ئایا مریشکی ئیرانی دروسته‌ بخورێت جائیزه‌؟

ده قی پرسیار: ئایا مریشکی ئیرانی دروسته بخورێت جائیزه ؟


~~~~~~~~~

وه ڵامی پرسیار: مریشكی ئێرانی خواردنی دروستە چونكە زانایان عامەی خەڵكەكەیان كافر نەكردووەو بە موسڵمان دەژمێردرێن هەرچەندە ئەگەر هاوبەش بڕیار دانیشیان تێدابێت چونكە پێویستیان بە (اقامە الحجە) هەیەو بە بەڵگەی قورئان و سوننەت ئەو شتانەیان بۆ ڕوون بكرێتەوە و شوبهە و گومانەكانیان هەڵبوەشێنرێتەوەو وەڵام بدرێتەوە ,چونكە زانایان لە كافركردنی كەسێكی دیاری كراو و دەست نیشان كراودا چەند مەرجێكیان داناوە دەبێت لەو كەسەدا هەبێت وە چەند مانع و بەرهەڵستكارێك هەیە نابێت لەو كەسەدا هەبێت ئەوجا بڕیاری بەسەردا دەدرێت . والله اعلم .

وه ڵام دانه وه ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدین ژماره ی موبایل:( 07701207979)


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
~~