ده‌قی پرسیار: بۆچى ده‌بێت ده‌ست نوێژ بشۆيته‌وه‌ كاتێك گۆشتى حوشترمان خوارد ،حيكمه‌ت له‌مه‌دا چى يه‌؟

ده قی پرسیار:
بۆچى ده بێت ده ست نوێژ بشۆيته وه كاتێك گۆشتى حوشترمان خوارد ،حيكمه ت له مه دا چى يه ؟


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

بسم الله الرحمن الرحيم.

الحمدالله الصلاة والسلام على رسول الله وبعد.

وه ڵامی پرسیار: برايانى موسڵمان ،خوشكانى ئيماندار:موسڵمان ده بێت يه كه م جار بزانين حوكمى ده ست نوێژ شوشتنه وه له گۆشتى حوشتر چى يه ؟ئايا سونه ته يان واجبه ،راى ته واو ودروست (راجح)لاى زانايان ئه وه يه كه ده ست نوێژشوشتنه وه له گۆشتى حوشتر واجبه ،له به رفه رمووده كه ى جابرى كوڕى سمره كه ده فه رموێت:)أن رجلاً سأل رسول الله(صلی الله علیه وسلم):أنتوضأ من لحوم الغنم قال:إن شئت ،وإن شئت فلا تتوضأ،قال:أنتوضأ من لحوم الإبل،قال :نعم توضأ من لحوم الإبل (رواه مسلم وابن ماجه.واته :پياوێك هاته لاى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)پرسيارى كرد فه رمووى ئايا ده ست نوێژ بشۆينه وه له گۆشتى مه ڕ،پێغه مبه رى خواش (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى:ئه گه ر حه زت كردبيشۆيته وه ئه وا بيشۆوه ،وه ئه گه ر حه زت نه كرد ئه وا ده ست نوێژمه شۆ ،پاشان پرسيارى كرد گووتى:ئايا ده ست نوێژ بشۆين له پاش خواردنى گۆشتى حوشتر،پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)فه رمووى:به ڵێ ده ست نوێژبشۆ پاش خواردنى گۆشتى حوشتر.

وه براءى كوڕى عازب ده فه رموێت:( أن النبى(صلی الله علیه وسلم)قال :توضؤا من لحوم الإبل ،ولاتوضؤامن لحوم الغنم) صححه العلامه الالبانى فى الإرواء الغليل (118) واته :ده ست نوێژ بشۆن له گۆشتى حوشتر ،وه ده ست نوێژ مه شۆن به گۆشتى مه ر.

إبن خزيمه (ره حمه تى خواى لێ بێت)ده فه رموێت :خيلافم نه بينيوه له نێوان زانايانى فه رمووده ناس له سه ر صه حيحێتى ئه و فه رموودانه وصه حيحن.

ئه و زانايانه ى ده فه رموون:واجبه ده ست نوێژ بشۆريته وه له گۆشتى حوشتر ئه وه مه زهه بى ئيمام ئه حمه د وإسحاق و ابن المنذر وأبى خيثمه وابن حزم و شيخ الإسلام ابن تيميه وابن خزيمه و البيهقى وهو أحد قولي الشافعى والألبانى(ڕه حمه تى خوايان لێ بێت).

ئيمام صنعانى(ڕه حمه تى خواى لێ بێت)لةسبل السلام داده فه رموێت:(قال الشافعي(رحمه الله):إن صح الحديث فى لحوم الإبل قلت به)ئه گه رفه رمووده كه صحيح بێت كه له گۆشتى حوشتر ده ست نوێژ بشۆرێته وه ئه وه منيش ده ڵێم.

النووى (ڕه حمه تى خواى لێ بێت)ده فه رموێت:( هذا المذهب أقوى دليلاً وإن كان الجمهور على خلافه) ئه و مه زهه به ى كه ده ڵێت واجبه ده ست نوێژ بشۆيته وه له گۆشتى حوشتر به ڵگه كانيان به هێزتره ،له گه ڵ ئه وه ى جمهور پێ ى وايه كه ده ست نوێژ شوشتنه وه له خواردنى گۆشتى حوشتر سونه ته نه ك واجبه ، مه به ست له جمهور لاى النووى لێره دا ( أبى حنيفه و مالك و الشافعى و الثورى)ه (ره حمه تى خوايان لێ بێت).

1- هه ندێك له زانايان (ره حمه تى خوايان لێ بێت)رايان وايه ئه م دووفه رمووده يه مه به ست له (توضؤا)له و فه رمووده يه واته ده ست شوشتن به ته نها ئه م زانايانه ش نه يان پێكاوه ،له به رئه وه ى هه رجارێك پێغه مبه رى خوا باسى ده ست نوێژى كردبێت مه به ستى پێ ى ده ست نوێژى نوێژ كردن بووه .

2- النووى(ڕه حمه تى خواى لێ بێت):(أثر)ێك نه قڵ ده كات گوايه خوله فاى راشيدين (أبوبكرو عمرو عثمان وعلى)ده ست نوێژيان نه شوشتۆته وه له پاش خواردنى گۆشتى حوشتر له م ڕووه وه نه يپێكاوه شێخ الإسلام ابن تيميه (ره حمه تى خواى لێ بێت) روونى كردۆته وه و وه ڵامى داوه ته وه وه شێخ ألبانيش (ڕه حمه تى خواى لێ بێـت)به هه مان شێوه وه ڵامى داوه ته وه له تمام المنة.

3- وه به سه رهاتێك هه يه زۆر جار باسى ده كرێت :گوايه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)دانيشتوه له مه جليسێك ،يه كێك له هاوه ڵه كانى بۆنێكى لێ هاتبێت ،پێغه مبه رى خواش(صلی الله علیه وسلم) فه رمووبێتى :هه ركه سێك گۆشتى حوشترى خواردووه بابچێت ده ست نوێژ بشوات ،هه تا كابرا به سه ر خۆيدا نه شكێته وه وشه رم نه كات ،ئه وكه سه ش هه ستاوه ده ست نوێژى شوشتوه ،ئه م به سه رهاته هيچ ئه صڵ وئه ساسێكى نى يه (لا أصل لها).

4- وه هه ندێ له زانايان(ڕه حمه تى خوايان لێ بێت) ده فه رموون ئه م دووفه رمووده يه (نسخ) بوونه ته وه ،به ڵام النووى (ڕه حمه تى خواى لێ بێت)ده فه رموێت:(دعوة النسخ باطلة) ئيدعاكردنى نسخ بۆئه و فه رموده يه به تاڵه وهيچ ئه صڵ وئه ساسێكى نى يه بۆ ئه م فه رمووده يه .

ئه وه زانيمان ده ست نوێَژ شوشتنه وه له پاش خواردنى گۆشتى حوشتر،وه له باره ى بڕگه ى دووه مه وه كه حيكمه ت له و ده ست نوێژ شوشتنه وه يه دا چى يه ؟

شێخ ابن العثيمين(ڕه حمه تى خواى لێ بێت)ده فه رموێت:(فإن قيل ماالحكمة من وجوب الوضوء من أكل لحم الإبل) الجواب:أن الحكمة الأمر النبى(صلی الله علیه وسلم) وكل ماأتى به النبى (صلی الله علیه وسلم)من الأحكام فهو الحكمة( وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَن يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالاً مُّبِيناً) الأحزاب :(36) ئه گه رپێمان گوتراو پرسيارمان لێ بكرێت ئايا حيكمه ت له واجب بوونى ده ست نوێژشوشتنه وه له خواردنى گۆشتى حوشتر چى يه ؟ وه ڵام:حيكمه ت له ئه مرى پێغه مبه ردايه (صلی الله علیه وسلم) وهه موو شتێك كه به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)پێمانى راگه ياندبێت له ئه حكامه كان ئه وه حيكمه ته وه كاتێك ئافره تێك هاته لاى دايكمان عائيشه (ڕه زاى خواى لێ بێت)پرسيارى لێكرد و گووتى:(ما بال الحائض تقضى الصوم ولا تقضى الصلاة)بۆچى ئافره ت له كاتى حه يزدا رۆژوو بگرێته وه ونوێژ نه گێرێته وه ،دايكمان عائيشه (ڕه زاخواى لێ بێت)لێ ى تووڕه بوو پێ ى گووت:(أحرورية أنتِ )تۆ خه وارجيت دايكمان عائيشه (ڕه زاى خواى لێ بێت) فه رمووى پرسيارى وامه كه ئێمه له سه رده مى پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم) كاتێك تووشى حاڵه تى له وشێوه يه ده بووين ،فه رمانمان پێده كرا كه رۆژووه كان بگرينه وه ونوێژه كان نه كه ينه وه .رواه البخارى ومسلم.

لأننا مؤمن ولله الحمد أن الله لا يأمر بشئ إلا للحكمة تقتضى بفعله،ولاينهى عن الشئ وإلا الحكمة تقتضى تركه ،الحكمة هى الأمر النبى (صلی الله علیه وسلم)لكن إن علمنا الحكمة فهذا فضل من الله وزيادة العلم وإن لم نعلم فعلينا التسليم والإنقياد)شرح الممتع(1/307- 308) وه ئێمه ئيمانمان وايه كه خواى گه وره فه رمان به شتێك ناكات ئيلا حيكمه ت له وشته دايه وئه وشته ش بكه ين، وه كاتێك نه هى له شتێك بكرێت ئيلا حيكمه ت له وه دايه كه ئێمه نه يكه ين،وه حيكمه ت له ئه مرى پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم)،ئه گه ر حيكمه تى ئه وه مان زانى ئه وه فه زڵى خوايه وزياده ى عيلمه وه ئه گه ر نه شزانين ئه وه له سه ر ئێمه ته سليم بوون وملكه چى يه .
زركشى(ڕه حمه تى خواى لێ بێت) ده فه رموێت:(وإنما أمر الشارع بالوضوء من لحوم الإبل لأنها خلقت من الجان وقد ورد أنها خلقت

من الشياطين) واته :شه رع فه رمانى پێكردووين كه ده ست نوێژ بشۆينه وه چونكه حوشتر له جن دروست كراوه ،وه له فه رمووده دا هاتووه كه حوشتر له شيگان دروست كراوه . وه كو پێغه مبه رى خوا(صلی الله علیه وسلم)ده فه رموێت:(صلوا فى مرابض الغنم ولاتصلوا فى أعطان الإبل فإنها خلقت من شياطين)رواه ابن ماجه وصححه العلامة الشيخ الألبانى (رحمه الله)فى صحيح ابن ماجه(768و769)واته :نوێژ بكه ن له جێگه ى په چه ى مه ڕه كان وه نوێژ مه كه ن له جێگه ى په چه ى (1)(1)( په چه ئه و شوێنه يه كه ئاژه ڵى تێدا ده خه وێت(په رژين قايم بێت له ڕووتان).)حوشتره كان چونكه ئه وان له شه يتانه كان دروست كراون، وه له وباره يه وه ووته يه كى ئيمام على(ڕه زاى خواى لێ بێت)هه يه كه ده فه رموێت:ئه گه ر دين ڕاوبۆچوون بوايه ئه بوايه ئێمه بن خوفه كانمان مه سح بكردايه چونكه بنه كه ى پيس ده بێت نه ك سه ره وه چونكه ئێمه له سه رى ده رۆين وبه ڵام دين پێمان ده ڵێت كه سه ره وه ى مه سح بكه ين ،وابن الشهاب الزهرى -ره حمه تى خواى لێ بێت- جارێكيان كه پرسيارێكى له وشێوه يه يان لێ ى كرد زۆرتوره بوو گووتى:( ومن الله علم وعلى رسول التبليغ وعلينا التسليم)علم وزانست خواى گه وره ناردوويه تى و له سه رپێغه مبه رى خواش ئه وه يه كه رايبگه يه نێت وه وه له سه ر ئێمه شه ته نها ته سليم بوونه به ئه مره كانى خواى گه وره وپێغه مبه رى خوايه . به رێزان بابه وشێوه يه نه بين كه زۆرپرسياربكه ين كه حيكمه ت له م شته وله وشته چى يه ؟وه كو زۆرێك له ئه هلى بيده ع له م كاته دا وبه تايبه ت بێچوه موعته زيله كان وجه ماعه تى ئيخوان المسلين كه
زۆر پرسيار ده كه ن حيكمه ت له مه چى يه وحيكمه ت له وه چى يه ،تاوه كو واى لێ هات هه ندێك به ناو تێگه يشتوو و رۆشنبيره كانيان گه يشتنه ئه وه ى ئينكارى فه رمووده يه كى زۆر بكه ن له صحيحى البخارى وصحيح موسليم دا كه بڵێن عه قڵى ئێمه قبوڵى ناكات ،هه روه ك فه رمووده ى (يۆتى بالموت على هيئه الكبش)كه پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)باس ده كات پاش ئه وه ى به هه شتى يه كان ده چنه به هه شت ودۆزه خيه كان ده چنه دۆزه خ ،مردن ده هێنرێت له سه رشێوه ى به رانێك سه رده بردرێت و ئيتر مردن نامێنێت و ژيان به رده وام ده بێت. هه ندێك له وبێچوه موعته زيلانه ده ڵێن:عه قڵ ئه وه قبوڵ ناكات كه مردن ببێته به ران ئه مه وه كو نمونه هێنامه وه ئه وانه ئينكارى چه ندين فه رمووده ى تريان
كردووه گه يشته ئه و راده يه له به رئه وه ى زۆر پرسياريان ده كرد له وه ى حيكمه ت له مه دا چى يه وحيكمه ت له وه داچى يه .

وصلى الله على نبينامحمد وعلى أله وصحبه وسلم.

وه ڵام دانه وه ی پرسیار:
مامۆستا مولود حويزبيرۆكه يى


~~~~~~~~~~~~~~~~~