Blogging Gadgets











پرسيارێكم هه‌يه‌ .. من زۆر جار شه‌يتان وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌كات من كه‌ سێكى نوێژكه‌ريشم ، چاره‌سه‌رم چييه‌؟ خوا پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌...
سەردان :
١٩١٧
     &  
فۆنت :
+
&
-


ده‌قی پرسیار : پرسيارێكم هه‌يه‌ من زۆرجارشه‌يتان وه‌سوه‌سه‌م بۆدروست ده‌كات من كه‌ سێكى نوێژكه‌ريشم ، چاره‌سه‌رم چييه‌؟ خوا پاداشتى خێرتان بداته‌وه‌<br>


وه‌ڵامی پرسیار: له‌ڕاستيدا زۆركه‌س هه‌ن كه‌ شه‌يتانى نه‌عله‌تى وه‌سوه‌سه‌و گومانى لادروست ده‌كات له‌زۆربوارى دينيدا..جانازانين به‌ڕێزتان له‌كام بواردا گومان ووه‌سوه‌سه‌تان بۆدروست ده‌بێت ..ئه‌گه‌ر بۆنموونه‌ گومانت بۆدروست ده‌كات كێ خواى دروست كرد(په‌نابه‌خوا)؟ يان گومانت بۆدروست ده‌كات كه‌ئايا به‌هه‌شت وجه‌هه‌نم هه‌يه‌ يان نا؟ يان دواى مردن زيندوو ده‌بينه‌وه‌ ...يان ..يان... ئه‌وا له‌هه‌موو بواره‌كاندا په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ومه‌زن وبه‌توانا بگره‌ بۆئه‌وه‌ى له‌گومان و وه‌سوه‌سه‌ى شه‌يتانى نه‌عله‌تى بتپارێزێت ويه‌قين ودڵنيايت پێ ببه‌خشێت ،هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ({وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ} (36) سورة فصلت)،واتا(ئه‌گه‌ر له‌لايه‌ن شه‌يتانه‌وه‌ گومان ووه‌سوه‌سه‌وخه‌ياڵى نادروست له‌دڵ وده‌رونتدا دروست بوو ،ئه‌وه‌ داواى يارمه‌تى له‌خوابكه‌وپه‌ناى پێ بگره‌،چونكه‌ به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ بيسه‌رى نزاودوعاكانه‌ وزاناى په‌نهانى وئاشكرايه‌)...هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويستمان (صلى الله عليه‌وسلم) فێرى كردوين كه‌كاتێك شه‌يتانى نه‌عله‌تى گومانى ئه‌وه‌ى لادروست كردين بۆنموونه‌ كه‌ كێ خواى دروست كرد ئه‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرينه‌ به‌ر... سه‌ره‌تا بڵێين (امنت بالله ورسوله،الله احد ،الله الصمد،لم يلد،ولم يولد،ولم يكن له كفوا احد)...دواتر(ثم ليتفل عن يساره ثلاثاً ،وليستعد من الشيطان،ولينته، فإن ذلك يذهب عنه) ، هذه خلاصة الاحاديث الصحيحة الواريدةفي البخاري ومسلم ،واحمد،وابي داود...واتا له‌سه‌ره‌تادا بڵێ ( باوه‌ڕم به‌خواوپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلى الله عليه وسلم) هێنا،خواى گه‌وره‌ تاك وته‌نهايه‌، خواى گه‌وره‌ زاتێكى پايه‌داروده‌سه‌ڵاتداره‌،نيازى به‌هيچ شتێك نييه‌و هه‌مووشتێك پێويستى به‌خوايه‌ وئاتاجى ئه‌ون، هيچ كه‌سێكى لێ نه‌بووه‌و ئه‌ويش له‌هيچ كه‌سێك نه‌بووه‌،هه‌رگيز كه‌سێكى تروهاوبه‌شێكى ترنيه‌ هاوشانى خواى گه‌وره‌ بێت ) پاشان (سێ جار تفت بكه‌ به‌لاى چه‌پتدا، وه‌دواتريش په‌نابه‌خواى گه‌وره‌ بگره‌..ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌وكات شه‌يتانى نه‌عله‌تى وازت لێ ده‌هێنێت وده‌ڕوات ...خواى گه‌وره‌ هه‌موو خوشك وبراكانمان له‌وه‌سوه‌سه‌و فێڵ وگومانى شه‌يتان به‌دووربگرێت ...
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیار: مامۆستا صلاح فایق چه‌مچه‌ماڵی


بەروار :
٢٠١٤/٠٢/١٨
         

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌