Blogging Gadgets











ڕه‌سم گرتن به‌ڤيديۆ و به‌ فۆتۆكراف حوكمى چييه‌ له‌ ئيسلامدا خۆت بيگريت يان خۆت ده‌ربجيت يان هه‌ڵگرتن بۆ يادكارى..؟
سەردان :
٢٠٩٤
     &  
فۆنت :
+
&
-


ڕه‌سم گرتن به‌ڤيديۆ وبه‌فۆتۆكراف حوكمى چييه‌له‌ئيسلامداخۆت بيگريت يان خۆت ده‌ربجيت يان هه‌ڵگرتن بۆيادكارى<br>


ده‌قی پرسیار: ڕه‌سم گرتن به‌ڤيديۆ و به‌ فۆتۆكراف حوكمى چييه‌ له‌ ئيسلامدا خۆت بيگريت يان خۆت ده‌ربجيت يان هه‌ڵگرتن بۆ يادكارى..؟
وه‌ڵامی پرسیار: برائازيزه‌كه‌م پێشه‌كى بابزانين كه‌وێنه‌كێشان ياخوود وێنه‌ گرتن له‌زمانى عه‌ره‌بيدا پێى ده‌وترێت (تصوير)وه‌ئه‌وه‌شى وێنه‌ ده‌كێشێت ياخود وێنه‌ده‌گرێت پێى ده‌وترێت (مصوير)وه‌ وێنه‌ پێى ده‌وترێت (صوره‌)..جابابزانين ئه‌م زاراوانه‌ له‌فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه‌وسلم)چۆن باسكراوه‌ ئايا مه‌دح كراوه‌ يان زه‌مكراوه‌..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌وسلم): (ان الملائكة لاتدخل بيتاً فيه صورة وإن من صنع الصوريعذب يوم القيامة فيقال أحيوا ماخلقتم)صحيح الجامع الصغيررقم 1330، واته‌(فريشته‌ى ڕه‌حمه‌ت ناچێته‌ ماڵێكه‌وه‌ وێنه‌ى تێدابێت،وه‌هه‌ركه‌سێك وێنه‌ بگرێت يان وێنه‌ بكێشێت ئه‌وا له‌ڕۆژى قيامه‌تدا سزاده‌درێت وپێيان ده‌وترێت ئه‌وه‌ى كه‌دروستان كردووه‌ گيان بكه‌نه‌ به‌ريان وزيندوويان بكه‌نه‌وه‌.
ئايا ئه‌گه‌روێنه‌ى فۆتۆگرافى له‌ماڵه‌كه‌تدا بێت ده‌توانيت بڵێيت وێنه‌ له‌ماڵمدا نييه‌؟نه‌خێرچوونكه‌ ناتوانيت چونكه‌ ئه‌ويش هه‌رپێى ده‌وترێت وێنه‌.وه‌له‌سه‌خترين سزا له‌ڕۆژى قيامه‌تدابۆوێنه‌گران و وێنه‌ كێشانه‌ كه‌ده‌فه‌رموێت (إن من أشدالناس عذاباً يوم القيامة المصورن)صحيح سنن النسائي رقم 5364، وه‌خواى گه‌وره‌ له‌ڕۆژى قيامه‌تدا سزايان ده‌دات وه‌كوپێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌وسلم)ده‌فه‌رموێت (إن الله يعذب المصورين بما صوروا) صحيح الجامع الصغير رقم 1899.وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌وسلم)نه‌فره‌تى كردووه‌ له‌وێنه‌گران ووێنه‌كێشان وه‌ك ده‌فه‌رموێت (لعن المصورين) صحيح الترغيب والترهيب رقم 1849،وه‌كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌وسلم)ويستى بچێته‌ ژووره‌وه‌ بينى عائيشه‌ (خوالێى ڕازى بێت) په‌رده‌يه‌كى هه‌ڵواسى بوو وێنه‌ى تێدابوو،ڕه‌نگى تێك چوو ڕاوه‌ستاونه‌چووه‌ ژووره‌وه‌،عائيشه‌ فه‌رمووى چيم كردووه‌ تاتۆبه‌بكه‌م..پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه‌وسلم)فه‌رمووى ئه‌و وێنه‌يه‌،بۆيه‌ عائيشه‌ ڕاسته‌وخۆ لێى كرده‌وه‌ ودڕاندى وڕاى خست،وه‌ يه‌كێك له‌هۆكاره‌كانى حه‌رامبوونى ئه‌وه‌يه‌ كه‌(يضاهئون خلق الله) واته‌ : له‌هاوشێوه‌ى دروست كراوه‌كانى خوا دروست ده‌كه‌ن..ئايا كه‌سێك به‌ده‌ست وێنه‌ بكێشێت زياترله‌وكه‌سه‌ ده‌چێت ياخود به‌كامێراى فۆتۆگرافى وێنه‌ى بگرێت ؟ گومانى تێدانييه‌ كه‌به‌كامێرا كتومه‌ت له‌خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌چێت نه‌ك به‌ده‌ست بيكێشێت،بۆيه‌ عبدالله‌ى كوڕى عباس (خوالێى ڕازى بێت) له‌وه‌ڵامى كه‌سێكدا كه‌پيشه‌كه‌ى وێنه‌ كێشان بوو وه‌بژێوى ژيانى له‌سه‌ربوو پێى فه‌رموو(فإن كنت لابد فاعلاً فاصنع الشجر ومالا روح فيه)،مشكاة المصابيح رقم 4498..واته‌ (ئه‌گه‌ر هه‌روێنه‌ ده‌كێشيت ئه‌وا وێنه‌ى داروبێ گيان بكێشه‌..والله اعلم
وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌ له‌لایان مامۆستا:صلاح الدين عبدالكريم ژماره‌ی موبایل 07701207979


بەروار :
٢٠١٣/١١/٠٩
         

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌