Blogging Gadgets











ئايه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ڵی به‌ سه‌رته‌وه‌ بێت نوێژى پێوه‌بكه‌ى دروسته‌.!؟
سەردان :
١٩٥١
     &  
فۆنت :
+
&
-


ده‌قی پرسیار:ئايه‌ ئه‌گه‌ر جه‌ڵی به‌ سه‌رته‌وه‌ بێت نوێژى پێوه‌بكه‌ى دروسته‌ !؟<br>


وه‌ڵام: به‌ڵێ دروسته‌ نوێژى پێوه‌ بكه‌يت وهيچى تێدانييه‌ ، به‌ڵام پێش ده‌سنوێژگرتن به‌كارى مه‌هێنه‌ چونكه‌ گومانده‌كرێت ئاو به‌باشى پرچى سه‌رت ته‌ڕنه‌كات ،ئه‌وكات ده‌ستنوێژه‌كه‌ت ناته‌واوده‌بێت ودروست نابێت كه‌ نوێژى پێوه‌ بكه‌يت، به‌ڵام باشتروايه‌ ئه‌و ماده‌يه‌ به‌كارنه‌هێنيت وله‌جێگه‌ى ئه‌وه‌ ڕۆنى زه‌يتوون به‌كاربهێنيت بۆچه‌وركردنى ڕيش وپرچت ،چونكه‌ سونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوايه‌ (صلى الله عليه‌وسلم) ، وه‌بۆ پرچ وڕيش به‌سودوگرنگه‌ .. عن جابربن سمرة: قال : ماكان في رأس رسول الله (صلى الله عليةوسلم) من الشيب إلا شعرات في مفرق رأسه ،إذا ادهن واراهن الدهن ) مسند احمد بن حنبل..به‌ڵام ماده‌ى (جێڵ) ماده‌يه‌كى به‌زييانه‌و كاريگه‌رى هه‌يه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌رينى مووى پرچ ..والله اعلم..
وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیار: مامۆستا صلاح الدين عبدالکریم


بەروار :
٢٠١٤/٠٢/١٨
         

مافی گشت موسڵمانێکه‌ بۆ سود وه‌رگرتن و بڵاو کردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده‌