازار یان مزگەوتی سەر ڕێگا یان مزگەوتێك كە ئیمامی راتبی نی یە، ئیمامێكی وای نی یە كە بەردەوام بێت هەر پێنج كەسەو یان چەند كەسێك یەكێك دەبێت بە ئیمامیان و نوێژی خۆیان دەكەن لەو جۆرە مزگەوتانەدا كە دووبارە بكرێتەوە هیچ كێشە نیە، جەماعەتی دووەم هەبێت وە سێیەمیش هەبێت هیچ كێشە نی یە.بەڵام مزگەوتێك كە مزگەوتی گەرەكێكەو كە ئیمامی تایبەتی خۆی هەیەو ئەو خەڵكانەی كە دێن جەماعەت دەكەن دیارن و وە لەو مزگەوتە جەماعەتی دووەم بكرێت ئایا درستە یان نا! بۆ كەسانێك كە جەماعەتی یەكەمیان نەكردبێت لێرە خیلاف هەیە لە نێوان زانایاندا ئەوانەی كە
بەدروستی نازنن وەك شێخ البانی وەئەوانەی كە بە درویستی دەزانن شێخ عثیمین و شێخ ابن باز و وشیخ مقبل رەحەمەتی خوای گەورەیان لێ بێت، بەڵگەی شێخ البانی ئەو فەرموودەيه يه كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم)
لەده رەوەی شاری مەدینە كە گەرایەوە بەرەو مزگەوت تەماشای كرد كە خەڵكی نوێژیان كردبوو ئەویش نەهات لە مزگەت نوێژی جەماعەتی دووەم بكات گەرایەوە ماڵەوەو خێزانەكانی خۆی كۆكرەدوەو(جمع اهلە فصلی بهم) نوێژی جەماعەتی پێكردن جا دەفەرموون ئەگەر جه ماعەتی دووەم دروست باییە ئەوا پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) خۆی دەیزانی فەزڵی مزگەت چەند گەورەیە بۆچی نەیدەكرد لە مزگەوت بۆ چووەوە ماڵەوە، دووەمیان
ئەنەس دەفەرمووێت هاوەڵانی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فریای جەماعەت نەكەوتبان ئەوا لە مزگەوت (كانوا یصلون فرادا) نوێژی تاكیان دەكرد، لەبەرامبەردا زانایانی تر كە دەفەرموون دروستە بەڵگەیان فەرموودەیەكی صەحیحە ئەوایان كە صریح و صەحیحە بە
ئاشكرا بەڵگەیە لەسەر ئەو بابەتە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) كاتێك كە نوێژی جەماعەتی تەواو كرد نەفەرێك هات خەریك بوو بە تەنها نویژ بكات پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی (ألا هل من یتجر هذا) كەس هەیە بازرگانی یەك بكات لەگەڵ ئەم كەسە خیرێكی پێ بكات واتە كەسابەتێك بكات بێت جەماعەتی لەگەڵدا بكات ئەوجا یەكێك هەستاو جەماعەتی لەگەڵ كرد پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) خۆی رازی نەبوو
بە تەنها نوێژ بكات كابرا خۆی فەرمووی بایەكێك هەستێت نوێژی لەگەڵ بكات جەماعەتی لە گەڵدا بكات دەی فەرموودەكە كە ئیمای ترمذی ریویەتی كردووە فەرموودەیەكی راستە ئەم فەرموودەیە زانایان دەفەرموون بەڵگەیە لە سەر ئەوەی كە دروستە نوێژی جەماعەتی دووەم بكرێت، وە شێخ البانی وەڵامی بۆ ئەمە هەیە دەفەرموێت ئەگەر بێتوو كەسێك بێت لەوانەی كە جەماتی یەكەمیان كردبێت ئەوان بۆیان هەیە جەماعەتی دووەم بكەن زانایان دەفەرموون عیبرەت بەوە نی یە كە ئەو كەسە جەماعەتی یەكەمی كردووە یان نەیكردووە، وە ئەو كەسەی تەنها هاتبوو یەكەمی نەكردبوو مادام بۆ ئەو درست بوو جەماعەت بكات كەواتە ئەگەر دوانیش بن بۆیان دروستە سیانیش بن هەر دروستە وە ئەو مەترسیانەی كە لە جەماعەتی دووەمدا هەیە لەو سورەتەیشدا هەیە كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) فەرمووی دروستە بكرێت وە لە ئەو سورەتانەش هەیە كە شێخ البانی دەفەرمووێت با نەكرێت ئەو مەترسینەش چین دەفەرموون دەبێتە هۆی دروست بوونی تەفرەقە یان ئەوەی پێوە دیارە كە لەدوای ئیمامی یەكەمەوە نویژ نەكرێت ئێمەیش دەڵێن كاتێك زانایان فەرموویانە جەماعەتی دووەم دروستە كە ئەو كەسانەی دێن فریای یەكەم نەكەوتبن نەك بە عەمدی خۆی تاخیر بكات بلێت من لە دوای فڵانە ئیماوە نوێژ ناكەم دوای دەچم جەماعەتێكی دروست دەكەم ئەوە بە تێكرا دروست نی یە كەواتە خیلاف هەیە لەی نێوان زانایان بەڵام رای راجح والله اعلم ئەوەیە كە ان شاء الله دروست بەمەرجێك بە نیەتێكی خراپەوە نەبێت كابرا نەیكاتە عادات بۆ خۆی دانیشێت لە ماڵەوە كاكە با بچین بۆ جەماعەت نانا گوێی مەدەرێ دوای خۆمان دەچین جەماعەتی دووەم دەكەین ئەوە نابێت بەڵام قەدەرەن ئەمرۆ رۆژێك لە رۆژان كەسێك تاخیر بوو ئەوانەی كە تاخیر بوونە دەتوانن جەماعەتی دووەم بكەن رێگر نی یە بە دوو بەڵگە بەڵگەی یەكەمیان كە بریتی یە لەو فەرموودانەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) داوای لە موسڵمانان كردووە كە نوێژەكانیان بە كۆَمەڵ بكەن (صلاە الجماعة تفضل علی صلاة الفرد بسبع وعشرین درجة) ئەوە بەڵگەیەكی عامە وە بەڵگەی خاص (تایبەت) ئەو فەرموودەیەی ترمذی كە باسمان كرد پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) دوای جەماعەتی یەكەم فەرمووی كێ هەیە جەماعەتی لە گەڵدا بكات ، وەڵامیش بۆ ئەو واقیعەی كە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) هاتەوە كە نوێژیان تەواوكردبوو چووە ماڵەوە نوێژەكەی كرد لە خێزانی دەڵێن بەڵگەیەكی ئاشكرای تێدا نی یە چونكە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) خۆی رۆشتەوە ب ماڵەوە بە تەنها چووەوە جا ئایا بەتەنها نوێژەكەی بكات خێرترە چونكە كەسی لە گەڵ نەبوو یان لە ماڵەوە لە بەجەماعەت بیكات بێگومان جەماعەتەكە خێر ترە پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) لەبەر ئەوەوازی لە مزگەوت نەهێنا كە جەماعەتی دووەم دروست نی یە بەڵكو لەبەر ئەوەی بوو كە لە نێوان دوو شت دایە یان لە مزگەوت بیكات یان لە ماڵەوە بە جەماعەت بیكات بێگومان جەماعەتەكە خێر ترە كەواتە خیلاف هەیە لە مەسەلەكە بەڵام ئەو رایەی كە دەڵێن دروستە ان شا ءالله بە نیەتی خراپ نەبێت ئەوا نزیكترە لە صوابەوە والله اعلم

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا عبداللطيف احمد مصطفى
.


~~~~~~~~~~~~~~~